
سه‌رۆك کۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی (ڕاست) له کۆبونه‌وه‌یکدا له‌گه‌ڵ جێگرانی سرۆك کۆمار عادل عه‌بدولمه‌هدی و تاریق هاشمی
فورات ناسری
بۆ سایتی مه‌وتنی
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار بانگه‌شه‌ی کرد بۆ پشتگیری‌کردن له ده‌ستپێشخه‌ریی جێگری سه‌رۆك کۆمار تاریق هاشمی سه‌باره‌ت به دانان و ته‌رخانکردنی سندوقێکی کۆمه‌كی نیشتمانی بۆ به فریاکه‌وتن و یارمه‌تیدانی زیانمه‌ندانی کرده‌وه تووندوتیژیه‌کانی که له‌م دواییانه دوچاری وڵات بوون، هه‌روه‌ها داواکردن له داموده‌زگا حکومیه‌کان بۆ پێشکه‌شکردنی کۆمه‌ك و یارمه‌تی بۆ زیانلێکه‌وتووان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و کێشه و نه‌هامه‌تیه‌ی دوچاری بوون ده‌ربێن، و یارمه‌تیدانیان بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ژیانی ئاساییان که له ده‌ستیان داوه به‌ده‌ستبهێننه‌وه.
ئه‌م بانگه‌شه‌یه له چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌دا بوو که له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تیدا دران، و سه‌رۆك کۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی و هه‌ردوو جێگره‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و تاریق هاشمی ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوون که له کۆشکی ئاشتی له به‌غدا سازکرا به مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی بارودۆخی ئاسایشی ئه‌م دواییانه‌ی وڵات، و جه‌ختیان کرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیی دابینکردنی فریاگوزاریی سه‌ره‌تایی بۆ برینداره‌کان و دواتر چاره‌سه‌رکردنیان له ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له‌وباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار، که 'مه‌وتنی' کۆپیه‌کی به‌ده‌ستکه‌وتووه، ئاماژه‌ی کردووه که ئه‌نجومه‌نه‌که پشتیوانی له ڕێنووێنی و پێشنیاره‌کانی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مان ده‌کات، که پاش کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانی ئاسایش گه‌ڵاڵه‌یان کردوون.
ئه‌ڵبه‌ته ڕێنووێنی و پێشنیاره‌کانی لیژنه‌که‌ی په‌رله‌مان داوا ده‌کات که لیژنه‌یه‌ك له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (په‌رله‌مان) و چه‌ند ده‌زگایه‌کی تری ستراتیژیی ئاسایش پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینه‌وه له ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دواییانه که دوچاری وڵات بوون و سزادانی که‌مته‌رخه‌مان، هه‌روه‌ها جه‌ختکردن له‌سه‌ر گرنگی ئه‌وه‌ی که ده‌بێت ئه‌ندامانی لیژنه‌که له هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیی ده‌وڵه‌ت پێک‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار له به‌یاننامه‌که‌یدا داوای کردووه که دووباره چاوپیاخشانه‌نه‌وه و پێداچوونه‌وه بکرێته‌وه به ئه‌و پلان و ڕێوشوێنانه‌ی ئاسایش که له ماوه‌ی ڕابردوودا پیاده کراون، هه‌روه‌ها گه‌شه‌پێدانیان له پێناوی سه‌قامگیرکردنی بارودۆخی ئاسایشی وڵات که ده‌بێته هۆی پته‌وکردنی هاوسۆزیی و برایه‌تی نێوان عێراقیه‌کان.
ئه‌ڵبه‌ته ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی 23ی ئه‌م مانگه‌ی ئاب، سه‌رۆك کۆمار له کۆشکی ئاشتی چاوی به سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیکی که‌وت بۆ باس و تاووتوێکردنی دوا گۆڕانکاریه‌کانی بواری سیاسی و ئاسایش، و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆك وه‌زیران سروشتی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی بۆ سه‌رۆك کۆمار ڕوون کرده‌وه که گیراونه‌ته‌به‌ر پاش ته‌قینه‌وه‌کانی به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ته‌ندروستی و دارایی، که بوونه هۆی کوشتن وبریندارکردنی ده‌یان هاوڵاتی، هه‌روه‌ها گه‌یاندنی زیانێکی ماڵیی ئێجگار زۆر به دانیشتوانی ناوچه‌که.
له‌وباره‌یه سه‌رۆك کۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیان کرد له‌سه‌ر گرنگیی هاوکاریی نێوان سه‌رۆکایه‌تیه‌کانی ده‌وڵه‌ت و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان له پێناوی پته‌وکردنی ته‌بایی و هاوسۆزیی نیشتمانی، و کارکردن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و کێشه و سه‌ختیانه‌ی که ڕووبه‌ڕووی پرۆسه‌ی سیاسیی وڵات ده‌بنه‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه جێگری سه‌رۆك کۆمار تاریق هاشمی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه پێکهێنانی سندوقێکی کۆمه‌کی بۆ دانیشتووانی بیناکانی گه‌ڕه‌کی 'ساڵحیه'ی نزیك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕاگه‌یاند، به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان و به فریاکه‌وتنیان بۆ ده‌رهینانیان له‌م کاره‌سات و زیانه‌ی که له ئاکامی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که‌ی به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه لێیانکه‌وتووه، که بووه هۆی کوشتن وبریندارکردنی ده‌یان هاوڵاتیی ناوچه‌که، هه‌روه‌ها گه‌یاندنی زیانی ماڵیی زۆر به شوقه و که‌لوپه‌له‌کانی ناوماڵی بیناکانی ناوچه‌که، و هاوکات داوای له ده‌وڵه‌مه‌ندانی عێراقی و حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تانی دونیا و که‌نداوی عه‌ره‌بی کرد که کۆمه‌ك و پیتاك بۆ به فریاکه‌وتن و یارمه‌تیدانی زیانلێکه‌وتووه‌کان پێشکه‌ش بکه‌ن.
شایه‌نی باسه دوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و دارایی زۆر مه‌زن بوون، هه‌ربۆیه پاش ئه‌و چوارشه‌ممه شوم و ڕه‌شه داخوازیی جه‌ماوه‌ریی و حکومی هاتنه ئاراوه بۆ کارکردن له پێناوی ڕێگرتن له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له کاروباری ناوخۆی عێراق و بنبڕکردنی تێرۆر و تاقمه چه‌کداره‌کانی که هێرش ده‌که‌نه سه‌ر هاوڵاتیانی عێراقی، هاوکاتیش دروستبوونی خواستێکی ڕاسته‌قینه له لایه‌ن سیاسیه‌کان بۆ کۆتاییهێنان به‌وه‌ی که هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌داران به 'ململانێکان' ناوی ده‌به‌ن و پێشینه‌یه‌کی تایه‌فه‌گه‌ریی هه‌یه، چونکه ده‌شێت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕیی و ململانێی تایه‌فه‌گه‌ریی له عێراق، ئه‌وه له کاتێکدا که فه‌رمانده‌کانی ئاسایش پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو که بارودۆخی ئاسایش ڕوو له چاکبوون و سه‌قامگیریی بووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ڕوویدا که‌لێنێك بووه له ڕێوشوێنه‌کانی ئاسایش‌دا که به یارمه‌تیی هه‌ندێك که‌سانی ده‌روون نزم، که هه‌ستی نیشتمانپه‌ر‌وه‌ریی و خۆشه‌ویستیی نیشتمانیان له‌ده‌ستداوه، ڕوویداوه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران