
کرێکارانی شاره‌وانی به‌غدا پاشماوه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ردوو بارهه‌ڵگره‌که‌ی که له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ته‌قینه‌وه له به‌غدا هه‌ڵده‌گرنه‌وه
یوسف ئیبراهیم
بۆ سایتی مه‌وتنی
له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا که له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت بڵاوکرایه‌وه، ڕێکخراوی قاعیده‌ی تیرۆریست له عێراق، به‌رپرسیی خۆی له‌و هێرشه تیرۆریستیانه ڕاگه‌یاند که رۆژی چوارشه‌ممه‌ی خوێناوی له‌به‌غدا روویاندا، له‌کاتێکدا که چاودێران پێیان وایه که ڕێکخراوی ناوبراو ئێستا زۆر له‌وه بچوکتربۆته‌وه که بتوانێت به‌ته‌نها هێرشی له‌م شێوه‌یه ئه‌نجام بدات، و (ڕێکخراوی قاعیده) به‌رپرسیی خۆی له هێرشه‌کان راگه‌یاندووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانانی له حیزبی به‌عس ڕزگار بکات له‌پاش ئه‌وه‌ی که تێوه‌گلانیان له هێرشه‌که سه‌لمێندرا، و به‌غدا داوای له لایه‌نی سوری کرد که ڕاده‌ستیان بکاته‌وه و دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی پێکبهێنرێت بۆ دادگایی‌کردنی تاوانباره‌کان.
ڕێکخراوی تیرۆریستی (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق) له به‌یاننامه‌یه‌کیدا له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت گووتی که "له‌ماوه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی توانیمان به کرده‌وه خۆبه‌ختیه پیرۆزه‌کانمان و ئه‌و چه‌کانه‌ی هاوپه‌یمانه‌کانمان بۆیان دابینکردین توانیمان: باره‌گای وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ، وه‌زاره‌تی دارایی، وه‌زاره‌تی به‌رگری، بینای پارێزگای به‌غدا و ناوچه‌ی سه‌وزییان به‌ئامانج بگرین".
به‌ڵام سه‌باره‌ت به سه‌دان کوژاو و برینداری عێراقی ئه‌و کرده‌وانه، به‌یاننامه‌که به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ڕیسوا و شه‌رمه‌زارانه پاساوی بۆ کوشتن و به‌ئامانجگرتنیان هێنایه‌وه، و گووتی "به‌ڵام بۆ ئه‌و موسڵمانه سوننه خوێن پاکانه‌ی له‌ئاکامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌وه کوژران یاخود برینداربوون، داوای چاکبونه‌وه بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین، و دوعاده‌که‌ین ئه‌وانه‌ی کوژران به نیه‌تی خۆیانه‌وه شه‌هید بنوسرێن".
دواتر به‌یاننامه‌که ئاماژه بۆ مکوڕی ڕێکخراوه‌که له‌سه‌ر ڕشتنی خوێنی بێتاوانان ده‌کاته‌وه له‌پێناو ئامانجه‌کانی خۆیدا، و ده‌ڵێت "ئێمه ڕێگه له جیهاد له‌دژی کافر و بێبڕوایان ناگرین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رکه‌سێکی له‌وڕێبازه‌دا کوژرا به شه‌هید له‌قه‌ڵه‌م بدرێت به‌پێی بڕیاری زاناکانمان".
به‌ڵام هه‌ندێك له چاودێران به‌یاننامه‌که‌ی قاعیده‌یان ڕیسواکرد و له‌بارستاییان که‌مکرده‌وه، و دووپاتیان کرده‌وه که له‌وانه‌یه قاعیده ئه‌و ئامرازه بوبێت که هێرشه‌کانی جێبه‌جێکردووه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که قاعیده به‌ته‌نها به‌بێ پاڵپشتیه‌کی گه‌وره‌ی هاوپه‌یمانانی له ڕێکخراوه تیرۆریستیه‌کانی تری وه‌ك حیزبی به‌عس هێرشه‌کانی جێبه‌جیکردبێت، و دووپاتیان کرده‌وه که ئه‌و تێوه‌گلانه‌ی پارتی به‌عس، باڵی محه‌مه‌د یونس ئه‌حمه‌د، که حکومه‌تی عێراق ئاشکرای کرد، کارێکی بێگومان ڕاسته.
شیکاری سیاسی سادق موسه‌وی له ڕاگه‌یاندنێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گووتی که له‌وانه‌یه پارتی به‌عس داوای له هاوپه‌یمانه‌کانی له ڕێکخراوی قاعیده کردبێت به‌یاننامه‌یه‌ك بنوسن و تیایدا ئه‌و به‌رپرسییه‌ی خۆیان رابگه‌یه‌نن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه ڕزگاربکات که تێی که‌وتووه، دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا داوای له‌لایه‌نی سوری کرد محه‌مه‌د یونس ئه‌حمه‌د و سه‌تام فه‌رحان ڕاده‌ست بکاته‌وه.
موسه‌وی گووتی که به‌یاننامه‌که‌ی ڕێکخراوی قاعیده‌ی تیرۆریست بۆ ئه‌وه هاتووه که دیده‌کان له‌سه‌ر پارتی به‌عس، تێوه‌گڵاوی سه‌ره‌کیی له هێرشه‌کاندا لابدات، و جه‌ختیشی کرده‌وه که هه‌ر شیکارێك ده‌توانێت ناڕێکی و لاوازی شێوازی داڕشتنی به‌یاننامه‌که به‌ئاسانی ده‌ستنیشان بکات.
شایه‌نی باسه که به‌یاننامه‌که‌ی قاعیده ته‌نها کاتێکی کورت له‌پاش هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی حکومه‌تی عێراق و ئاڕاسته‌کردنی داواکارییه‌كی فه‌رمی بۆ حکومه‌تی سوری به ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی ڕابه‌ری باڵێکی حیزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی ناوبراو به یونس ئه‌حمه‌د و ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی پارته‌که سه‌تام فه‌رحان هات، که ناویان له دانپیدانانه‌کانی تاوانباری سه‌ره‌کی ته‌قینه‌وه‌کانی چوارشه‌ممه‌ی خوێناویدا هاتووه.
هه‌روه‌ها له ئه‌ستۆگرتنی ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن قاعیده‌وه له‌دوای ئاشکرابوونی تێوه‌گلانی حیزبی به‌عس، به‌ڵگه‌یه‌که بۆ سه‌لماندنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی ڕێکخراوی قاعیده‌ی تیرۆریست به ئه‌ندامانی حیزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، له‌گه‌ڵ مه‌ودای هه‌ماهه‌نگی پته‌وی نێوانیان.
ئه‌مه‌و وته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا، لیوا قاسم عه‌تا، له‌کاتێکی پێشوتردا ئاشکرای کردبوو که هێرشه‌کان به‌هۆی هاوپه‌یمانێتی (به‌عسی ته‌کفیری) ئه‌نجامدراوه، له ئاماژه‌یه‌کیدا بۆ هاوپه‌یمانیی نێوان حیزبی به‌عس و ڕێکخراوی قاعیده‌ی تیرۆریست.
ئه‌ڵبه‌ته به‌غدا به‌رده‌وام لایه‌نی سوری به داڵده‌دانی تیرۆریستان و ئه‌ندامانی پارتی به‌عس تاوانبار کردووه، سه‌ره‌ڕای پێشکه‌شکردنی ئاسانکاریی په‌ڕینه‌وه و هاتوچۆکردنی تیرۆریستانی قاعیده بۆ عێراق له‌ڕێگه‌ی سنووری هاوبه‌شه‌یانه‌وه، به‌ڵام بڕیاری ئه‌مڕۆی حکومه‌ت به‌داواکردنی ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی به‌عسیه‌کان به‌یه‌که‌م بڕیاری له‌وجۆره ده‌ژمێردرێت له مێژووی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان عێراق و سوریادا له‌دوای ڕوخاندنی ڕژێمی له‌ناوچوو، و پێشتر به‌غدا ته‌نها به ئاڕاسته‌کردنی سکاڵا و تاوانبارکردنی هه‌ندێك له که‌سایه‌تییه جێنیشه‌کان له سوریا ده‌وه‌ستایه‌وه به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی سوری به‌فه‌رمی سه‌باره‌ت به ڕاده‌ستکردنه‌وه‌یان.
به‌یاننامه‌که‌ی قاعیده مه‌ودای سوکایه‌تیکردنی ئه‌و ڕێکخراوه به گیانی بێتاوانان ده‌خاته ڕوو، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌ی که به خوێن پاکیش ناویان ده‌بات، هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌یرانه‌ش ئاشکرا ده‌کات که ڕێکخراوه‌که و پیلانگێرانی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوور پێیدا ده‌ڕۆن له‌پاش ئه‌و کارڕاییه به‌هێز و پته‌وانه‌ی حکومه‌تی به‌غدا له‌دژی تێوه‌گلاوان له هێرشه‌کاندا گرتونیه‌ته به‌ر.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران