
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیکی
بان مه‌عن
بۆ سایتی مه‌وتنی
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی گوتی عێراق له‌و قۆناغه‌دا زۆر پێویستی به برایانی عه‌ره‌ب و دۆستان هه‌یه به‌تایبه‌تیش له قۆناغی دوای سه‌قامگیری ئاسایش، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر بیناكردنه‌وه‌ی عێراقی نوێ بكه‌ین.
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌ی ئه‌رده‌نی خۆی نادر زه‌هه‌بی گرێی دا كه به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانی سه‌ردانی به‌غدای كرد بۆ واژۆكردنی پرۆتۆكۆلێكی دوولایه‌نه، ڕوونی كرده‌وه كه "ئه‌و دیداره ده‌رفه‌تێكی زێرینه بۆ هه‌ردوو وڵات بۆ پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پێشوو ئه‌نجام دراوه كه له‌ساڵێ ڕابدروودا له عه‌مان به‌سترا له‌پێناو ئاگاداربوون له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به‌ده‌ست هاتوون و به‌ره‌و پێش بردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات له ڕێگای چاوخشاندنه‌وه به ڕێككه‌وتنه‌كان و یادداشتی له‌یه‌ك حاڵێبوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه "له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رده‌نی په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابووری و زۆربه‌ی ئه‌و كاروبارانه‌ی كه بۆ هه‌ردوو وڵات گرنگن تاوتوێ كراون".
جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌رده‌ن ده‌بێت نموونه‌یه‌ك بێت پێڕه‌وی لێبكرێت له‌نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا، عێراقی دیموكراسی نوێش كه تازه گه‌شاوه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ ڕۆڵی خۆی له ده‌روروبه‌ری خۆی و په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كیه‌كانی ببینێت هه‌وڵی هاوكاری و یه‌كتر ته‌واوكردن ده‌دات له‌گه‌ڵ دراوسێكانی، چونكه ئه‌وه بۆی هه‌یه ئاسایشی ناوچه‌كه به‌هێز بكات و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌له‌كانیان دابین بكات.
سه‌رۆك وه‌زیران دیسان گوتی ڕێككه‌وتنه‌كان و كاری هاوبه‌ش له‌نێوان به‌رپرسه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتنێكی ئاشكرا و باشه، ئێستاش چه‌ندین ئاسۆی كراوه‌مان له‌به‌رده‌مدا هه‌ن بۆ واژۆكردنی ڕێككه‌وتنه‌كانی هاوكاری له بواره‌كانی بازرگانی ئازاد و پڕۆژه‌كانی گواستنه‌وه و كشتوكاڵ و كۆپۆنی خۆراك و هیدیكه‌ش.
داوای به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد له‌نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك، له‌جیاتی ساڵێك بۆ به‌دواداچوونی ڕێككه‌وتن و یادداشته‌كانی له‌یه‌ك حاڵی بوون و زیادكردنی هاوكاری له هه‌موو بواره‌كان و سوودوه‌رگرتن له تواناكان و شاره‌زاییه‌كان له‌هه‌ردوو لادا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه زه‌هه‌بی گوتی "ئامانج له‌و سه‌ردانه‌دا به‌هێزكردنی پێوه‌ندیه‌كانی برایه‌تی نێوان هه‌ردوو وڵاته".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه "هه‌ڵوێستی لایه‌نگیری و پشتیوانی ئه‌رده‌ن بۆ عێراق و یه‌كێتی و دروستی خاكی و به‌ده‌ستهێنانی ئاشته‌وایی و به‌شداریكردنی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ره‌و پێش بچێت و ڕۆڵێ سروشتی خۆی له ڕیزی عه‌ره‌بیدا بگێڕێت".
زه‌هه‌بی دیسان گوتی "گفتوگۆكان باسیان له هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌رده‌ن كرد له‌ئاستی عێراقی برادا، كه جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كێتی عێراق و سه‌قامگیری و پشتیوانی پرۆسه‌ی سیاسی و پێشه‌كشكردنی هه‌موو جۆره پشتیوانیه‌ك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ڕۆڵی عه‌ره‌بی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی خۆی كرده‌وه".
ڕوونیشی كرده‌وه كه "عێراق هاوبه‌شی یه‌كه‌می بازرگانی ئه‌رده‌نه و قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات نزیكه‌ی نیو ملیۆن دۆلاره، چاومان له دووقاتكردنی ئه‌و ژماره‌یه‌شه و هه‌وڵی نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه‌كانیش ده‌ده‌ین له‌پێناو ئاسانكردنی هاتووچۆی كه‌لوپه‌ل و خه‌لك له‌نێوان هه‌ردوو وڵات".
زه‌هه‌بی به‌رده‌وام بوو و گوتی "له‌كاتی گفتوگۆكاندا باس له دۆسێی په‌ترۆل و ئه‌گه‌ری زیادكردنی ئه‌و ڕێژه‌ی كه ده‌گاته ئه‌رده‌ن كرا، هیوادارین ڕێژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار له 10 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه بگاته 5 تا 10 هه‌زاری دیكه‌ش، ده‌كرێت له‌وه‌ش زیاتر بكرێت، كه بۆڕی نه‌وتی كه‌ركوك و بانیاس بینا كرایه‌وه، كه ئێستا خه‌ریكی چاكردنه‌وه و دانانی ئه‌و پارچه‌یه‌ن كه ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ڕێی ئه‌و بۆریه‌وه نه‌ك به بارهه‌ڵگره‌كانه‌وه".
زه‌هه‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌س كرد كه "كۆنگره‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان له عێراق ده‌به‌سترێت به هاوكاری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی ڕاسته‌وخۆ له‌دوای جه‌ژنی قوربانه‌وه به‌به‌شداریه‌كی زۆری پیشه‌سازكار و بازرگانه ئه‌رده‌نیه‌كانه‌وه".
گومان له‌وه دانیه كه به‌ستنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان عێراق و دراوسێكانی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزله‌یه‌كتر گرتن، ڕاوبۆچوونی حكومه‌ت دووپات ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ڕاڕه‌وی ڕاسته‌قینه‌دا كه سه‌رده‌گرێت بۆ سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندنی وڵات، چونكه دۆسێی ئابووری هاوڕێ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دۆسێی ئاسایش، ئه‌مه‌ش زۆر به‌ئاشكرا دیاره له واژۆكردنی ڕێككه‌وتنێكی نێوان ئه‌رده‌ن و عێراق بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی بازرگانی ئازاد، كه هه‌ردوو وه‌زیری، پیشه‌سازی و بازرگانی ئه‌رده‌ن عامر حه‌دیدی و وه‌زیری دارایی عێراق باقر جه‌بر زوبێدی واژۆیان كردووه، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنێكی هاوكاری له‌بواری ته‌ندروستی ئاژه‌ڵان و وه‌زیری كشتوكاڵی ئه‌رده‌نی ئه‌ندازیار سه‌عید میسری له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵی عێراقی به وه‌كاله‌ت ئه‌كره‌م حه‌كیم واژۆیان كردووه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران