
مالیكی چاوی به شاندێك له ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكی ده‌که‌وێت
فورات ناسری
بۆ سایتی مه‌وتنی
سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی گوتی که عێراق له ماوه‌ی ڕابردوودا توانی ئه‌و تایه‌فه‌گه‌رییه‌ی كه له بارودۆخێكی هه‌ستیاردا که وڵات پێیدا تێپه‌ڕ بوو دروست بوو و له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوو گه‌شه‌ی كرد، له‌گۆڕبنێت. جه‌ختیشی كرده‌وه كه گه‌لی عێراق له مه‌ترسی و ده‌ره‌نجامه‌كانی تایه‌فه‌گه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بۆ ڕێگرتن له‌گه‌یشتن به دیمه‌نێكی سیاسی و ئاسایش له وڵات‌دا تێگه‌یشت، پێداگریشی له‌سه‌ر گرنگیدان به پشتبه‌ستن به خواستی دیموكراسی و پڕۆژه‌ی نیشتمانی كرده‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهتوودا به‌وه‌ی كه ئه‌وه تاكه ڕێگایه بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی عێراقیه‌كان له قۆناغی ڕابردووه‌وه بۆ قۆناغی داهاتوو و گه‌یشتن به لێواری ئارامی.
مالیكی له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له نوسینگه‌که‌یه‌وه ده‌رچوو و (مه‌وتنی) كۆپیه‌كی ده‌ست كه‌وت، دوابه‌دوای چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا به ئاماده‌بوونی باڵوێزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له به‌غدا كریستۆفه‌ر هیل، ئاماژه‌ی به گرنگی ئه‌و ڕۆله كرد كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو له جێگیركردنی بنه‌ماكانی پڕۆسه‌ی سیاسی ده‌یبێت.
مالیكی سووربوونی حكومه‌تی عێراقی دووپات كرده‌وه له بونیادنانی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهاندا له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌كان و ڕێزی ئاڵوگۆڕ بێ ده‌ستوه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه له كاروباری ناوخۆیی عێراقدا، هه‌روه‌كو عێراقیه‌كان سوورن له‌سه‌ر ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری وڵاتانی دیكه‌دا.
شاندی كۆنگرێسی ئه‌مریكی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌و دواییه‌یان سه‌رکۆنه كرد كه وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵكی سڤیلی بێگوناهیان به‌ئامانج گرت، هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاشیان نوێكرده‌وه له‌مه‌ڕ جێبه‌جێكردنی هه‌ردوو ڕێككه‌وتنی ئاسایش و چوارچێوه‌ییه ستراتیژیه‌كه، وێڕای به‌رده‌وامبوونی پشتیوانیكردن له حكومه‌تی عێراق و باروبووكردنی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئابووری و به‌شداریكردن له پڕۆسه‌ی بیناكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه و كاركردن بۆ به‌شداربوون له پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق.
هه‌روه‌ها شاندی كۆنگرێسی ئه‌مریكی له بینایه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه چاوی به وه‌زیری ده‌ره‌وه هۆشیار زێباری كه‌وت بۆ تاوتوێكردنی داواكاری عێراق له ئه‌مینداری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پێكهێنانی لیژنه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان سه‌باره‌ت به‌و ده‌ستدرێژیه تیرۆریستیه چه‌كداریانه‌ی كه كرانه سه‌ر ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، وێڕای كه‌وتنه‌وه‌ی سه‌دان كه‌سی سڤیلی بێ‌تاوان له نێوان كوژراو و برینداردا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه هۆشیار زێباری ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی فراوانی سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پڕۆسه‌ی سیاسی ئێستای وڵاتی بۆ شاندی كۆنگرێسی ئه‌مریكی و سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كان سه‌ناتۆر كارل لیفنی و سه‌ناتۆر جاك ڕید و باڵوێزی ئه‌مریكی له عێراق پێشكه‌ش كرد، و ئه‌و گرنگیه‌ی ڕوونكرده‌وه كه عێراق به پێشهاته سیاسیه هه‌نوكه‌ییه‌كانی ده‌به‌خشێت له‌سه‌ر هه‌ردوو گۆڕه‌پانی عێراقی و هه‌رێمایه‌تی و به‌ستنی په‌یوه‌ندی دوقۆڵی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهاندا.
شانده ئه‌مریكیه‌كه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ قوربانیانی ئه‌و تیرۆره ڕاگه‌یاند كه ده‌زگا سیاسیه عێراقیه‌كانی به‌ئامانج گرتن، به‌تایبه‌تیش بینایه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، له ئه‌و ڕۆژه‌ی كه به چوارشه‌ممه‌ی خوێناوی ناسراوه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه















سه‌رنجی خوێنه‌ران