
قوتابی عێراقی له‌وانه‌یه‌کی زمانی عه‌ره‌بی له قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تاییدا له عێراق
فورات ناسری
بۆ سایتی مه‌وتنی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ستی به دابه‌شكردنی به‌شه كتێبی وێنه‌داری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان كردووه له که‌رتی ره‌سافه له به‌غدا، دوای ئه‌وه‌ی دابه‌شكردنی به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌كانی که‌رتی كه‌رخ و ئه‌بوغه‌ریب له پێته‌خت به‌كۆتا هێنا.
ئه‌لبه‌ته ئه‌زموونی دابه‌شكردنی كتێبی وێنه‌دار، به‌شداربوو له گه‌یاندنی زانیاری به خوێندكار به شێوازێكی ئاسان، به‌تایبه‌تیش كتێبه زانستیه‌كان بۆ گه‌شه‌پێكردنی خه‌یاڵی سست له داهێنان و به‌رهه‌مهێنانی بیرۆكه بچوكه‌كان، كه له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ خوێندكار له ساڵانی خویندن‌دا گه‌وره‌بن، ئه‌مه‌ش له‌ئاكامدا ده‌بێته هۆی به‌ده‌ستهێنانی هزرێك كه كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی هۆیه‌كانی كاركردن و به‌ده‌ستهێنانی گه‌شه‌پێدان بكات، كه عێراق له ماوه‌ی دووردا هه‌وڵ ده‌دات به‌ده‌ستی بێنێت.
مونته‌ها ڕه‌شیدی ڕێكخه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی پڕۆژه‌ی كتێبی وێنه‌دار بۆ په‌یامنێری (مه‌وتنی) دوا و گوتی پڕۆژه‌كه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كردووه له قوتابخانه‌كانی عێراقدا، و ئه‌زموونه‌كه ساڵی ڕابردوو ده‌ستی پێكرا و ده‌ره‌نجامه‌كانی سه‌رنجڕاكێش بوون، و ڕۆڵی هه‌بوو له گه‌شه‌پێدانی تواناكانی خوێندكار له داهێنان و توانای ده‌ربڕیندا.
له‌هه‌مان كاتدا نیهاد جبوری بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و میكانیزمه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پشتی پێ ده‌به‌ستێت، دوای ژماره‌یه‌ك لێكۆلینه‌وه هات كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك تایبه‌تمه‌نده‌وه ئاماده كرابوو، وێڕای ئه‌و ئاره‌زووه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی وه‌زاره‌ت خستیه‌ڕوو له گرنگیدان به په‌روه‌رده‌ی منداڵ له ڕێگای ئه‌و میتۆدا و پرۆگرامانه‌ی كه ژماره‌یه‌ك شاره‌زا و تایبه‌تمه‌ند كاریان له‌سه‌ر ئاماده‌كردنیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوته‌ریب بن له‌گه‌ڵ میتۆده‌كانی دیكه‌ی زانستی و وێژه‌یی، كه دووباره لێیان كۆڵراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گونجاو بێت له‌گه‌ڵ مێنتالیتێی منداڵ له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كاندا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ره‌سافه بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی دا بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و پرۆگرام و به‌رنامانه، و زانینی داخۆ ده‌گونجێت بۆ خوێندكار و جۆری ته‌مه‌نی، پاشان بڕیارله‌سه‌ردانی ئاگه‌ر ئاستێكی زانستی له‌خۆ گرتبوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كاروباری هونه‌ری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌سافه موحسین حافیز زوهێری دوپاتی كرده‌وه كه پرۆسه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی وێنه‌ی جوان و ناسك، كار بۆ دروستكردنی حه‌زی منداڵ ده‌كات و هانی ده‌دات بۆ خوێندن و فێربوون، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندان ده‌بێت به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامرازانه بكه‌ن، چونكه بۆی هه‌یه كاردانه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی هه‌بێت جیا له‌وه‌ی كه بۆی داڕێژراوه.
گوتیشی ده‌بێت شێوازی چیرۆك وه‌كو ئامرازێكی كاریگه‌ر له‌سه‌ر خه‌یاڵی منداڵ و تواناداركردنی بۆ نوێنه‌رایه‌تی خۆ كردن، له‌ڕێگای ئه‌و كارانه‌ی كه ده‌یكات و په‌ره‌پێدانی ئه‌و ئاسته فیكرییه‌ی كه هه‌یه‌تی له سایه‌ی كه‌شوهه‌وای ژینگه و خزمه‌تگوزاریه‌كی دروست، له‌بیر نه‌كه‌ین.
ئه‌ڵبه‌ته گه‌ڕان به‌دوای ئامرازی زانستی پێشكه‌وتوو ڕۆڵی ده‌بێت له گۆڕینی ئه‌و كولتوره‌ی كه له‌و ساڵانه‌ی دواییدا گه‌شه‌ی كردووه له ئه‌نجامی چه‌مكه‌كانی توندوتیژی و تاوان و تیرۆره‌وه، و له‌ڕێگه‌یه‌وه عێراق ده‌توانێت وه‌چه‌یه‌كی نوێ دابهێنێت كه كار له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی بیناكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه بكات.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران