
ڕووباری فورات
ئه‌كسه‌م سه‌عید
بۆ سایتی مه‌وتنی
وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته ئاویه‌كان ڕایگه‌یاند كه هاتنی شه‌پۆلی زیاتری ئاو له توركیا بۆ ناو ڕوباری فورات، گه‌یشتۆته سه‌د و سی مه‌تر سێجا له هه‌ر چركه‌یه‌كدا، به‌پێی تۆماركردنی ئه‌و بڕه ئاوه‌ی كه له ناوچه‌ی حه‌سیبه له‌و دواییانه زیادی كردووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی 13 ئه‌و مانگه‌ی ئه‌یلول ده‌رچووه و (مه‌وتنی) كۆپیه‌كی ده‌ست كه‌وتووه، وه‌زیری ده‌رامه‌ته ئاویه‌كان دكتۆر عه‌بدوله‌تیف جه‌مال ڕه‌شید دووپاتی كرده‌وه له‌و چه‌ند ڕۆژانه‌ی ڕابردوودا ئه‌و بڕه ئاوه‌ی كه ده‌ڕژێته ڕووباری فورات زیادی كردووه و له ناوچه‌ی حه‌سیبه گه‌یشتۆته 430 مه‌تری سێجا له یه‌ك چركه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی ڕێژه‌كه له حه‌فته‌ی ڕابردوودا له 300 مه‌تر سێجا له چركه‌یه‌كدا تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد.
ڕه‌شید دیسان گوتی ئه‌و زیاده‌یه له بڕی ئاوه‌كه له ده‌ره‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه سێقۆڵیه‌ی وه‌زیرانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌کان بوو له‌نێوان عیراق و توركیا و سوریا، به‌تایبه‌تیش له قۆناغی دووه‌م كه له ئه‌نقه‌ره‌ی پێته‌ختی توركیا له سێی ئه‌و مانگه‌ی ئه‌یلول به‌ڕێوه‌چوو، كۆبونه‌وه‌كه ته‌رخان كرابوو بۆ تاوتوێكردنی بابه‌تی كه‌م ئاوی و خراپبوونی بارودۆخی ئێستای ئاو و پچڕپچڕی ئه‌و بڕه ئاوه‌ی كه ده‌گاته عێراق به‌تایبه‌تیش ڕووباری فورات.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، وه‌زیری ده‌رامه‌ته ئاویه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه عێراق له‌ماوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوایه‌كی پێشكه‌ش كردووه سه‌باره‌ت به زیادكردنی بڕی ئاو بۆ ئه‌وه‌ی بگاته 500 مه‌تر سێجا له یه‌ك چركه‌دا له‌ڕێگای ڕوووباری فوراته‌وه له سنووری سوریا و عێراقدا، به‌ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تی وه‌رزێرانی عێراق له ده‌ره‌نجامی كه‌می ئاو له‌و وه‌رزه‌دا، به‌هۆی كه‌م ئاوی و دابه‌زینی ڕێژه‌ی ئاو و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی ده‌ڕژێته ڕووباری فوراته‌وه له‌و مانگانه‌ی دواییدا. ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ سه‌ر زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانی عێراق به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر به‌رووبوومی ئاژه‌ڵی و ده‌بێته هۆی گۆڕینی كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان له ده‌ره‌نجامی ئه‌و كۆچه‌ی كه وه‌رزێره عێراقیه‌كان و خاوه‌ن مه‌ڕوماڵاته‌کان له‌و شوێنانه‌ی كه توشی به‌بیابانبوون و وشكه‌ساڵی بووه، که ناچار ده‌بن كۆچ به‌ره‌و شوێنی دیكه بکه‌ن.
ڕه‌شید دیسان گوتی عێراق ئومێده‌واره ئه‌و زیاده‌یه له بڕی ئاوه‌كه بۆ هه‌میشه به‌رده‌وام بێت به‌پێی پابه‌ندبوونه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ئه‌و په‌یماننامانه‌ی كه داخوازیه مرۆییه‌كان بوونه‌ته هۆی داڕشتنی، ئه‌مه‌ش به‌مه‌بستی مسۆگه‌ركردنی پێویستیه‌كانی ئاو بۆ خواردنه‌وه و به‌كارهێنانی مرۆیی، وێڕای پێوستبوون بۆ كشتوكاڵ و كه‌ره‌سته‌كانی دیكه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌رامه‌ته ئاویه‌كان هه‌ڵوێستی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی دراوسێی سه‌ر سنووری عێراق توركیا و سوریای به‌رز نرخاند بۆ حاڵیبوونی به‌رپرسه‌كان له سیاسه‌تی ئاو له حكومه‌ته‌كانیان و بارودۆخی ئێستای ئاوی عێراق، وێڕای به‌پیره‌وه هاتنیان بۆ ئه‌و بابه‌ت وداواكاریانه‌ی كه عێراق له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خستووینه‌ته ڕوو، وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی گرنگی به‌رده‌وامبوونی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه ته‌كنیكیه‌كان بۆ زیادكردنی ڕێژه‌ی بڕه ئاوی زیاده‌ی تایبه‌ت به ڕووباری فوراته‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه كه عێراق له ماوه‌ی ڕابردووی ئه‌م ساڵ داوای به‌ستنی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چڕی كرد بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش بۆ كێشه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی كه له دیوی توركیاوه ده‌رژێته ناو ڕووباری فوراته‌وه و به زه‌ویه‌كانی سوریادا تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ر له‌وه‌ی بگاته ناو خاكی عێراقه‌وه. له‌و باره‌یه‌شه‌وه دوو قۆناغی كۆبوونه‌وه له سوریا و توركیا به‌ستراون، بڕیاریش وایه قۆناغی كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆلی وه‌زیرانی هه‌رسێ وڵات له به‌غدا له‌ماوه‌ی مانگی كانونی دووه‌می 2010 دا ئه‌نجام بدرێت به‌پێی ڕاسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نقه‌ره.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران