
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق له كاتی یه‌كێك له دانیشتنه‌كانا
فورات ناسری
بۆ سایتی مه‌وتنی
وه‌زیری دارایی باقر جه‌بر زوبه‌یدی پوخته‌ی بودجه‌ی دارایی ده‌وڵه‌تی له ماوه‌ی مانگی شه‌شی ساڵی 2009 وه تا كۆتایی كانونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ر له هه‌مان ساڵدا خسته ڕوو، كه بریتی بوو له ره‌سیدی ژمێریاری وڵات له سندوقی گه‌شه‌پێدانی عێراق و به‌كاربردنه‌كان و داهاته چاوه‌ڕوانكراوه‌كانیش. جه‌ختیشی كرده‌وه كه بودجه‌ی ته‌واوكار له كاتی بڕیار له‌سه‌ردانی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌بێته هۆی كه‌مهێنانێكی ڕاسته‌قینه له بودجه‌ی ساڵی داهاتووی 2010 كه خۆی له نێوان (8-10) تریلیۆن دیناری عێراقیدا ده‌بینێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له دانیشتنی دووه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له وه‌رزی دووه‌می یاساداناندا هات كه له به‌غدا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد سامه‌رائی بۆ تاوتوێكردنی بودجه‌ی ته‌واوكاری فیدرالی ساڵی دارایی 2009 به‌سترا.
وه‌زیری دارایی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وه‌ی له دیداره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێده‌وڵه‌تیدا به‌ده‌ست هاتووه، سه‌ركه‌وتنی بووه له به‌ده‌ستهێنانی قه‌رزی ئاسانكراو به سوودێك كه له یه‌ك له‌سه‌دا تێپه‌ڕ نه‌كات، له‌گه‌ڵ به‌خشینێكی دارایی كه كاریگه‌ریه‌كی زۆری ده‌بێت له پشتیوانیكردنی بودجه‌ی عێراقدا.
زوبێدی دیسان گوتی "چه‌ندین كێشه‌ی پێویست و گرنگ هه‌ن ناكرێت له بودجه‌ی دارایی ساڵی 2009دا چاوپۆشیان لێبكرێت، سه‌رنجیشی كێشا بۆ ئه‌وه‌ی كه به زوڵمێكی گه‌وره وێنای كرد كه له پارێزگای دیالی و موسل كراون، كه نه‌یانتوانیوه بودجه‌ی خۆیان به‌هۆی بارودۆخی ئاسایشه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها كێشه‌ی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كانی شاری سه‌در و ئه‌و كورتهێنانه‌ی كه له بودجه‌ی زۆرێك له وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌زگا هه‌مه‌جۆره‌كانی حكومه‌تدا ڕوویداوه، وێڕای قه‌رزه ده‌ره‌كیه‌كانی عێراق و ئه‌و پشتیوانیه‌ی كه پێشكه‌ش به پڕۆژه زیندووه‌كان كراوه كه ناكرێت به‌و ڕه‌ووشه‌ی ئێستایانه‌وه وازیان لێ بهێنرێت".
نوێنه‌رانی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ته‌واوكاریان تاوتوێ كرد، پێداگریشان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كێشه‌ی گرنگ كرده‌وه له‌وانه پێویستی ته‌رخانكردنی به‌شێك له‌و بودجه‌یه بۆ دروستكردنی وێستگه‌كانی سازگارکردنی ئاو له پارێزگای به‌سرا و به‌ره‌وپێشبردنی واقیعی ڕۆشنبیری له عێراق و كۆتاییهێنانی دۆسێی كۆچپێكراوان، وێڕای ته‌رخانكردنه‌كانی پارێزگا بۆ قه‌زا و ناحیه‌كانی موسل و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان له ده‌رنجامی كرده تیرۆریستیه‌كانه‌وه.
هه‌ندێك په‌رلامنتاری دیكه پرسیارگه‌لێکیان سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی پێشكه‌شكردنی بودجه‌ی ته‌واكار و ئاستی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی ساڵی داهاتووی 2010دا وروژاندن، ڕه‌خنه‌یان له هه‌ندێك ژماره و بڕه پاره‌ش گرت كه له پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ته‌واوكار باسی لێوه كراوه.
وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیری دارایی‌ش له‌سه‌ر پرسیاره‌كانی نوێنه‌ران چڕ بووه‌وه له جه‌ختكردنه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بودجه‌ی ته‌واوكار پێویستیه‌كی نیشتمانییه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌شه‌وه جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خالید عه‌تیه هیوای خواست له هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ته‌واوكار بدرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شه‌وه به‌ره‌ی ته‌وافوقی عێراقی ڕایگه‌یاند كه ئه‌و "له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ته‌واوكاری ئه‌مساڵدا نیه به‌هۆی نه‌بوونی كاتی پێویست بۆ به‌كاربردن و به‌کارهێنانی بڕه‌پاره‌كانی".
عه‌بدولكه‌ریم سامه‌رایی جێگری سه‌رۆكی به‌ره گوتی "په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ته‌واوكار ده‌بێته هۆی كورتهێنانی بودجه"، جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی باشتره بودجه‌ی ساڵی داهاتوو پێشكه‌ش بكات بۆ پێڕاگه‌یشتنی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی كه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت وه‌كو یه‌ك له‌سه‌ریانه گرنگی به به‌كاربردنی پاره پێویسته‌كان بده‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری په‌رله‌مان له چه‌ند وته‌یه‌كی تایبه‌تیاندا بۆ په‌یامنێری (مه‌وتنی)، داوایان كرد زۆربه‌ی دراوه‌كانی بودجه‌ی ته‌واوكار بۆ به‌كاردبردنه‌كان ته‌رخان نه‌كرێت، پێداگریشیان له‌سه‌ر پێویستی ئه‌وه كرده‌وه كه زۆربه‌ی پاره‌كان له‌پێناو وه‌به‌رهێناندا ته‌رخان بكرێت. په‌رله‌مانتاری لیستی عێراقیه حوسام عه‌زاوی گوتی بودجه‌ی ته‌واكار "پێویسته، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی پرسی به‌كاربردنی تێدا نه‌بن به قه‌د ئه‌وه‌ی كه پشتیوانی له پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌خۆ ده‌گرێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌وه "پێویستی ئابووری عێراق بۆ پرۆسه‌ی بیناكردنێكی سه‌رتاسه‌ری و ده‌سنیشانكردنی تێڕوانینی ئه‌و ئابووریه‌ی كه له ڕێگایه‌وه ده‌توانرێت ئابووری كارا بكرێت، دووپات كرده‌وه".
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌شه‌وه، په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی كۆبه‌ندی عێراق یه‌كگرتوو عه‌بدولهادی حه‌سانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه كێشا كه بودجه‌ی ته‌واوكار ڕۆڵی خۆی ده‌بێت له هاوسه‌نگی بودجه‌ی ده‌وڵه‌تتدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه "ئه‌و بودجه‌ی ته‌واوكاریه كه ده‌گاته 5 ملیار دۆلار، وا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كه بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت هاوسه‌نگ بكات"، پێشبینیشی كرد كه "بودجه‌ی ساڵی داهاتوو 2010 باشتر بێت له بودجه‌ی گشتی ئه‌مساڵه‌ی 2009".
په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ته‌واوكار پێویستیه‌كی هه‌نووكه‌ییه بۆ باروبووكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی تایبه‌تی خزمه‌تگوزاری. له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌كان و كاری گشتی داوای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد په‌له بكه‌ن له په‌سه‌ند كردنی له‌پێناو ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی زۆره‌وه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران