
سترانبێژی لوبنانی میریام فارس
ئاماده‌كردنی: فه‌یسه‌ڵ حه‌سه‌ن
بۆ سایتی مه‌وتنی
سترانبێژی لوبنانی میریام فارس سه‌قاڵی ئاماده‌کارییه‌کانی ئه‌لبومی نوێی گۆرانیه‌کانیه‌تی، كه پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی داهاتوودا بکه‌وێته بازاڕه‌وه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی له ماڵپه‌ڕی (فی ئه‌لفه‌ن)دا هاتووه، میریام گوتی هه‌ردوو گۆرانی "معانی ئه‌لدونیا" و "نفسی ئه‌قلوهاله‌ك"ی هه‌ڵبژاردوون بۆ ئه‌وه‌ی بیانخاته ناو ئه‌لبومه نوێیه‌كه‌یه‌وه، كه له نوسینی شاعیر محه‌مه‌د ریفاعی و ئاوازی محه‌مه‌د یه‌حیان، گۆرانیه‌كان له دابه‌شكردنی مۆزیكژه‌ن محه‌مه‌د ته‌میمن.
وه‌كو هه‌ولێكیش بۆ هه‌مه‌ڕه‌نگی له کاره‌کانیدا، میریام كۆتایی به تۆماركردنی گۆرانیه‌كی تازه به زاراڤای مه‌غریبی هێنا بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته ناو ئه‌لبومه‌كه‌یه‌وه. سه‌باره‌ت به ئه‌زموونی گۆرانی به زاراڤا نوێیه‌كه‌وه، فارس گوتی "زۆر پڕۆڤه‌م له‌سه‌ر زاراڤای مه‌غریبی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به جوانی ده‌ریببڕم، چونكه زاراڤایه‌كی تا ئاستێك قورسه و له خۆرهه‌ڵاتی عه‌ره‌بی بڵاو نه‌بۆته‌وه. به‌ڵام له‌به‌ر خۆشه‌ویستیم بۆ هونه‌ری مه‌غریبی و كاریگه‌ربوونم به ڕۆشنبیری مه‌غریبی ئه‌و زاراڤایه‌م هه‌ڵبژارد، هونه‌ری مه‌غریبی تا ئاستێكی زۆر لق و پۆپی زۆری هه‌ن، و سه‌باره‌ت به‌و ڕه‌نگه مه‌غریبیه‌ی كه هه‌ڵمبژاردووه ئێستاكه ڕایناگه‌یه‌نم".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، میریام كۆتایی به وێنه‌گرتنی گۆرانی (چی ده‌ڵێی) هێنا، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌حیا سه‌عاده‌ی مه‌غریبیدا، گۆرانیه‌که‌ش له نوسین و ئاوازی محه‌مه‌د ره‌حیم و دابه‌شكردنی جان ماری ریاشیه‌وه، بڕیاریش وایه دووه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان په‌خش بكرێت. سه‌باره‌ت به كه‌ش و هه‌وای كلیپه‌كه میریام گوتی "له‌و گۆرانیه‌دا پشتم به ڕاهێنه‌ری سه‌ماكاری به‌ریتانی بولیت مینۆت به‌ستووه، كه له‌گه‌ڵ زۆر ئه‌ستێره‌ی جیهانیدا هاوكار بووه وه‌كو (ماریا كیری، ریانا، فیكتۆریا بیكهام) هه‌ر ئه‌وه كه هه‌نگاوه‌كان و دیمه‌نه پیشاندراوه‌كانی دیزاین كردوون، هه‌موو شتێكیش كه تیایدا نوێ بێت".
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران