
فڕۆکه‌وانه عێراقیه‌کان له‌کاتی ئاماده‌باشی ڕێوره‌سمی ده‌رجونیان له بنکه‌یسه‌ربازی هێزه‌کانی ئاسمانی له که‌رکوک.)
یوسف ئیبراهیم
بۆ سایتی مه‌وتنی
بنكه‌ی حوریه‌ی ئاسمانی عێراق له پاریزگای كه‌ركوك ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی 27 سێپتێمبه‌ری ڕابردوو، ده‌رچوونی پۆلێكی دیكه‌ی فڕۆكه‌وانه عێراقیه‌كانی به ئاماده‌بوونێكی فه‌رمی گه‌وره‌دا به‌خۆوه بینی.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه (مه‌وتنی) كۆپیه‌كی ده‌ست كه‌وتووه، گوتی ئاهه‌نگی ده‌رچوونه‌كه به ئاماده‌بوونی فه‌ریقی یه‌كه‌م بابه‌كر زێباری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عێراق و پاریزگاری كه‌ركوك عه‌بدولره‌حمان موسته‌فا و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای كه‌ركوك ڕزگار عه‌لی به‌ڕێوه چوو. فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی عێراق ئاهه‌نگی به ده‌رچوونی پۆلێكی نوێ له فرۆكه‌وانه عێراقیه‌كان له بنكه‌ی حوریه‌ی ئاسمانی به‌خۆوه بینی و ڕێوڕه‌سمی له ئاهه‌نگه‌که له كه‌شێكی دڵخۆشكه‌رانه‌دا له‌لایه‌ن ده‌رچوه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
به‌یاننامه‌كه ڕوونیكرده‌وه كه ئه‌فسه‌ره ده‌رچووه‌كان سوێنده‌كه‌یان دووباره كردۆته‌وه دوای ئه‌وه‌ی سوره‌تی فاتیحه‌یان بۆ گیانی شه‌هیدان خوێندووه، پاشان ده‌رچوان ئاماژه‌ی زانسته‌كانی فڕۆكه‌وانیان پێ به‌خشراوه.
به‌یاننامه‌كه دیسان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند بڕوانامه‌یه‌كی به‌سه‌ر ده‌رچووه نوێیه‌كاندا دابه‌شكردوون، شانازی خۆشی ڕاگه‌یاند به بۆنه‌ی ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ی كه به‌ده‌ستهاتووه.
زێباری گوتی "ئێمه به‌و ده‌سكه‌وته گه‌وره‌یه شانازی ده‌كه‌ین، به‌رنامه‌كانی په‌ره‌پێدانی هێزی ئاسمانی به میتۆدێكی باڵاوه به‌ڕێوه ده‌چن و له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كاندا گرێبه‌ستێكی نوێمان ئه‌نجام داوه بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی نوێ له جۆری (16- ف) و جۆره‌كانی دیكه‌ی فڕۆكه‌ی پشتیوانی و فڕۆكه‌كانی گواستنه‌وه".
زێباری جه‌ختی كرده‌وه كه توانای هێزی ئاسمانی عێراق ده‌گاته ئاستێك شانی خۆی له شانی هاوسه‌نگی هه‌رێمی ده‌دات له ساڵی 2020 دا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی هێزی ئاسمانی عێراق فه‌ریق روكن ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ده‌مین گوتی "ئه‌م ساڵ ساڵی هێزی ئاسمانی ده‌بێت، هه‌روه‌كو پێشتر وه‌زیری به‌رگری ڕایگه‌یاند، ئێمه له‌و بواره‌دا هه‌نگاوی خێرا داوێین، قۆناغه‌كانی په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی هه‌موو جۆره‌كانی هێزی ئاسمانی به‌پێی نه‌خشه‌ی بۆ دانراوی خۆی به‌ڕێوه ده‌ڕوات".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه خوێندكاری له‌مێژینه‌ی نێوان ده‌رچووه‌كان گوتی "خراینه ژێر ڕاهێنانێكی تیۆری و زانستی پێشكه‌وتوو له زانستی فڕۆكه‌وانی به فڕۆكه‌ی عێراقی و فڕۆكه‌وانی عێراقی"، به‌ڵێنی دا كه خۆی و هاوڕێكانی له ئاستی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه دابن كه پێیان سپێردراوه.
ئه‌و خوله نوێیه‌ی فڕۆكه‌وانان كه ژماره (70) ی هه‌ڵگرتبوو، 12 ئه‌فسه‌ری له بواری فڕۆكه‌وانی باڵ جێگیر "جه‌نگی" و 11 ئه‌فسه‌ریش له بواری كۆپته‌ره‌وه، له‌خۆ گرتبوو.
ڕاگه‌یاندنه‌كانی زێباری دوپاتكردنه‌وه‌یه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه عێراق به‌ره‌و ئاستی بنیاتنانی هێزی سه‌ربازی خۆسه‌پێنه‌ر ده‌ڕوات به پشتیوانیه‌كی بێ سنووری هێزی فره‌ڕه‌گه‌زه‌كانه‌وه، له پێناو بیناكردنی عێراقێكی دیموكراسی به‌هێز له چوارچێوه هه‌رێمیه‌كه‌یدا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران