
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق عه‌مار حه‌کیم
بان مه‌عه‌ن
بۆ سایتی مه‌وتنی
دوای ئه‌وه‌ی وڵات به بارودۆخی سه‌ختدا تێپه‌ڕی که له‌ماوه‌یدا گه‌لی عێراق قوربانی گه‌وره‌ی دان، سه‌رکرده سیاسیه‌کانی عێراق جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که ده‌رگای تایه‌فه‌گه‌ری له عێراق داخراوه، و له‌رێگه‌ی سه‌رکه‌وتن و ده‌ستکه‌وتی زۆره‌وه ئه‌و دیارده‌یه هه‌تاهه‌تایه تێپه‌ڕێندرا.
ئه‌مه‌ش له واده‌ی ئه‌و بۆنه‌یه‌دا هات که له یادی چله‌ی ماته‌مینی به‌ڕێز عه‌بدولعه‌زیز حه‌کیمدا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیه‌وه سازدرا و تیایدا ژماره‌یه‌ك له سه‌رکرده سیاسیه‌کانی عێراق ئاماده‌یبوون له‌وانه سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیکی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌یاد سامه‌رائی و جێگری سه‌رۆك کۆمار عادل عه‌بدولمه‌هدی و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عه‌مار حه‌کیم و ژماره‌یه‌كی دیکه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق. سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق عه‌مار حه‌کیم گوتی، "ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه به‌رده‌وام ده‌بین که کۆچکردوو عه‌بدولعه‌زیز حه‌کیم دایڕشتبوو، و هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری به‌رگریکردن نابین له یه‌کێتی عێراق و عێراقیه‌کان و ئازادی گه‌له‌که‌مان".
ئه‌وه‌شی زیادکرد "ده‌بێت ئه‌و هه‌نگاوانه ته‌واو بکه‌ین که کۆچکردوو حه‌کیم ده‌ستیپێکردن تاوه‌کو عێراقیه‌کان به خۆشگوزه‌رانی و شادمانی بگه‌ن".
حه‌کیم گوتیشی "ئێمه ئه‌مڕۆ سوربوونی خۆمان دوپات ده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر رێبازی خوالێخۆشبوو به‌وه‌ی که دڵسۆز ده‌بین به‌رامبه‌ر به گه‌لی عێراق و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ی که خزمه‌تی عێراق ده‌که‌ن".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، سه‌رۆك کۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی له وته‌یه‌کیدا که ئه‌ندام په‌ڕله‌مان فوئاد مه‌عسوم خوێندیه‌وه گوتی "بیناکردنی عێراق پێویستی به هاوئاهه‌نگی هه‌یه که ده‌بێت له پێش هه‌موو شتێکه‌وه دابنرێت و پاشان سه‌رجه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی دیکه دێن به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مان، رێکه‌وتنی قه‌واره‌کان و هاوپه‌یمانێتیه‌کانیان به‌ڵگه‌ی ئه‌و هه‌ستکردنه‌یه به هاوئاهه‌نگی، و سازبوونی قه‌واره‌کان له‌سه‌ر به‌رنامه‌کانی حکومه‌ت له‌به‌ر ڕۆشنایی لێکدانه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دێت، ئه‌مه‌ش هاوئاهه‌نگیمان له دروستکردنی عێراقه نوێکه‌ماندا به‌هێزتر ده‌کات".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیکی گوتی "ده‌رگای تایه‌فه‌گه‌ری له عێراق داخراوه، هۆشداریشیدا له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی که هه‌وڵی سه‌رله‌نوێ دروستکردنه‌وه و زیندوکردنه‌وه‌ی تایه‌فه‌گه‌ری ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ لێدانی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که به‌ده‌ست هاتوون".
مالیکی له وته‌که‌یدا که له‌و بۆنه‌یه‌دا پێشکه‌شیکرد، ئه‌وه‌شی زیادکرد که "پێویسته ده‌رگاکه دابخه‌ین له‌پێناو ته‌واوکردنی پرۆژه‌ی عێراقدا بۆ بونیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی هاوڵاتیبوون و دامه‌زراوه‌کان، هه‌روه‌ها ده‌بێت کار بکه‌یه‌ن بۆ ته‌واوکردنی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت و بونیاتنانه‌وه‌ی سیسته‌مه‌که‌ی به‌رمه‌بنای فره‌یی و رێزی خواستی گه‌ل و پارێزگاکانیش رۆڵی خۆیان ببینن، هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی ته‌واوبکه‌ین".
جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که "ئاشتبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ناکه‌ین که گه‌لیان کوشتووه و ده‌ستیان به خوێنی عێراقیه‌کان سورهه‌ڵگه‌ڕاوه، به‌ڵام ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌که‌ین که له‌گه‌ڵیاندا جیاوازن".
هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵی ده‌زگاکانی ئاسایشی کرد له لێدانی رێکخراوی قاعیده و کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کاندا و گوتی، "باشبوونی ئاسایشی عێراق له‌دوای ژماره‌یه‌کی زۆر له قوربانیه‌وه دێت که ڕیزه‌کانی هێزه‌کانی ئاسایش و گه‌لی عێراق پێشکه‌شیان کرد، ئه‌م باشبوونه‌ش پێویستی به هاوکاری و یه‌کڕیزی گه‌لی عێراق هه‌یه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود با‌رزانی له وته‌یه‌کیدا که له لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان عارف ته‌یفوه‌ره‌وه خوێندرایه‌وه گوتی، "ده‌بێت ئه‌و ئاژاوه‌یه له‌ناوبه‌رین که دوژمنانی عێراق هه‌وڵی وروژاندنی ده‌ده‌ن".
جه‌ختیشی کرده‌وه له‌سه‌ر یه‌کێتی عێراق و شکۆمه‌ندیه‌که‌ی و پێویستی به‌شداریکردنی سه‌رجه‌م تایه‌فه‌کانی گه‌لی عێراق له به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدا، هه‌روه‌ك چۆن حه‌کیم بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرد، که به‌پێی وته‌کانی ئه‌م، هه‌رده‌م خاڵی یه‌کگرتنی نێوان تیمه سیاسیه‌کان بووه. له‌لای خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆكی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی داوای کرد رێگه نه‌درێت به گه‌ڕانه‌وه‌ی حوکمی تاکه که‌سی که له ڕووی مێژووییه‌وه عێراقی دابه‌شکردووه، و گوتی "عێراق به یه‌کێتی و یه‌کڕیزی به‌هێزه‌کانیه‌وه یه‌کده‌گرێت نه‌ك به‌بوونی یه‌ك هێزی پاوه‌نخواز به‌سه‌ر بڕیاردا".
ئه‌وه‌شی زیادکرد "ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ عێراق ده‌یخوازێت ده‌وڵه‌تێکی به‌هێزه به ده‌زگاکانیه‌وه که دوور بێت له سه‌پاندنی رێگه‌چاره‌ی تاکه‌که‌سی یان که‌سی.. ده‌مانه‌وێت ده‌وڵه‌تێك دروست بکه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی که ده‌ستور دایڕشتووه، و حکومه‌تێکی به‌هێز و کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌هێز، هه‌روه‌ها حکومه‌تی ناوخۆییاکان که لاواز نه‌بن".
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌یاد سامه‌رائی وتی که بیناکردنی ده‌وڵه‌ت هێشتا ته‌واو نه‌بووه و تائێستاش زۆر به‌ره‌نگاری ماوه که روبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه، گوتیشی "قۆناغی داهاتوو گرنگیه‌کی ئێجگار زۆری هه‌یه".
سامه‌رائی باسی ئه‌وه‌ی کرد که عێراق "به بارودۆخی سه‌ختدا تێپه‌ڕیووه و تیایدا گه‌لی عێراق قوربانی زۆر گه‌وره‌ی داوه،" و وتی "قۆناغی سه‌ختمان له‌رێگه‌ی سه‌رکه‌وتن و ده‌ستکه‌وتی زۆره‌وه تێپه‌ڕاند".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که "عێراق به گرنگیه‌کی زۆره‌وه پێشوازی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مان ده‌کات، له‌سه‌ر هاوڵاتیانیش پێویسته که خواستی خۆیان بسه‌پێنن له‌رێگه‌ی به‌شداریکردن و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و که‌سانه‌ی شیاون".
راگه‌یاندنه‌کانی سه‌رکرده سیاسیه‌کانی عێراق له‌گۆڕنانی ئاژاوه‌ی تایه‌فه‌گه‌ری دوباره ده‌که‌نه‌وه و دوپاتی ده‌که‌نه‌وه که رێگه‌کان داخراون له‌به‌رده‌م هه‌ر هه‌وڵێكی پوچه‌ڵی رێکخراوی قاعیده‌دا، هه‌روه‌ها که‌شوهه‌وای ئاسایش به بێگومان گونجاوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مان که ئه‌نجامه‌کانی گرنگیه‌کی له‌راده‌به‌ده‌ریان هه‌یه له دیاریکردنی سیمای سیاسی ئاینده‌ی عێراقدا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران