
کرێکاران له پێگه‌یه‌کی بیناکردندا له عێراق
عه‌بدوڵا قاسم
بۆ سایتی مه‌وتنی
شاندێكی ئابووری گه‌وره كه ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن كار و وه‌به‌رهێنه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ره‌و واشنتۆن به‌ڕێده‌كه‌ون به‌مه‌به‌ستی به‌شداربوون له كۆنگره‌ی وه‌به‌رهێنانی عێراقی – ئه‌مریكی، كه له بیستی ئه‌و مانگه‌دا له واشنتۆن ده‌به‌سترێت و وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه زیاتر له 150 كۆمپانیای ئه‌مریكی و جیهانی تیایدا به‌شدار بن، وه‌كو هه‌نگاوێك به‌مه‌به‌ستی ڕاكێشانی كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان له عێراق. دكتۆر سامی ره‌ئوف ئه‌عره‌جی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نیشتمانی بۆ وه‌به‌رهێنان ئه‌و كۆنگره‌ی وه‌به‌رهێنانی به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره و تایبه‌تی كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان وێناكرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان له عێراقدا، هه‌روه‌ها ده‌لیڤه‌یه‌كی كراوه‌یه بۆ خاوه‌ن كاره عێراقیه‌كان بۆ كاركردن و به‌شداریكردن له‌و پڕۆژانه‌ی كه له كۆنگره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكیه‌كانیان باسی لێوه ده‌كه‌ن.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه ماڵپه‌ڕی (مه‌وتنی) كۆپیه‌كی ده‌ستكه‌وتووه له ئه‌عره‌جی گواسته‌وه و گوتی كۆنگره‌كه ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی (700-800) خاوه‌نكار و ئابووریكار له هه‌ردوو لاوه به‌خۆوه ده‌بینێت، هه‌روه‌ها خستنه ڕووی (750) پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له (12) كه‌رتی جیاواز به‌خۆوه ده‌بینێت كه خۆیان له (پیشه‌سازی، كشتوكاڵ، گواستنه‌وه، په‌یوه‌ندیه‌كان، ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و هی دیكه‌ش) ده‌بیننه‌وه. هیوای خواست كه كۆنگره‌كه ڕۆڵی خۆی ببینێت له دروستكردنی چه‌ند ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌یشتن به چه‌ند ڕێككه‌وتنێكی وه‌به‌رهێنان له نێوان كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان و كه‌رتی تایبه‌تی عێراق له‌لایه‌ك و كۆمانیاكانی كه‌رتی گشتی عێراقی و كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كانی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی له‌لایه‌كی دیكه‌وه.
سه‌باره‌ت به دیارترین ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه له كۆنگره‌كه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه ڕوونی كرده‌وه كه پڕۆژه‌كانی ژێرخانی وه‌كو (خانووبه‌ره، كاره‌با، ئاو، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی زانستگاكان و قوتابخانه‌كان) گرنگیه‌كی زیاتریان پێ ده‌درێت به‌هۆی گرنگیان و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر باری ژیانی هاوڵاتی عێراقی. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئامانج له كۆنگره‌كه ئه‌وه‌یه كه عێراق به وێنه تازه‌كه‌ی بکه‌وێته به‌ر دیدی كۆمپانیا جیهانیه‌كان و ده‌رفه‌ته ده‌سته‌به‌ركراوه‌كانیش له زۆرێك له ڕووه ئابووریه‌کانیه‌وه، نه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست بناسێنرێت، چونكه عێراق له‌ماوه‌یدا له‌ئاستی هه‌موو شێوه‌كانی وه‌به‌رهێنان بۆ خزمه‌تی ولات كراوه ده‌بێت.
هه‌مان به‌یاننامه له خاتوون هازلاك جێگری بالوێزی ئه‌مریكی بۆ كاروباری ئابووری گواسته‌وه و گوتی كۆنگره‌كه به هه‌موو پێوه‌ره‌كانه‌وه (جیهانی) ده‌بێت، چونكه ئاماده‌بوونێكی تایبه‌تمه‌ندی ده‌بێت له لایه‌ن كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كانی ئاره‌زوومه‌ند بۆ به‌شداربوون، كه ژماره‌یان به‌رده‌وام له‌زیادبووندا ده‌بێت تا ڕۆژی كۆنگره. هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمپانیا جیهانیانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه لقیان له ئه‌مریكا هه‌یه، ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و كۆنگره‌یه پێنگاڤێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ ئابووری عێراق له جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر بارودۆخی ئاسایشه‌وه به‌ره‌و جه‌ختكردن له‌سه‌ر ئابووری و وه‌به‌رهێنان.
جێگری بالوێزی ئه‌مریكا له به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه باڵوێزخانه پێشان چه‌ندین پرسیار و داواكاری له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه پێده‌گه‌یشتن سه‌باره‌ت به چوون بۆ عێراق و ئاستی گونجاوی باری ئاسایش، جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌و پرسیارانه ورده ورده ده‌گۆڕین بۆ سروشتی گرێنتیه‌كان و ئاسانكاریه پێشكه‌شكراوه‌كان و ژینگه‌ی یاسا و ڕێساكن و هی دیكه‌ش. ئاماژه‌ی به چه‌ندین ئه‌زموونی وه‌به‌رهێنانی سه‌ركه‌وتووی كۆمپانیا جیهانیه‌كانه‌وه كرد كه له وڵاتی ناسه‌قامگیریش له‌ڕووی ئاسایش و له بارودۆخێكی پڕ له مه‌ترسیش بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه داهاتی سروشتی و مرۆییان هه‌بێ له‌و شێوه‌ی كه عێراق هه‌یه‌تی، ئه‌مه‌ش وا له‌و وڵاته ده‌كات ببێته گۆڕه‌پانی چه‌ندین ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانی گه‌وره له‌به‌رده‌م كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كانه‌وه.
خاوه‌ن كاره‌كان له كه‌رتی تایبه‌تی عێراق چاویان له‌وه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر بتوانن له‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شدار بن و بواری ئه‌وه ببێت كه كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهینانی هه‌مه‌جۆر له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكیه‌كانیان دروست ببن، به‌وه‌ی كه ئاڵوگۆڕی قازانج و سوودوه‌رگرتن له شاره‌زاییه‌كانی یه‌كدی مسۆگه‌ر بكرێت، له ئاكامیشدا ئه‌مه ده‌بێته هۆی به‌ره‌وپێشبردنی ئابووری عێراق و په‌ره‌پێدانی لایه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئاستی بژێوی له وڵات‌دا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران