
وه‌زیری نه‌وتی عێراق حوسێن شه‌هرستانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیل
بان مه‌عن
بۆ سایتی مه‌وتنی
حوسێن شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند که وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕۆژی پێنجشه‌ممه گرێبه‌ستێکی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانییه‌ك واژۆکردووه که‌هه‌ردوو کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیل و شێلی بواری وه‌به‌رهێنانی نه‌وتیی له‌خۆده‌گرێت، ئه‌مه‌ش به‌رزکردنه‌وه‌یه‌کی به‌رچاو له ئاستی به‌رهه‌مهێنانی کێڵگه‌ی ڕۆژئاوای قورنه‌ی زه‌به‌لاح له‌باشووری عێراق فه‌راهه‌مده‌کات به‌بڕی زیاتر له دوو ملیۆن به‌رمیل، و نزیکه‌ی 100 هه‌زار ده‌رفه‌تی کار ده‌ستبه‌ر ده‌کات.
عه‌بدولهادی عه‌میدی، جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی گرێبه‌ست و مۆڵه‌تنامه‌کان نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نی عێراقیی کرد له ڕێوڕه‌سمی واژۆکردنی گرێبه‌سته‌که، له‌کاتێکدا هاوپه‌یمانێتیه‌که که کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیل سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات و شێل له‌خۆ ده‌گرێت، له‌لایه‌ن 'ڕیتشارد فایربوکن'ه‌وه نوێنه‌رایه‌تی کرا.
شه‌هرستانی له وته‌یه‌کیدا له‌ماوه‌ی ئاهه‌نگی واژۆکردنی گرێبه‌سته‌که که له وه‌زاره‌تی نه‌وت به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ریی هه‌ردوو کۆمپانیا براوه‌که سازکرا، گووتی که "گرێبه‌سته‌که ئاستی به‌رهه‌مهێنان له کێڵگه‌ی ڕۆژئاوای قورنه له ئاستی خوار 500 هه‌زار به‌رمیله‌وه له ڕۆژێکدا که توانای ئێستای به‌رهه‌مهێنانی کێڵگه‌که‌یه، به‌رزده‌کاته‌وه بۆ دوو ملیۆن و 325 هه‌زار به‌رمیل له یه‌ك ڕۆژدا له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی داهاتوو وه‌ك قۆناغی یه‌که‌م".
شه‌هرستانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که "ئه‌و دوو کۆمپانیایه‌ی که گرێبه‌سته‌که‌یان بردۆته‌وه (کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیلی ئه‌مریکی و شێلی به‌ریتانی- هۆله‌ندی) 50 ملیار دۆلار له په‌ره‌پێدانی کێڵگه‌که ده‌خه‌نه به وه‌به‌رهێنانه‌وه، له‌کاتێکدا 25 ملیار دۆلار وه‌ك سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنان، و 25 ملیاری تر وه‌ك تێچووی وه‌کارخستن ده‌خه‌نه کاره‌وه".
هه‌روه‌ها گووتی که "ئه‌و گرێبه‌سته‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت واژۆی کردووه هه‌مان ئه‌و گرێبه‌سته پێوه‌رییه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وته، که به گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزاریی ده‌ژمێردرێت، و به‌گوێره‌یه‌وه هاوپه‌یمانێتیه‌که دۆلارێك و نه‌وه‌د سه‌نت به‌رامبه‌ر به هه‌ر به‌رمیلێکی زیاده وه‌رده‌گرێت، له‌وانه 35% وه‌ك باج ده‌به‌خشێت به حکومه‌ت، و 25% ده‌چێت بۆ هاوبه‌شی عێراقی و به‌ڵێنده‌ر، و هه‌وپه‌یمانی کۆمپانیاکان له‌دوای به‌خشینی ئه‌و به‌شانه ته‌نها 92 سه‌نتی بۆ ده‌مێنێته‌وه به‌رامبه‌ر به هه‌ر به‌رمیلێك"، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش کێشا که "گرێبه‌سته‌که زیاتر له 100 هه‌زار ده‌رفه‌تی کار بۆ عێراقییه‌کان ده‌ستبه‌ر ده‌کات".
جه‌نابی وه‌زیر دڵفرازی خۆی به واژۆکردنی ئه‌و گرێبه‌سته خسته‌ڕوو و گووتی "هه‌ست به سه‌ربه‌رزی و خۆشحاڵی ده‌که‌م".
له‌هه‌مان ڕاڕه‌ودا، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی کۆمپانیای بریتش پرۆلیه‌م و کۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانیی چین ڕێککه‌وتنێکی کۆتای‌یان واژۆ کرد بۆ په‌ره‌پێدانی کێڵگه‌ی ڕۆمێله‌ی گه‌وره.
به‌ر له‌وه به‌یه‌ك ڕۆژ، وه‌زاره‌ت کۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك کۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی واژۆکردن به‌سه‌رۆکایه‌تی کۆمپانیای ئێنی ئیتالی به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی کێڵگه‌ی مه‌زنی زوبێر له باشووری وڵات پاش ئه‌وه‌ی کۆمپانیاکه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر مه‌رجه‌کانی لایه‌نی عێراقی ده‌ربڕی.
شه‌هرستانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که "له‌گه‌ڵ واژۆکردنی ئه‌و سێ گرێبه‌سته‌ی کێلگه‌کانی زوبێر و قۆناغی یه‌که‌می ڕۆژئاوای قورنه و ڕومێله‌ی باکوور و باشوور، ئه‌وا ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی عێراقی له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا ده‌گاته زیاتر له شه‌ش ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌یه‌ك ڕۆژ".
هه‌روه‌ها گووتی "ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می نیشتمانی بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و بڕه‌وه، ئه‌وا به‌رهه‌می گشتی له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا ده‌گاته زیاتر له حه‌وت ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێکدا"، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش کێشا که ئه‌و هه‌ژماره کراوه به‌بێ ئه‌ژمارکردنی کایه‌ی دووه‌می به‌خشینی مۆله‌تنامه‌کان، که پێشبینی ده‌کرێت بڕی تری زیاتر بۆ به‌رهه‌می نه‌وتی عێراقی ده‌ستبه‌ربکات.
جێی باسه، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی که کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیلی ئه‌مریکی (80%) و گروپی شێلی به‌ریتانی هۆله‌ندی (20%) له‌خۆ ده‌گرێت، سه‌رکه‌وتوو بوو له به‌ده‌ستهێنانی گرێبه‌ستی کێلگه‌ی ڕۆژئاوای قورنه‌ی زه‌به‌لاح که یه‌ده‌گی نه‌وتیی به نزیکه‌ی 8.5 ملیار به‌رمیل ده‌خه‌مڵێنرێت، دوای کێبڕکێیه‌کی به‌هێز له‌گه‌ڵ کۆمپانیای لۆکویلی ڕوسیی.
ئه‌ڵبه‌ته به‌رهه‌می نه‌وتی کێڵگه‌ی قورنه له‌کاتی ئێستادا ده‌گاته 279 هه‌زار به‌رمیل، و ئێکسۆ‌ن به‌ڵێنی به‌رزکردنه‌وه‌ی داوه بۆ ئاستی 2.325 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێکدا.
ئه‌مه‌و له‌سه‌ره‌تای ته‌موزدا، عێراق چه‌ندین بێشنیاری بواری نه‌وتیی ڕاگه‌یاندن که له‌ئاکامدا 31 کۆمپانیای نه‌وت کێبڕکێیان له‌سه‌ر شه‌ش کێلگه‌ی نه‌وتی و دوو کێڵگه‌ی گازی سروشتی کرد، به‌ڵام کۆمپانیا کێبڕکێکه‌ره‌کان پێشنیاری وه‌زاره‌تی نه‌وتیان په‌سه‌ند نه‌کرد جگه له هاوپه‌یمانی به‌ریتانی چینی نه‌بێت، که پێشنیارێکی بۆ په‌ره‌پیدانی کێڵگه‌ی ڕومێله پێشکه‌ش کرد.
به‌ڵام کۆمپانیاکان جارێکی تر گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌سه‌ندکردن و ڕازیبوون له‌سه‌ر پێشنیاره‌کانی وه‌زاره‌ت نه‌وت.
بێگومان واژۆکردنی ئه‌و گرێبه‌ستانه گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه که واده‌کات عێراق هه‌ڵکشێت بۆ ئه‌وه‌ی بگاته پێشه‌نگی وڵاته به‌رهه‌مهێن و هه‌نارده‌که‌ره‌کانی نه‌وت، به‌تایبه‌تی جێی باسه که کێڵگه نه‌وتیه‌کانی بۆ چه‌ندین ده‌یه په‌ره‌پیدانیان به‌خۆوه نه‌بینیوه به‌هۆی جه‌نگه یه‌ك له‌دوای یه‌که‌کان، و ئابلوقه‌ی نێوده‌وڵه‌تی که له‌نێوان ساڵانی 1990 تاوه‌کو 2003 به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پێندرابوو به‌هۆی داگیرکردنی ده‌وڵه‌تی کوێت له‌لایه‌ن ڕژێمی له‌ناوچووه‌وه.
عێراق ئێستا 2.4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێکدا به‌رهه‌م دێنێت که نزیکه‌ی 1.8 ملیۆنی لێهه‌نارده ده‌کرێت، به‌تایبه‌تیش له کێڵگه‌کانی ده‌وروبه‌ری به‌سرا.
هه‌روه‌ها عێراق پێگه‌ی سێهه‌می له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا داگیرکردووه که‌دوای سعودیه و ئێران له‌لایه‌نی یه‌ده‌گی نه‌وتیه‌وه به کۆی 115 ملیار به‌رمیل.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران