
CAPTION
نۆهاد تۆپاليان له به‌يروت – 19/12/09
بۆ سایتی مه‌وتنی
له‌گه‌ڵ نزيكبوونه‌وه‌ى جه‌ژنى سه‌رى ساڵى تازه، هونه‌رمه‌نده مه‌غريبى و لوبنانيه‌كان سه‌رقاڵن به ئاماده كردنى كۆنسێرت و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌لبوم و ده‌ركه‌وتن له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزيۆن.
گرنگترين هه‌واڵ له‌ماوه‌ی پێشوو بريتى بوو له ئه‌لبومه نوێيه‌كه‌ى گۆرانيبێژى گه‌وره‌ى لوبنانى فه‌یروز كه حه‌وت گۆرانى له‌خۆ ده‌گرێت له‌وانه‌ش "فى ئه‌مه‌ل" و "يا سه‌لام عه‌بوكرا" و "الله كبير و مه‌عاك" . ئه‌م گۆرانیه نوێیانه به‌شێوه‌يه‌كى تايبه‌تى له‌سه‌ر كه‌ناڵى راديۆى سوريا بڵاوكرانه‌وه دواى ئه‌وه‌ى رۆتانا نه‌يتوانى مافى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌لبومه‌كه بكڕێت .
له‌لایه‌کی تره‌وه، زياد ره‌حبانى خۆى ئاماده ده‌كات بۆ سازدانى دوو كۆنسێرت له هۆڵى كريستال له هۆتێلى ملينيۆم له شاری ئه‌بو زه‌بى كه مانگى ڕابردوو دوو كۆنسێرتى هه‌مان شێوه‌ی ئه‌نجام دابوو.
نه‌جوه كه‌ره‌م كه ناسراوه به "خۆرى گۆرانى" خۆى ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانى كۆنسێرتێك به بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى تازه له شارى ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر .
هونه‌رمه‌ند وه‌ليد ته‌وفيق، كه چه‌ندين بانگهێشتی ئه‌نجامدانى كۆنسێرتى گۆرانى له ده‌ره‌وه‌ى لوبنان ڕه‌تكردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندى كۆميدى ئێليا ئه‌يوب يادى جه‌ژنى سه‌رى ساڵ له ئه‌تلال پلازا ته‌به‌رجه له لوبنان ده‌كه‌نه‌وه.
هونه‌رمه‌ندى گه‌وره مولحم به‌ره‌كات گۆرانيه‌كى نوێى بڵاوكرده‌وه به بۆنه‌وه‌ى ڕۆژى سه‌ربه‌خۆیى لوبنان. به‌ڵام ئه‌م گۆرانيه كه به‌ناوى "بدنا حرق" كه هۆنراوه‌كه‌ى هى شاعير نه‌زار فرانسيسه له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئاسايشى لوبنانه‌وه قه‌ده‌غه‌كراوه له‌سه‌ر ته‌له‌فزيۆن په‌خشبکرێت ته‌نها دواى ماوه‌يه‌ك له بڵاوكردنه‌وه‌ى له‌به‌ر وروژاندنی بابه‌تى سياسى.
هونه‌رمه‌ندى لوبنانى ئه‌ليسا كارى دروست كردنى به‌رگى ئه‌لبومه‌كه‌ى نوێيه‌كه‌ى له پورتوگال ته‌واو كرد كاتێك له‌گه‌ڵ وێنه‌گری گه‌وره‌ى جيهانى ماسياس كلامه‌ر بوو. ئه‌لبومه‌كه‌ى ئه‌ليسا، كه بڕيار وايه له جه‌ژنى كريسمس و سه‌رى ساڵى تازه بڵاو بكرێته‌وه، حه‌وت گۆرانى له‌خۆ ده‌گرێت كه هۆنراوه‌كانيان له‌لايه‌ن مه‌روان خورى و نادر عه‌بدوڵڵا و وه‌ليد سه‌عد و سالم سه‌لامه وه دانراوه.
هورنه‌مه‌ند نانسى عه‌جره‌م ئێستا سه‌رقاڵه به هه‌ڵبژاردنى چه‌ند گۆرانيه‌ك بۆ ئه‌لبومه نوێيه‌كه‌ى كه بڕيار وايه له مانگى نيسانى داهاتوو بڵاو بكرێته‌وه. نانسى عه‌جره‌م له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى زۆر له شاعیر و مۆسیقار کارده‌كات، له‌وانه‌ش تارق مه‌دكور و وه‌ليد سه‌عد و نه‌بيله خه‌له‌ف و سه‌مير سه‌لامه و سه‌مير سافر و ئه‌يام به‌هجه‌ت عه‌مار.
هه‌روه‌ها نانسى عه‌جره‌م كار له‌گه‌ڵ شاعیر يه‌عقوب ئه‌لخبزى و مۆسیقار سالح ئه‌لشه‌هرى ده‌كات بۆ ئاماده کردنی دوو گۆرانى ئه‌لبومه نوێيه‌كه‌ى كه به ديالێكتى وڵاتانى كه‌نداو بڵاو ده‌كرێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئه‌م هه‌واڵانه‌ى ڕه‌ت كرده‌وه كه بۆ يه‌كه‌م جار باس له ئه‌نجامدانى كارى نواندن ده‌كه‌ن له‌دواى به‌ده‌ست گه‌يشتنى ژماره‌يه‌كى زۆر له داواكارى له‌لايه‌ن نانسى له‌و باره‌يه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌واڵه‌كان باسيان له‌وه‌ش ده‌كرد كه‌وا كارێكى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند وائيل كفورى ئه‌نجام ده‌دات، هه‌رچه‌نده ئه‌م پڕۆژه‌يه هه‌ڵوه‌شايه‌وه.
مريه‌م فارس ئێستا سه‌رقاڵه به ئه‌نجامدانى چه‌ندين دانيشتنى گه‌وره ده‌رباره‌ى كاركردن له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له مۆسیقار ه شاعیر بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند گۆرانيه‌ك بۆ ئه‌لبومه نوێيه‌كه‌ى هه‌ڵبژێرێت كه له سه‌ره‌تاى سه‌رى ساڵى تازه بڵاو ده‌كرێنه‌وه. هونه‌رمه‌ند مريه‌م به ديالێكتى لوبنانى و ميسرى و وڵاتانى كه‌نداو و هه‌روه‌ها بۆ يه‌كه‌م جار به ديالێكتى مه‌غريبيى گۆرانى ده‌ڵێت. ئه‌م گۆرانيه‌ى كه‌وا به ديالێكتى مه‌غريبى وتراوه له‌لايه‌ن موسته‌فا ئه‌لعه‌نزى هۆنراوه‌ى بۆ دانراوه مۆسيقاى له‌لايه‌ن عه‌بدوڵڵا ئه‌لكود بۆ دابه‌ش کراوه. گۆرانيه‌كانى تر بريتين له " نفسی ئه‌ئول هاله‌ك" و "مه‌عانی بددنیا" که به ديالێكتى میسری وتراوه.
هونه‌رمه‌ند كازم ئه‌لساهر رازى بوو كاره هاوبه‌شه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندى لوبنانى سيرين عه‌بدو‌لنور ئه‌نجام بدات سه‌ربار‌ى پلانى پێشووترى بۆ ئه‌نجامدانى كارێكى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندى سورى ئه‌ساڵه نه‌سرى.
ئه‌ستێره‌ى گۆرانى ميسرى عه‌مر و دياب دواى چه‌ندين ساڵ دابڕان به‌ره‌و لوبنان به‌ڕێ ده‌كه‌وێت بۆ به‌شدارى كردن له كۆنسێرتى سه‌رى ساڵى تازه له گۆره‌پانى شوهه‌دا له ناوه‌ڕاستى شارى به‌يروت دواى ئه‌وه‌ى له‌لايه‌ن كۆمپانياى سۆليدێره بۆ په‌ره‌پێدانى پڕۆژه‌كانى نيشته‌جێ بوون بانگهێشت كراوه.
حوسێن ئه‌لجاسمى سێ كۆنسێرتى گۆرانى ئه‌نجامدا له ژماره‌يه‌ك له هۆڵه‌كانى ئه‌بوزه‌بى دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌لبومه نوێيه‌كه‌ى به‌ناوى " ئه‌لجاسمى .2010"
ئه‌ستێره‌ى ميسرى شيرين عه‌بدولوه‌هاب نه‌يتوانى له هه‌فته‌ى ڕابردوو كۆنسێرتێك له ئه‌بوزه‌بى ئه‌نجامبدات دواى ئه‌وه‌ى له نه‌خۆشخانه خه‌وێنرابوو. شيرين گه‌ڕايه‌وه شارى قاهيره كه ئێستا له‌ماڵه‌وه حاڵه‌تی به‌ره‌و باشبوون ده‌ڕوات.
هونه‌رمه‌ندى لوبنانى دۆلى شاهين خۆى ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی كارى كۆميدى بۆ يه‌كه‌م جار له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزيۆن. هونه‌رمه‌ند دۆلى له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى كۆميدى سه‌مير غانم و هونه‌رمه‌ند سه‌وسه‌ن به‌در به‌شدارى له زنجيره‌يه‌كى ته‌له‌فزيۆنى ده‌كات به ناوى "شه‌ريف و نوس" . دۆلى له هه‌مان كاتدا دوا ئاماده‌كاريه‌كانى زنجيره نوێيه‌كه‌ى ئه‌نجام ده‌دات كه له سه‌ر ته‌له‌فزيۆنى لوبنانى په‌خشده‌کرێت كه له نووسينى خۆيه‌تى. دۆلى يه‌كسه‌ر دواى ته‌واوبوونى وێنه گرتنى زنجيره ميسريه‌كه‌ى ده‌ست به وێنه گرتنى ئه‌م زنجيره‌يه ده‌كات.
له كۆتايش، هونه‌رمه‌ندى لوبنانى مادلين مه‌ته‌ر نزيك ده‌بێته له به‌شدارى كردن له به‌شێكى فليمى شاديه كه باس له ژيانى ئه‌م هونه‌رمه‌نده ميسريه ده‌كات.
[دێیڤ هۆگان/گێتی ئیمیجس] نانسى عه‌جره‌م يه‌كێكه له چه‌ندين گۆرانبێژ‌ى عه‌ره‌بى كه به ده‌رفه‌تى نوێوه سه‌رقاڵن.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران