
CAPTION
زیکرا تۆفیق له به‌غداد –21/12/2009
بۆ سایتی مه‌وتنی
تیپی شانۆی نیشتمانی دوایین نمایشی ئه‌م وه‌رزه‌ی له ئێواره‌ی سێشه‌ممه (15 ی کانونی یه‌که‌م) له‌سه‌ر شانۆی نیشتمانی له به‌غداد پێشکه‌ش کرد. شانۆگه‌ری کۆمیدی "خه‌ونی مه‌سعود" (حلم مسعود) سێ رۆژ له‌سه‌ر یه‌ک پێشکه‌ش کرا.
عه‌واتیف نه‌عیم، که‌به‌شداربوو له شانۆگه‌ریه‌که‌دا، سێ مانگ خه‌ریکی ئاماده‌کردنی ده‌قی شانۆگه‌رییه‌که بوو که له چیرۆکی "سه‌گه‌که‌ی جه‌نه‌راڵ" ی چیخۆفه‌وه وه‌ری گرتووه.
عه‌واتیف له باسی چیخۆفدا وتی "نوسینه‌کانی مرۆیی و قووڵن. به‌وپه‌ڕی زیره‌کی و هه‌سته‌وه‌یه، باسی نیگه‌رانییه‌کانی خه‌ڵک ده‌کات و له نوسینه‌کانیدا به‌رجه‌سته‌یان ده‌کات."
ناوبراو وتی ئه‌م کورته چیرۆکه‌ی چیخۆفی هه‌ڵبژاردووه بۆ شانۆگه‌ری "که پێم وایه هاوتایه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ی له مێشکمدایه. ئنجا خۆم هه‌ندێك کاره‌کته‌رم بۆ زیاد کرد و له‌گه‌ڵ ده‌قه‌که‌دا گونجاندم."
به وته‌ی عه‌واتیف، ده‌قه‌که هه‌وڵده‌دات ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێت که راستی بزره له نێو تارمایی ترس‌دا. "له قووڵایی خۆماندا، ئێمه ده‌زانین راستی چییه، به‌ڵام ده‌ترسین بیدرکێنین. لێره‌دا، ئێمه ده‌بێت یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرین، به‌ده‌ست خۆمانه کامیان هه‌ڵده‌بژێرین. ئێمه پێویسته له به‌ربه‌سته‌کانی ترس بپه‌ڕینه‌وه. خه‌ونه‌که‌ی مه‌سعود خه‌ونی ئێمه‌شه وه‌ك عێراقی، ببین به که‌ساێیك که خاوه‌ن ده‌نگی خۆیان بن و بتوانین راستی بڵێین."
ئه‌کته‌ر عه‌زیز خه‌ییون یه‌کێك له ده‌وره سه‌ره‌کییه‌کان ده‌بینێت، که‌سایه‌تی کۆمیدیی ئه‌بو خده‌ییر، ده‌وری پۆلیسێك ده‌بینێت که رووی ده‌سه‌ڵات ده‌نوێنێت.
ئه‌مه دووه‌م جاره عه‌زیز خه‌ییون له‌و ماوه دورودرێژه‌ی کارکردنی له بواری نماێشدا ده‌وری کۆمیدی ببینێت.
ناوبراو وتی "من بڕوام به‌وه‌یه که له هه‌ر ئه‌زموونێکه‌وه شتێکی نوێ فێر ببین. نایابی له شانۆدا هیچ سنورێكی نییه. ڕه‌نگه من چه‌ندین رۆڵی جۆراوجۆرم بینیبێت، به‌ڵام ئه‌مه‌یان هه‌وڵێکی نوێیه. نازانم تا چه‌ند سه‌رکه‌وتوو بووم، ئه‌و بڕیاره به‌ده‌ست جه‌ماوه‌ره."
عه‌زیز خه‌ییون گوێبیستی بیروبۆچوونی هونه‌رمه‌ندان و جه‌ماوه‌ره‌که بوو سه‌باره‌ت به ئه‌دای له شانۆگه‌رییه‌که‌دا، و بیستی که خه‌ڵک به گشتی ڕازی بوون لێی. وتی "ئه‌مه زۆر دڵخۆشی کردم و دڵنیای کردمه‌وه له‌وه‌ی پێشکه‌شم کرد. به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا ئه‌مه نیگه‌رانم ده‌کات به‌وه‌ی له داهاتوودا ده‌توانم چی پێشکه‌شبکه‌م."
زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ره‌که هونه‌رمه‌ند و قوتابیانی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان بوون.
به‌شیر مه‌جید وتی "جه‌ماوه‌ری عێراقی پێویستی به بینیی شانۆی دڵڕفێنه. من بڕوام وایه کاره‌که له به‌شی یه‌که‌مدا سه‌رکه‌وتوو بوو له راکێشانی سه‌رنجی جه‌ماوه‌ر. به‌کارهێنانی کۆمیدیا بۆ گواستنه‌وه‌ی په‌یامێکی دیاریکراو بڕیارێکی باش بوو."
به‌ڵام، به وته‌ی مه‌جید، شانۆگه‌رییه‌که سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو له ڕاکێشانی سه‌رنجی جه‌ماوه‌ر له به‌شی دووه‌می نمایشه‌که دا، که باسی بابه‌ته سیاسییه‌کان بوو. "ره‌نگه ئه‌مه هه‌وڵێك بوو بێت له لایه‌ن ئه‌کته‌ره‌کانه‌وه بۆ هۆشیارکردنی بینه‌ران. به‌ڵام پێویسته جه‌ماوه‌ری نوخبه‌یان ڕه‌چاو بکردایه، که خوازیاری ئه‌م جۆره بابه‌تانه نین."
حه‌یده‌ر عه‌بد سامر ئه‌کته‌رێکی تره له شانۆگه‌رییه‌که‌دا. دوای نمایشه‌که، وتی "بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ، ئێمه ئه‌م جۆره ژۆنرانه‌مان نه‌بوو، که ئێمه پێی ده‌ڵێین نمایشی شانۆیی ئه‌کادیمی، و میللی. ئه‌م جۆره نمایشانه شتێکی نوێ پێشکه‌ش به جه‌ماوه‌ر ده‌کات جیاواز له شانۆ بازرگانییه‌کان، که ئامانجیان ته‌نها پێکه‌نینی جه‌ماوه‌ره و هیجی تر."
به وته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بد سامر، ده‌گمه‌نیی ئه‌م جۆره ژانره له‌به‌ر دوودڵیی ده‌رهێنه‌ره‌کانه له کارکردن له‌و بواره دا.
شه‌یما جه‌عفه‌ر، قوتابی پۆلی پێنجه‌م له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان، وتی "پێم وایه جوانی نمایشه‌که ئه‌مڕۆ له‌وه‌دایه که ساده‌یه."
وێنه: [زیکرا تۆفیق] ئه‌کته‌ره‌کانی تیپی شانۆی نیشتمانیی عێراقی "حلم مسعود" پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران