
[فایل] دواترين ڤيديۆ كليپى نه‌وال زوغبی له‌ماوه‌ى كۆنفرانسى كۆپنهاگن به‌كار هات بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ى گرنگیی ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى.
نوهاد تۆپاليان له به‌يروت -24/12/09
بۆ سایتی مه‌وتنی
له‌گه‌ڵ نزيك بوونه‌وه‌ى كۆتايى ساڵى 2009، ئه‌ستێره‌کانی گۆرانی خۆيان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ئاهه‌نگه‌كانى سه‌رى ساڵى تازه و ده‌رفه‌تى نوێ له ساڵى .2010
هونه‌رمه‌ندى عێراقى ماجد ئه‌لموهه‌نديس ده‌ستى به دوایین ئاماده‌كاریی كردووه بۆ بيست و پێنجه‌مين ڤيستيڤاڵى ساڵانه‌ى عه‌ربستانى سعودى كه له 17 ى نيسانى ساڵى 2010 ئه‌نجام ده‌درێت. له‌ماوه‌ى ئه‌م ڤيستڤاڵه گه‌وره‌يه هونه‌رمه‌ندانی سعودى وه‌كو موحه‌مه‌د عه‌بدول و ره‌شيد ئه‌لماجيد وعه‌بد ئه‌لماجيد عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ماجيد ئه‌لموهه‌نديس گۆرانى ده‌ڵێن.
هه‌روه‌ها ماجيد ئه‌لموهه‌نديس وتووێژ له‌گه‌ڵ گۆرانيبێژێكى ئافره‌تى عه‌ره‌بی ده‌كات سه‌باره‌ت به به‌شدارى كردنی له ڤيستڤاڵه‌كه. يه‌كێك له‌م كانديدانه‌ش كه ئه‌گه‌رى به‌شدارى كردنى هه‌يه هونه‌رمه‌ندى مه‌غريبى ئه‌سمه لامناويره.
هونه‌رمه‌ندى عێراقى كازم ساهريش يه‌كێك بوو له‌م كانديدانه‌ى كه به نيازبوو به‌شدارى له‌م ڤستيڤاڵه بكات.
هاوكات، گۆرانبێژ نه‌جوا كه‌ره‌م ل چوارشه‌ممه (22 ى كانوونى يه‌كه‌م) كۆنسێرتێكى له كۆشكى ئه‌لزيافه له ئه‌بو زه‌بى ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند كازم ساهر و ماجيد موهه‌نديس و گۆرانيبێژى ئيماراتى ئه‌حلام. نه‌جوا كه‌ره‌م كۆنسێرتى گۆرانى ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵ له ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر ئه‌نجام ده‌دات. نه‌جوا كه‌ره‌م دواى ته‌واو بوونى جه‌ژنى سه‌رى ساڵ ڕووده‌كاته وڵاتانى ئه‌مريكاى لاتينى كه جاليه‌ى عه‌ره‌بى تێدا نيشته‌جێيه.
هونه‌رمه‌ند كاڕول سه‌ماحه له كۆنسێرتێكى گۆرانى به‌شدارى ده‌كات كه له ماوه‌ى چه‌ژنى كريسمس که له هۆتێلى ئینته‌رکۆنتینێنتالی نێوده‌وڵه‌تى له عه‌ممان ئه‌نجام ده‌درێـت، و له‌سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزيۆنى MTV له زنجيره‌ى " گفتوگۆى شاره‌كه " له سه‌رى ساڵى تازه به‌ديار ده‌كه‌وێت. كاروڵ به‌م دواييه له ئاهه‌نگێكى بووك گواستنه‌وه له به‌حره‌ين گۆرانى گووت پێش ڕۆيشتنى به‌ره‌و قاهيره و لوبنان، كه تێيدا ئه‌لبومه نوێيه‌كه‌ى "ئاسمانى سنوری بڵاوكرده‌وه. هه‌روه‌ها كاڕول ماڵپه‌ره‌كه‌ى خۆى دووباره راگه‌يانده‌وه كه دواترين چيرۆكى خۆى و ژماره‌يه‌كى زۆرى له گۆرانى له‌م ماڵپه‌ره بڵاوکرده‌وه.
گۆرانيبێژ نانسى عه‌جره‌م تۆمار كردنى ژماره‌يه‌ك گۆرانى ئه‌لبومه نوێيكه‌ى له‌وانه‌ش "من خه‌ريك بوو پێت بڵێم" و "چى به‌سه‌ر من هاتووه" ته‌واو كرد كه هۆنراوه‌كه‌ى له‌لايه‌ن ئه‌مير توعه‌یمه‌وه و ئاوازه‌که‌ی له‌لایه‌ن موحمه‌د ئه‌لنادى دانراوه. هه‌روه‌ها نانسى گۆرانى "سڵاوی منى پێ بگه‌يه‌نن" ته‌واو كرد كه هۆنراوه‌كه‌ى هى نه‌بيل خه‌ليفه‌يه و ئاوازه‌كه‌ى له‌لايه‌ن وه‌ليد سه‌عد دانراوه ، له‌گه‌ڵ گۆرانى"OK" كه هۆنراوه‌كه‌ى هى موحه‌مه‌د جومعه‌يه و ئاوازه‌كه‌ى هى موحه‌مه‌د ره‌حيمه.
خاليد ئيسماعيل له وێستگه‌ى راديۆى "سوريا سبه‌ینێ" كلپيى گۆرانى هونه‌رمه‌ند نه‌وال ئه‌لزوغبی "گه‌وره‌ترین هیوا" له كاتى وتنه‌وه‌ى وانه‌كه‌ى له كۆنفرانسى گؤڕانی كه‌ش و هه‌وا له كۆپنهاگن وه‌كو نموونه به‌كارهێنا. خاليد وتى ئه‌م گۆرانيه باسى کێشه‌ی گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌وا ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌تانه‌ى كه‌وا په‌يوه‌ندى به هه‌موو مرۆڤایه‌تیه‌وه هه‌يه، که وتی "زه‌وى بانگى تۆ ده‌کات، بۆيه گوێى لێ بگره."
نێكوڵ سابا گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ يه‌كێتى راديۆ و ته‌له‌فزيۆنى ميسرى مۆر كرد بۆ گۆرانى وتن بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ، كه دواتر له‌سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزيۆنى ميسرى له سه‌رى ساڵى تازه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
رامى عه‌ياش دوا كاره‌كانى ئه‌لبومه نوێيه‌كه‌ى "گيانه‌كه‌م" ته‌واو كرد "كه له‌سه‌ره‌تاى ساڵى تازه بڵاوده‌كرێتـه‌وه. ئه‌لبومه‌كه نۆ گۆرانى له‌خۆ ده‌گرێت كه به ديالێكتى لوبنانى و ميسرى گوتراوه له‌گه‌ڵ گۆرانیه‌کی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ گۆرانيبێژى ئه‌مريكى گا‌زه.هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند ڕامى كار له‌سه‌ر دانانى سه‌نته‌رێك ده‌کات که چاودێرى پزيشكیى بۆ منداڵانى تووشبوو به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه پێشكه‌ش ده‌كات. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م سه‌نته‌ره له ناوه‌ڕاستى ساڵى 2010 ته‌واو بێت.
هونه‌رمه‌ند نه‌جوا سوڵتان به‌شدارى كرد له ئاهه‌نگى كۆتايى ڤستیڤاڵى فيلمى نێوده‌وڵى له دوبه‌ى دواى ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگێكى له قاهيره ئه‌نجامدا. بڕياريشه نه‌جوا سوڵتان له ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵ گۆرانى بڵێت كه له چێشتخانه‌ى فه‌خرالدين له هۆتێلى مۆڤنپیک له دوبه‌ى ئه‌نجام ده‌درێت
هونه‌رمه‌ندى ئه‌كته‌ر مه‌روا كارى وێنه گرتنى فيليمى "هه‌سته‌كان" ی ته‌واو كرد به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رانى ميسرى ئوليا غانم و ماريا.
تۆنى بارود دياريكراوه بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵى سه‌ركرده له فيليمى سه‌ڵاحه‌دين ئه‌يوبى بگێرێت له فيلمێكى جيهانىدا دواى ئه‌وه‌ى له ئوردن مايه‌وه بۆ تاقى كردنه‌وه‌ى ده‌نگ و نواندن. تۆنى پێشنيارێكى له‌لايه‌ن نوسه‌رى ئه‌مريكى كاڕۆلين ئه‌پلبێرى وه‌رگرت كه به‌دواى ئه‌ستێره‌يه‌كدا ده‌گه‌را بۆ فيلمه‌كه‌ى که له ئۆردون وێنه‌ی ده‌گرێت.
دواى دوو ساڵ له دووركه‌وتنه‌وه له جیهانی فیلم، كچه ئه‌كته‌رى ميسرى و گۆرانيبێژ سومه‌يه خه‌شاب ئێستا ده‌قى سێ فليم ده‌خوێنێته‌وه. هه‌روه‌ها سومه‌ييه يه‌كه‌م ئه‌لبومى خۆى بڵاوكرده‌وه به‌ناوى "هه‌موو كه‌سێك رازيه به بيركردنه‌وه‌كانيان" كه به ديالێكى كه‌نداو ووتراوه.
وێنه: [فایل] دواترين ڤيديۆ كليپى نه‌وال زوغبی له‌ماوه‌ى كۆنفرانسى كۆپنهاگن به‌كار هات بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ى گرنگیی ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران