
[ئه‌حمه‌د ئه‌لروباعی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ئه‌كته‌رى عێراقى فه‌لاح ئیبراهیم له ئاهه‌نگه‌كه رێزی لێ‌نرا بۆ شانۆگه‌رى "جیب ئه‌لمه‌لك جیبه".
مه‌حمود ئه‌لمولحیم له به‌غدا -27/12/09
بۆ سایتی مه‌وتنی
رۆژى دووشه‌ممه (21 كانونی یه‌كه‌م) له ئاهه‌نگێك كه له گۆره‌پانى شانۆ له به‌غدا ئه‌نجامدرا، به‌شى سینه‌ما و شانۆ له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى یادى 50 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى به‌شه‌که و كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌كته‌رانى نیشتمانى كرده‌وه.
ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى حكومی ئاماده‌ى ئاهه‌نگه‌كه بون له‌وانه‌ش ئه‌ندامى په‌رله‌مان مه‌یسون ئه‌لدملوجى و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌غدا موحه‌مه‌د ئه‌لروبه‌یعى و ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووس و هاوڵاتیانى ئاره‌زومه‌ندى هونه‌ر.
شه‌فیق مه‌هدى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌شى سینه‌ما و شانۆ له میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ئاژانسى مه‌وتنى ووتى "ئه‌مڕۆ هونه‌ر كه پێكهاته‌یه‌كى گرنگى په‌یوه‌ست به بابه‌ته مرۆییه‌كانه كه بریتیه له ده‌ربڕینى كێشه و ئازار و هیوا و خه‌ونه‌كانى مرۆڤ، سه‌ركه‌وتنى خۆى راده‌گه‌ییێنیت" . وتیشى "ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنى هونه‌رمه‌نده به‌هره‌مه‌نده‌كانى عێراقه كه زۆر هه‌وڵ و ته‌قه‌لایانداوه بۆ ئه‌وه‌ى ئازاره‌كانیان بگۆڕن بۆ داهێنان و به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانى خه‌ڵاتى گرنگ له ڤستیڤاڵه جیهانیه‌كان".
هاوكات مه‌یسون ئه‌لدملوجى وتى که په‌یوه‌ندیه‌كى ئاڵوگۆڕكراو هه‌یه له‌نێوان هونه‌رمه‌ند و سیاسیه‌كان.
وتی "ئه‌ركى هونه‌رمه‌ندان بریتیه له رۆشنبیركردنى سیاسیه‌كان له رێگه‌ى كاره‌كانیان، وه ئه‌ركى سیاسیه‌كانیش بریتیه له پێشكه‌شكردنى ئه‌م پاڵپشتیه‌ى هونه‌رمه‌ندان پێویستیان پێیه" . وتیشى "هونه‌رمه‌ندی عێراقی كێشه‌ى ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن بۆ هه‌ر شوێنێك ده‌چن. بۆیه شایه‌نى ئه‌م ئاهه‌نگ و ڕێزلێنانه‌ن، وه شایه‌نى زیاتریشن".
ئاهه‌نگه‌كه بریتى بوو له گۆرانى و شایى فۆلكۆرى بۆ نیشاندانى مێژوی سینه‌ما و شانۆ له عێراق.
ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی دێرین که ئه‌ندامن له كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌كته‌رانى نیشتمانى له‌م 30 ساڵه‌ی رابردوودا ڕێزیان لێ‌نرا.
رائید موحسین یه‌كێك بوو له هونه‌رمه‌نده خه‌ڵاتكراوه‌كان.
رائید وتى "من زۆر دڵخۆش بووم، سه‌ره‌تا به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌نێوان چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى نوخبه بووم، و دووه‌م به‌هۆى ئه‌وه‌ى یه‌كێك بووم له‌و هورنه‌رمه‌ندانه‌ى ڕێزیان لێ‌نرا".
رائید چه‌ندین خه‌ڵاتى نێوده‌وڵه‌تى وه‌رگرتووه له‌سه‌ر كاره هونه‌ریه‌كانی. دوا خه‌ڵاتى برییتی بوو له خه‌ڵاتى ڤیستڤاڵى قرتاجه له تونس پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر.
رئید وتى "ئه‌م رێزلێنانه خه‌ڵاتێكى تایبه‌تیه چونكه ئه‌مه له لایه‌ن وڵاتى خۆمه‌وه بوو". وتیشى "من كێشه‌ى وڵاتى خۆم ده‌رده‌بڕم. من له عێراق ده‌مێنمه‌وه وه هه‌میشه به‌رگرى له كلتورى عێراقى ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند فایزه جاسم یه‌كێك بوو له هونه‌رمه‌نده خه‌ڵاتكراوه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه.
فایزه وتى "من ده‌مه‌وێت سوپاسى هه‌موو ئه‌م كه‌سانه بكه‌م که زه‌رده‌خه‌نه‌یان خسته سه‌ر لێوى هورنه‌رمه‌ندان" . وتیشى "ئه‌م رێزلێنانه بۆ من ماناى به‌رپرسیارێتى گه‌وره ده‌به‌خشێت كه به‌م هۆیه‌وه من ئه‌وه‌ى له‌توانمدا بێت ئه‌نجامى ده‌ده‌م بۆ شایسته بوونى من له‌رێگه‌ى به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر كاره‌كانم به‌شێوه‌یه‌كى باشتر له پێشووتر".
فه‌لاح ئیبراهیم كه هونه‌رمه‌ندێكى خه‌ڵاتکراوی تر بوو وتى هیوادارم سینه‌ما به‌رده‌وام بێت له پێشكه‌وتن له عێراق.
وتى "هیوادارم كۆمه‌ڵه‌ى هونه‌رمه‌ندان داهێنانى زیاتر پێشكه‌ش بكات و وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریش گرنگى به سینه‌ما بدات" . وتی "ئێمه پێویستمان به سینه‌مایه‌كه كه واقیعى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى راست و دروست ده‌رببڕێت".
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى سینه‌ما و شانۆ ووتى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ى كه خه‌ڵات ده‌كرێن كارێكى زۆر زه‌حمه‌ت بوو.
شه‌فیق مه‌هدى وتى "هه‌موو هونه‌رمه‌ندانى عێراق شایه‌نى خه‌ڵات كردنن. هه‌رچه‌ند خه‌ڵات كردنى یه‌كێكیان ماناى خه‌ڵات كردنى هه‌موویان و به‌شى سینه‌ما و شانۆ به‌گشتى ده‌گه‌یه‌نێت" .
مه‌یسون ئه‌لدملوجى وتى "ئه‌مانه‌ى ئه‌مڕۆ خه‌ڵاتكران دووپاتیان كرده‌وه كه ته‌نها وه‌كو عێراقى ده‌مێننه‌وه" . وتیشى ئه‌مانه پابه‌ند بوون به ناسنامه‌ى عێراقى خۆیان و به‌رده‌وام بوون له سه‌ر كارى هونه‌رى له ماوه‌ی ناخۆشترین بارودۆخدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرجار له سه‌ر شانۆ كاریان ئه‌نجامداوه، بگره به‌بێ بوونى جه‌ماوه‌ریش. بۆیه ئه‌وان شایسته‌ى ئه‌م نازناوه‌ن كه ئێمه پێیان ده‌به‌خشین، كه‌بریتیه له "فه‌خر و شانازى عێراق."
[ئه‌حمه‌د ئه‌لروباعی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ئه‌كته‌رى عێراقى فه‌لاح ئیبراهیم له ئاهه‌نگه‌كه رێزی لێ‌نرا بۆ شانۆگه‌رى "جیب ئه‌لمه‌لک جیبه".
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران