print thisemail this
photo

[فایل] مریه‌م له‌ سه‌ری ساڵی نوێدا له‌ دوبه‌ی ئاهه‌نگێك ساز ده‌کات

مریەم فارس پلان بۆ داهاتوو دادەنێت

نوهاد تۆپالیان لە بەیروت – 28/12/2009

بۆ سایتی مه‌وتنی

مریەم فارس کاتى خۆى دابەش دەکات لە نێوان راخستنى ئۆفیسە نوێکەى لە لوبنان و دەرکردنى ئەلبومى نوێ. کارە نوێکەى رەنگدانەوەى کەسایەتیە "ناکۆکەکەى" خۆیەتى – ئاوێته‌یه‌ک له‌ مۆدێرن و کلاسیک.

مریەم لە چاوپَیکەوتنێکى لە گەڵ مەوتنیدا ئاشکرایکرد کەوا خەریکى خۆئامادەکردنە بۆ گۆرانیەک بە دیالێکتى مەغریبى وەکو رێزلێنانێک له‌ گەلى مەغریب.

مەوتنى: مریەم فارس لەم ڕۆژانەدا خه‌ریکی چییه‌؟

مریەم: من زۆر سەرقاڵم بە خۆ ئامادەکردن بۆ ئەلبومى چوارەمم، کە گورانى بە دیالێکتی لوبنانى و میسرى و کەنداوى تێدایە. ئوەى نوێشە ئەم جارە ئەوەیە کە من گۆرانى بە دیالێکتى مەغریبى دەلێم. هێشتا بڕیارم لە سەر ژمارەى گۆرانیەکانی ناو ئەم ئەلبومە نەداوە. حەزیش دەکەم کە چەند گۆرانیەک تەواو بکەم ئینجا هەندێکیان هەڵبژێرم بۆ ئەلبومەکەم.

مەوتنى: بۆ ئەم ئەلبومە نوێیەت کار لەگەڵ چ ئاوازدانەرو بەستەنووسێک دەکەیت؟

مریەم: کار لەگەڵ ئەوانە دەکەم کە پێشتر کارم له‌گه‌ڵ ده‌کردن، وەکو محەمەد روحەیەم وجان مارى ریاشى ومارک عادل نورى و عەبدوڵا ئەلقه‌عود کە دوو گۆرانى لەم ئەلبوومە دەبێ، محەمەد یەحیا وهەروەها بۆ یەکەمین جاریش لە گەڵ ڕۆلاى خوشکم کە ئەویش گۆرانیەکى بۆ نووسیوم.

مەوتنى: چى هانى دایت کە به‌ دیالێکتى مەغریبى گۆرانى بڵێیت؟

مریەم: من هەمیشە خەونم بەوەوە بینیوە کە لە سەر شانۆیەکى جیهانى لە پێش حەشامەتێکى زۆر گۆرانى بڵێم. وەکو ئەوەى کە روویدا لە کازابلانکا کە بە ئامادەبوونى 150,000 کەس گۆرانیم گووت. ئەم گۆرانیە ڕێزو خۆشەویستیە بۆ گەلى مەغریب.

مەوتنى: ئایا هیواو خەونەکانت دەربارەى گۆرانى ووتن لە سەر شانۆیەکى جیهانى بەدیهاتوون؟

مریەم: تا ڕادەیەک، بەڵام هیوادارم کە بتوانم کۆنسێرتێکى جیهانى ئەنجام بدەم هاوشێوەى هونەرمەندانى جیهانى لە رووى مەزنى شانۆو قەبارەى جەماوەرەوە.

مەوتنى: با قسە لە سەر دوا بەرهمت بکەین "ئیه اللى بیحسه‌ل دە" و هەروەها سه‌ماکه‌ت له‌ کلیپەکەدا.

مریەم: من هەمیشە حەزم لە سه‌ما بووە. کە منداڵ بووم دەرسى بالێم وەرگرتووە، پاشانیش ویستوومە پەرە بە بەهرەکانم بدەم. لە ئینتەرتێت گەڕاوم و راهێنەرى ئینگلیزى پۆڵێت مینۆتم دۆزیەوە، کە ڕاهێنانى بە ژمارەیەک لە ئەستێرەکانى جیهان کردووە وەکو ریحانەو مارییە کێرى. کورتەى ژیانى ئەم ئافرەتە سەرنجى ڕاکێشاوم. چوومە لەندەن و بەشداریم لە وانەکانى کرد بەبێ ئەوەى خۆم وەکو هونەرمەندێک بناسێنم.

کاتێک بڕیارمدا کە ڤیدیو کلیپى گۆرانى"ئیه اللى بیحسه‌ل دە" بگرم بانگهێشتم کرد بۆ لوبنان و داوام لێ کرد کە بەشدارى تیادا بکات. زۆر سەرسام بوو کە بۆى دەرکەوت من کێم. هەردووکمان چەند جوڵەیەکى کۆریۆگرافیکیمان دۆزیەوە کە نزیک بوون لە ستایلى من. لە بەر ئەوە بڕیارمدا لە گەڵ تیمەکەى من کاربکات بۆ ئەوەى ئەدایەکەم - بە سه‌ماوه‌ - پرۆفێشنالتر بێت و کارەکانم بێ بەرنامە نەبێ.

مەوتنى: تۆ حەزدەکەیت سه‌ما بکەیت کە گۆرانى دەڵیێت، زۆریش نرخ بۆ میوزیکى رۆژئاوایى دادەنێى. ئەمەچۆن لێکدەدەیتەوە؟

مریەم: وەکو زۆرێک لە خەڵکانى تر، من ئاوێته‌یه‌کم لە کلاسیک و مۆدرێن. کەسایەتى من ژمارەیەک ناکۆکى تێدایە، لە جل و بەرگمەوە بگرە تا دەگاتە شێوازى ژیان و تا میوزیکەکەشم. من دەتوانم هەموو ئەم شتە ناکۆکانە لە ساتە وەختێک و لە رێگەى دیمەنێکەوە دەربخەم. ئەمە منم.

مەوتنى: ئێستا تۆ لە گەڵ دەرهێنەر یەحیا سه‌عاده‌ کاردەکەیت. ئایا ئەمە لە بەر ئەوەیە ئەو دەتوانێ وێنەى تۆ بەو شێوەیە دەربخات کە تۆ دەتەوێت؟

مریەم: دەرهێنەر یەحیا سه‌عاده‌ زۆر بە من دەچێ. هەر لەبەر ئەمەشە کە من حەزدەکەم کار لەگەڵ ئەو و کەسانى تریش وەکو لەیلا کەنان و ویسام سەمیرە بکەم، بەلام که‌ دێته‌ سه‌ر ناکۆکی له‌خۆماندا، یەحیا و من زۆر لە یەک دەچین.

مەوتنى: بۆ تا ئێستا هیچ گۆرانیەکى دوو قۆلیت نە گوتووە؟

مریەم: هۆى سەرەکى ئەوەیە تا ئێستا نە گەیشتوومەتە بیرۆکەیەکى لەم بابەتە کە سەرنجم رابکێشێ، هەرچەندە ئەم بابەتە باس کراوە.

مەوتنى: پاش فلیمەکەت " سیرینا" لە گەڵ مەنسور رەحبانى، ئایا پلانى ئەوەت هەیە بەردەوام بى لەسەر نواندن؟

مریەم: پاش فلیمى "سیرینا" نواندن سەرنجى راکێشام. لەگەڵ ئەوەشدا هەر هەنگاوێکى لەم بارە پێویستى بە لێکۆڵینەوە هەیە. ئەمە شاراوە نیە کە لە لایەن بەرهەمهێنەرو هونەرمەندانى مسرى پێشنیارم بۆ دێت، بەڵام من حەزدەکەم کاتى خۆم هەبێ ئەوانیش ڕێز لە بڕیارەکەم دەگرن. من نامەوێ تەنها نواندن بکەم و بەس بەڵکو دەبێ بایۆگرافى خۆم و قۆناغەکانى کە پیایدا تێدەپەرم لە بەرچاو بگرم.حەزدەکەم بمتوانیبا لە فلیمى لوبنانى نواندنم بکردایەو دیالێکتى لوبنانیم بەکار بهێنایە، بەتایبەتى پاش ئەو کاردانەوە باشەى جەماوەر و رەخنەگران و هونەرمەندانى شارەزاى لوبنانى کە هەموو نواندنەکەى منیان بە دڵ بوو.

موتنى: ئێستا چ جۆرە پەیوەندیەکت لەگەڵ کۆمپانیاى میلۆدى پرۆدەکشن هەیە؟ هەروەها دەربارەى ئۆفیسە نوێکەت قسەمان بۆ بکە.

مریەم: پەیوەندیم باشە لەگەڵ میلۆدى.بە گوێرەى ئەو کۆنتراکتەى کە لەگەلیاندا واژۆم کردووە، دەبێ سێ ئەلبومیان لەگەڵ بکەم کە تا ئێستا تەنها یەکێکیان دەرچووە. میلۆدى زۆر دەست ئاوەڵا بوونە بۆ من و میوزیکەکەم، دەکرێ بلێین کە من هەمیشە نازم هەڵگیراوە. سەبارەت بە ئۆفیسە نوێکەشم لە لوبنان، هێشتا خەریکم بە ستایلە ناکۆکەکەى خۆم بیڕازێنمەوە. لەلایەن رۆلاى خوشکم بەڕێوە دەبرى لەگەڵ تیمێکى رێکو پێک.

مەوتنى: ئایا هەموو ئەوشتانەى بە ئاواتەوە بوویت بۆت هاتوونەتە دى؟

مریەم: من دڵخۆشم بە ژیان و بە کارەکەى خۆم.

مەوتنى: ئەى چى دەڵێى دەربارەى خۆشەویستى؟

مریەم: (پێدەکەنێ) لە کارکردنا دڵخۆشم بەڵام لە ژیانى خۆشەویستیدا خراپم، شتى نوێ نیە. لەگەڵ ئەوەشدا، من دژى بیرۆکەى خۆشەویستى نیم. له‌ پلانمدا هەیە کە خێزان و مندالم هەبێ. لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا کەسێکى گونجاوم نە دۆزیوەتەوە کە سەرنجم رابکێشێ.

مەوتنى: لە کۆتاییدا، ئەم جەژنە لە کوێ بەسەر دەبەى؟

مەریەم: جەژنى کریسمسم لەگەڵ خێزانەکەم بەسەربرد، کۆنسێرتێک لە دوبەى دەکەم لە جەژنى سەرى ساڵدا.

وێنه‌: [فایل] مریه‌م له‌ سه‌ری ساڵی نوێدا له‌ دوبه‌ی ئاهه‌نگێك ساز ده‌کات

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌  3.8/5 (5   ده‌نگه‌کان)

بیخه‌ لیستی خوازراوه‌کان
print thisemail this

سه‌رنجی خوێنه‌ران

عێراق ئه‌مڕۆ | زانیاری/پاداشت | گۆشه‌ی خێزان | وه‌رزش | هه‌مه‌ڕه‌نگ | ئه‌رشیف | ه‌رباره‌ی ئێمه‌ | ه‌یوه‌ندیمان پێوه ‌بکه‌ | خشته‌ی ماڵپه‌ر




verification image, type it in the box
ژماره‌کان داخڵ بکه‌

ليس بامكانك روية الارقام أعلاه؟

*بامكانك الأرسال بالبريد الالكتروني لخمسة أشخاص فقط في آن واحد