
[فایل] هه‌یفا وه‌هبی یه‌کێکه له‌و ده‌یان ئه‌ستێرانه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌که‌یدا ئاهه‌نگی ساڵی نوێ ساز ده‌کات.
نوهاد تۆپالیان له به‌یروت – 31/12/2009
بۆ سایتی مه‌وتنی
له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی واده‌ی ماڵئاوایی له ساڵی 2009، گۆرانیبێژانی عه‌ره‌ب خۆیان به ته‌واوه‌تی ئاماده‌کردووه بۆ به‌یه‌کگه‌یشتنیان به جه‌ماوره‌کانیان له ئاهه‌نگه‌کانی سه‌ری ساڵی نوێ له لوبنان و له سه‌رتاسه‌ری جیهانی عه‌ره‌بیدا.
زۆربه‌یان پێشبینی ئه‌وه‌یان لێده‌کرێت له‌م ئاهه‌نگانه‌دا گۆرانی نوێ پێشکه‌ش بکه‌ن، و هه‌ندێکی تریان زۆربه‌ی گۆرانییه هه‌ره به‌ناوبانگه‌کانیان ده‌ڵێنه‌وه.
گۆرانیبێژی ده‌نگ زوڵاڵ جۆرج وه‌سوف له پێشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌یروت (BIEL) ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نوێ له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ فارس که‌ره‌م ساز ده‌کات. فارس له شارۆچکه‌ی جبێلیش بڕیاره له‌سه‌ر شانۆی (ئێدی ساندس کۆمپلێکس) ده‌رکه‌وێت له کۆنسێرتێکدا له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ یارا.
ئه‌ستێره‌ی ناودار راغب عه‌لامه و گۆرانیبێژ هه‌یفا وه‌هبی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نوێ له ڕۆیاڵ پاڤیلیۆنی BIEL ساز ده‌که‌ن، و هه‌یفا هه‌روه‌ها له هوتێڵ فیۆنیسیای نێوده‌وڵه‌تی ئاهه‌نگێك له‌گه‌ڵ وائل کفوری ساز ده‌کات.
ئه‌ستێره‌ی میسری عه‌مرو دیاب ئاهه‌نگی ساڵی نوێ له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ میلیسا له گۆڕه‌پانی شه‌هید له‌ناو شاری به‌یروت ده‌گێڕێت.
فازڵ شاکر و گۆرانیبێژی میسری شیرین عه‌بدولوه‌هاب ده‌چنه سه‌ر شانۆی هوتێل لۆریاڵ ئه‌لدابیه، و فازڵ هه‌روه‌ها له هوتێلی هه‌بتور له سن ئه‌لفیل له‌گه‌ڵ نانسی عه‌جره‌م و عاسی حه‌للانی گۆرانی پێشکه‌ش ده‌کات.
ئاوازدانه‌ر ملحم به‌ره‌کات له کۆمپلێکسی مارینا له دابیا ئاهه‌نگ ساز ده‌کات، تێیدا ڕۆڵا سه‌عد و ئه‌کته‌ری کۆمیدی عه‌لی ئه‌یوبیش به‌شداری ده‌که‌ن. هونه‌رمه‌ند باسمه‌ش له رێستۆرانتی لا بارتیکولێر له سۆدیکۆ سه‌ری ساڵ به‌سه‌رده‌بات.
وه‌لید تۆفیق له ئه‌تڵاڵ پلازا له ته‌به‌ریا شانبه‌شانی عه‌لی ئه‌یوب ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت، و گۆرانیبێژ دارین حه‌دشیتی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ له هوتێڵ رافائێل له جونیه ساز ده‌کات.
نه‌جوا که‌ره‌م له‌گه‌ڵ ئه‌یمه‌ن زه‌بیب، ساڵی نوێ ئاهه‌نگێکی رێزلێنان له هوتێل لا سیگال له دۆحه، قه‌ته‌ر، سازده‌که‌ن. نه‌وال زوغبی، که ئه‌لبومێکی نوێی هه‌یه له به‌رهه‌مهێنانی "میلۆدی" و به‌م زووانه بڵاو ده‌کرێته‌وه، له ئاهه‌نگێكدا له هوتێل سیتی ستارز له قاهیره شانبه‌شانی هونه‌رمه‌ندی که‌نداوی حسێن جاسمی ده‌رده‌که‌وێت.
گۆرانیبێژ ئه‌لیسا، که ئه‌لبومه نوێیه‌که‌ی "تسده‌ق بمین" بڵاو کردۆته‌وه، ئاهه‌نگێك له‌گه‌ڵ وائل جه‌سارین له هوتێلی سه‌میرئه‌میس له قاهیره ساز ده‌کات.
گۆرانیبێژ کارۆل سه‌ماحه ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نوێ له هوتێل ئینته‌رکۆنتینێنته‌ڵ له عه‌ممان، ئوردن، ساز ده‌کات، و گۆرانیبێژ دیانا حه‌داد له دوبه‌ی گۆرانی ده‌ڵێت.
پاسکال مه‌شعه‌لانی به ئاهه‌نگێك له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی عه‌ره‌بی له ئۆتاوا، که‌نه‌دا، ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ ده‌گێڕێت.
له هه‌واڵێکی تری هونه‌ریدا، گۆرانیبێژ عاسی حللانی وێنه‌گرتنی گۆرانییه‌کی ڤیدیۆیی له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر سه‌ید ئه‌لمه‌روق ته‌واو ده‌کات، شیعری گۆرانییه‌کان نه‌بیل خه‌له‌ف نوسیویه‌تی و میوزیکه‌که‌ی له لایه‌ن وه‌لید سه‌عده‌وه داڕێژراوه.
هونه‌رمه‌ندی تونسی له‌تیفه له به‌یروته‌وه ئه‌لبومێکی به دیالێکتی که‌نداوی به ناونیشانی "ئه‌ته‌حه‌دا" بڵاوکرده‌وه، گۆرانیبێژی جه‌زائری فه‌للا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی مه‌غریبی مه‌حمود ئیدریسیدا گۆرانیه‌کی هاوبه‌شیان تۆمار کرد.
هاوکات، ئه‌کته‌ری سوری سولاف فه‌واخرچی خۆی ئاماده ده‌کات بۆ تۆمارکردنی زنجیره‌ی "کیلۆپاترا" له کانونی دووه‌مدا، دوای ئه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ر وائیل ره‌مه‌زان له داڕشتنی پلان بۆ وێنه‌گرتن له ئه‌سکه‌نده‌رییه، ئه‌قسه‌ر، ئه‌سوان، و قاهیره ده‌بێته‌وه. زنجیره‌که له لایه‌ن میدیا پرۆده‌کشن سیتیه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، نوسه‌ری سوری قه‌مه‌ر ئه‌لزه‌مان عه‌لووش ده‌قه‌که‌ی نوسیوه.
وێنه: [فایل] هه‌یفا وه‌هبی یه‌کێکه له‌و ده‌یان ئه‌ستێرانه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رکه‌یدا ئاهه‌نگی ساڵی نوێ ساز ده‌کات.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران