
[تۆماس کۆکس/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدای کرد، سه‌سیلیا پێری کتێبێکی له‌سه‌ر ته‌لارسازی شاره‌که نوسی.
زیکرا تۆفیق دیداره‌که‌ی ئه‌نجامداوه له به‌غدا – 9/1/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
توێژه‌ری فه‌ڕه‌نسی سه‌سیلیا پێری له‌م دواییه‌یانه‌دا کتێبێكی داهێنه‌رانه‌ی له‌سه‌ر ته‌لارسازی به‌غداد بڵاوکرده‌وه به ناونیشانی"ته‌لارسازیی به‌غداد: روخساره بیناسازییه‌کانی پایته‌ختێكی مۆدێرن، 1920-1950". کتێبه‌که‌ی پێری، که به فه‌ڕه‌نسی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی چاپکراوه و تێزی دکتۆراکه‌یه‌تی، ته‌لارسازی به‌غداد ده‌خاته‌وه ناو سیاقه مێژویه‌که‌یی و باسی دیزاینه قه‌شه‌نگه‌کانی ده‌کات.
پێری به خوێندنی ئه‌ده‌بی فه‌ڕه‌نسی و مێژوی ئه‌ده‌بی ئیتاڵی ده‌ستی به پیشه‌که‌ی کردوه. هه‌روه‌ها وه‌ک مامۆستای زمان و مامۆستای شارستانییه‌تی لاتینی و فه‌ڕه‌نسی کاریکردوه.
پاشان له کۆمپانیایه‌کی بڵاوکردنه‌وه، که تایبه‌ته به کتێبی ته‌لارسازی و پلاندانانی شار و دابونه‌ریته دێرینه‌کان، وه‌ك موحه‌ریر کاری کردوه.
مه‌وتنی دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ پێری سازکرد بۆ قسه‌کردن له‌باره‌که‌ی کتێبه‌که‌ی و ئه‌زمونه‌که‌ی له عێراق.
مه‌وتنی: باسی کتێبه‌که‌تمان بۆ بکه و نوسینی ئه‌م کتێبه چه‌ندی خایاند؟
سه‌سیلیا پێری: ئه‌م کتێبه لێکۆڵینه‌وه‌یه له گرافیک و دیزاینی ناوخۆیی. هێنده‌ی به کتێبێك داده‌نرێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی تامه‌زرۆی ئه‌م بابه‌ته‌ن، هێنده به کتێبێکی ئه‌کادیمی دانانرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌مه ئامرازێکه بۆ ئاشناکردنی خه‌ڵک به به‌غداد، بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که شاره‌زای به‌غدا نین. به‌شی یه‌که‌م بریتییه له روماڵێکی مێژوویی که باسی گۆڕانی به‌غداد ده‌کات له نێوان ساڵانی 1920 و 1950 دا. به‌شی دووه‌م بریتییه له حه‌وت چاپته‌ر و هه‌ر چاپته‌رێك باسی بابه‌تێكی دیاریکراوی په‌یوه‌ست به ته‌لارسازیی به‌غداد ده‌کات له نێوان ساڵانی 1920 و 1960 دا.
بۆ دکتۆراکه‌م، پێویسته پێش ئه‌یلولی 2010 هه‌موو پێشمه‌رجه‌کان ته‌واوبکه‌م. سێ ساڵم پێ چوو تا کتێبه‌که‌م ته‌واوکرد. ئه‌م سێ ساڵه بریتی بوو له توێژینه‌وه و کۆکردنه‌وه‌ی داتا و به‌ڵگه‌نامه و وێنه و چاپکردن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای وه‌رگێڕان.
مه‌وتنی: چۆن ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ت بۆ هات؟
پێری: من نزیکه‌ی بۆ ماوه‌ی 25 ساڵه سه‌ردانی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌که‌م و ئه‌مه یه‌کێکه له خولیاکانم. کاتێك بۆ یه‌که‌م جار له 2003 دا هاتم بۆ عێراق، هه‌رگیز ئه‌وه‌م له خه‌یاڵا نه‌بوو که کتێبێک بنوسم. به‌ڵکو من له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کم هاتبوم که خه‌ریکی ئاماده‌کاری بوو بۆ سازکردنی پێشا‌نگایه‌ک بۆ وێنه‌کێشانی عێراق له پاریس. هیچ بیرۆکه‌یه‌کم سه‌باره‌ت به به‌غداد و سیمای به‌غداد نه‌بوو. له میانه‌ی ئه‌و گه‌شتانه‌وه، ورده ورده شاره‌که‌م ناسی. کاتێك گه‌ڕامه‌وه بۆ فه‌ڕه‌نسا، به شوێن سه‌رچاوه‌دا گه‌ڕام له‌سه‌ر به‌غداد، به‌ڵام هیچم نه‌دۆزییه‌وه. جارێکی تر له ئینگلته‌را گه‌ڕام به‌ڵام هیچم نه‌دۆزییه‌وه. بۆیه، له سه‌ره‌تای 2004 دا بڕیارمدا بگه‌ڕێمه‌وه بۆ به‌غداد بۆ رێکخستنی پێشا‌نگایه‌ک بۆ وێنه و به‌ڵگه‌نامه. دوای گه‌ڕانه‌وه‌م، بۆم ده‌رکه‌وت ژماره‌یه‌کی زۆر به‌ڵگه‌نامه و وێنه و دیمانه‌م له لایه -- ئه‌مه هانیدام وه‌ك بابه‌تی دکتۆرا پێشکه‌شیان بکه‌م.
مه‌وتنی: ئایا تیمێکت پێکهێنا بۆ نوسینی کتێبه‌که؟
پێری: له‌راستیدا من له په‌یوه‌ندیدا بووم له‌گه‌ڵ چه‌ند قوتابییه‌ک له به‌غدا که پێویستیان به‌وه بوو دۆکیومێنتی خانوه‌کانی به‌غداد بکه‌ن وه‌ك به‌شێك له مه‌رجه‌کانی خوێندنه‌که‌یان. هه‌ندێك سودی دوولایه‌نه‌ی بۆ هه‌ردوولامان هه‌بوو، من شوێن و ناونیشانی ئه‌و شوێنانه‌م پیشانده‌دان که باسمکرد. چووم وێنه‌ی ئه‌و خانوانه‌م گرت و ئه‌وانیش مۆدیله‌کانیان بۆ ئاماده کردم و وێنه‌یه‌کی ئه‌و مۆدیلانه‌یان دامێ.
مه‌وتنی: ئه‌و هه‌موو ناونیشانه‌ت چۆن ده‌ستکه‌وت؟
پێری: هه‌م خۆم و هه‌م له میانه‌ی چه‌ند ناسیاوێکه‌وه په‌یدام کردن تا ئه‌و کاته‌ی خۆم تۆڕێکی په‌یوه‌ندیم پێکهێنا بۆ ئه‌م کاره. له رێی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌وه، سه‌دان ناونیشانم په‌یدا کرد. هه‌روه‌ها نزیکه‌ی 10,000 به‌ڵگه‌نامه‌م کۆکرده‌وه له‌سه‌ر بابه‌تی توێژینه‌وه‌که، وه‌ك وێنه و گۆڤار و نیگار له ئینته‌رنێته‌وه و له شه‌قامی موته‌نه‌بی و له له‌نده‌ن. هه‌رچی ده‌ستم پێی بگه‌یشتایه کۆمده‌کرده‌وه.
مه‌وتنی: له نوسینی ئه‌م کتێبه‌دا چی زۆر کاری تێکردیت؟
پێری: دوو ساته‌وه‌خت کاریان تێکردوم. یه‌که‌میان شه‌خسیی، دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک یان بابه‌تێك که پێم وابوو بابه‌تێکی گرنگه بۆ توێژینه‌وه‌که‌م. دووه‌میان ساته‌وه‌ختی عاتیفی، ئه‌مه‌ش ئه‌و کاتانه بوو کاتێك خه‌ڵکێکم ده‌دی، نه‌مده‌ناسین، به‌ڵام زۆر رویان خۆش بوو و به شادمانییه‌وه زانیاری‌یان ده‌دامێ له‌سه‌ر خانوه‌که‌یان یان شاره‌که‌یان. به بێ متمانه‌یه‌کی دوولایه‌نه شتی له‌م جۆره نایه‌ته دی، پێم وایه توێژینه‌وه‌که‌م له‌سه‌ر بناغه‌ی متمانه‌ی دوولایه‌نه دامه‌زراوه.
مه‌وتنی: ئایا بینا‌کانی ناو توێژینه‌وه‌که‌ت ده‌خزێنه ناو پۆلێنێکی دیاریکراوی ته‌لارسازییه‌وه؟
پێری: ناتوانم ناوی بنێم پۆلێنێك له هونه‌ری ته‌لارسازی چونکه هه‌موو بینا‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه له لایه‌ن به‌ڵێنده‌ره‌وه دروست کراون نه‌وه‌ك ته‌لارساز. دوای ئه‌وه‌ی ئینگلیز چونه ناو عێراقه‌وه له 1917 دا هه‌ندێك ته‌کنیکی نوێی ته‌لارسازی له به‌غداد سه‌ریهه‌ڵدا و ئه‌و بینایانه پشتیان به ته‌کنیکی خۆرئاوایی به‌ستوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌مانه‌یان ئاوێته‌ی ته‌فاسیله لۆکاڵه ره‌سه‌نه‌کان کردوه. ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی دیزانێکی تایبه‌تیی نوێ له به‌غداد. ئه‌گه‌ر سه‌یری شاری تری وه‌ك قاهیره و به‌یروت و دیمه‌شقی هه‌مان سه‌رده‌م بکه‌ین، ده‌بینین ئاوێته‌بوونی ته‌لارسازی له‌گه‌ڵ ورده‌کارییه لۆکاڵه‌کانی هه‌ر شارێكدا ده‌بیته مایه‌ی به‌خشینی هه‌ندێك خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی به هه‌ر یه‌کێکیان. بۆیه، ده‌توانرێت به دیزاینی تایبه‌تی به‌غداد بگوترێت دیزاینی به‌غدادی، به تایبه‌تی له ساڵانی 1930 دا.
مه‌وتنی: به‌های مێژویی بینا‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه چییه و بۆچی پێویسته پارێزگاری‌یان لێ بکرێت؟
پێری: جێی داخه ته‌مه‌نی ئه‌م بینایانه بواریان بۆ ناڕه‌خسێنێت به یاسا پارێزگاری‌یان لێ بکرێت، چونکه ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ستن به پاراستنی بینا‌وه ته‌نها ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه که به لای که‌مه‌وه پێش سه‌د ساڵ دروستکراون. به بۆچونی من، بینا‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه به به‌شێکی گرنگ داده‌نرێن له شارستانیه‌تی به‌غداد و پێویسته بهێڵرێنه‌وه. بایه‌خیان که‌متر نییه له‌و پاشماوه مێژوییانه‌ی تر که زۆرن له عێراقدا.
مه‌وتنی: ئایا ته‌لارسازانی عێراقیت بینی؟
پێری: بێگومان. من ژماره‌یه‌کی زۆرم لێ بینین و په‌یوه‌ندییم به هه‌ندێکیانه‌وه به‌رده‌وامه وه‌ك ره‌فعه‌ت ئه‌لچادرچی، محه‌ممه‌د مه‌کییه، مه‌یسون ئه‌لدولمه‌چی، سه‌لما ئه‌لدولمه‌چی، سوبحی عه‌ززاوی و هی تر. له پێشه‌کییه‌که‌دا ده‌بینیت لاپه‌ڕه‌یه‌کم ته‌رخانکردوه که ره‌فعه‌ت ئه‌لچادرچی نوسیویه‌تی، لاپه‌ڕه‌یه‌کی تریش نه‌عییم قه‌تتان و لاپه‌ڕه‌یه‌کیش ئیحسان فه‌تحی نوسیویانه.
مه‌وتنی: پلانی ئایینده‌ت چییه؟
پێری: من ژیانی خۆم ته‌رخان کردووه بۆ کارکردن تا دوایین سات. من هه‌وڵده‌ده‌م ببم به پسپۆڕ وه‌ك توێژه‌ره‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌سه‌ر عێراق، نه‌وه‌ک ته‌نها به‌غداد، چونکه من حه‌زم له لێکۆڵینه‌وه‌یه له مۆدیلی بینا‌کانی تری عێراق بۆئه‌وه‌ی بزانم ئاخۆ هاوشێوه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌غداد یان جیاوازن، یاخود ئاخۆ هه‌ر شارێك خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه یان نا.
وێنه: [تۆماس کۆکس/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدای کرد، سه‌سیلیا پێری کتێبێکی له‌سه‌ر ته‌لارسازی شاره‌که نوسی.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران