
[ئهی ئێف پی/ گێتی ئیمیجز] ئەلیسا پروپاگەندەکان دەربارەى تەندروستى رەتکردەوە و ئەلبومە نوێکەشى "تسەدهق بمین" بڵاوکردەوه.
نوهاد تۆپالیەن لە بەیروت – 10/1/ 10
بۆ سایتی مهوتنی
پاش ئەوەى هونەرمەندانى ناودار لە سەرانسهری جیهانى عەرەبى ماڵئاواییان لە ساڵى 2009 کرد و بە کۆنسێرتەکانیان بەخێرهاتنى ساڵى نوێیان کرد، گۆڕەپانى هونەرى بۆ ماوەیەک ئارامى بەخۆوە دیت. ژمارەیەک لە هونەرمەندان ئەم هەلەیان قۆستەوە بۆئەوەى پشوویەک بدەن پێش ئەوەى دوا کارى پێویستى گۆرانى و ئەلبومەکانیان ئەنجام بدەن.
ئەم ئارامیە رێژەییە بەبێ چالاکى نەبوو. ماجدە رومى، بۆ نمونە، ئامادەکارى دەکرد بۆ تۆمارکردنى گۆرانیە نوێکەى "ئهلدهقایق بتتغهییر" لە هۆنراوەى نزار فرانسیس و میوزیکى مەلحەم بەرەکات. چاوەڕواندەکرێت ئەم گۆرانیە لە ئەلبومە نوێکەى دابێت.
ماجدە لە یەکێک لە تراکەکانى ئەلبومە نوێکەى لە گەڵ گۆرانى بێژى عێراقى کازم ساهیریش کاردەکات.
وەلید تۆفیقیش سەرقاڵ بوو بە هەوڵدان بۆ رەنگاوڕەنگ کردنى کارەکەى بە وەرگرتنى گۆرانى لە مۆسیقاران وئاوازدانەران لە لوبنان و میسرو وڵاتانى کەنداو. چاوەڕواندەکرێ ئەم گۆرانیە نوێیانەى بە هاتنى ڕۆژى ڤالانتاین، 14 ى شوبات، بڵاوبکاتەوە.
ئەلبومە نوێکەى ئیلیسا " تسەدەق بمین"، کە ئەم گۆرانیانەى تێدایە "بیستەحى" و "ماتعرەفشى لێ" و " سەلملى عەلێه" و "عومرى لى رەبى" و " ما عاش ولا کان"، بەم دواییانە بڵاوکرایەوە. ئەم گۆرانیبێژە لوبنانیە ئەو پڕوپاگەندانەشى ڕەتکردەوە لەبارەى تووشبوونى بە نەخۆشیەک کە بەم دواییانە قەڵەوی کردبی.
ئەستێرەى لوبنانى، نانسى عەجرەم، تاکە گۆرانیەکەى بەناوى "سەلەمولى عەلێه" بڵاوکردەوە کە لە هۆنراوەى نەبیل خەلەف و ئاوازى وەلید سەعده.
جوزیف عەتیە خۆى ئامادە دەکات بۆ بڵاوکردنەوەى ئەلبومە دوانزە-گۆرانیەکەى "مەوهوم". لەم ئەلبومەدا لەگەڵ ژمارەیەک لە شاعیر و ئاوازدانەر کاریکردووە، لەوانە: سەمیر نەخلە و مونیر ئەبو ئەسەف و نزار فرانسیس و هیشام بۆلۆس و رەواد رەعد و تۆنى ئەبى کەرەم و سالم ئەسەف و سەمیر سەفیر. تراکى سەرەکى ئەلبومەکەش بریتیە لە "مەوهوم" کە لەلایەن ئەحمەد مادى نوسراوەو هیشام بۆلۆس ئاوازى بۆ داناوە
سەباحیش لەلایەن خۆیەوە، راگەیاندوە کە رەزامەندى داوە لە سەر بەرهەمهێنانى زنجیرەیەکى تەلەفزیۆنى لەسەر ژیانى خۆى کە لەلایەن ئەیام سەلامەوە دەنووسرێ و سەدیق ئەلسەباحیش بەرهەمى دێنێت. پاش ئەوەى هەموو مەرجەکانیان قەبوول کرد ئینجا سەباح رێکەوتنەکەى پەسەند کرد. گرینگترین مەرجەکانیش بریتى بوون لەوەى کە زنجیرەکە تایبەت بێ بە ماوەیەکى دیاریکراوى ژیانى کچەکەى و خانەوادەکەشى نەخاتە ژێر رەخنەوە و هەروەها ناوى راستەقینەى ئەو پیاوانەش ئاشکرا نەکات کە شووى پێکردوون.
سەبارەت بە ئاوازدانەرو میوزیکژەن، گاى مەنۆکیەن، ئێستا لە چاکبوونەوەدایە لە ماڵەوە، پاش ئەوەى تووشى کێشەى تەندروستى بوو وکەوتە نەخۆشخانە.
پاش هاوکاریکردنى لەگەڵ ئەستێرەى جیهانى شەکیرا، مەنۆکیەن خەریکە لە دانوستانەکانیدا لەگەڵ یەکێک لە بەرهەمهێنەرەکانى شەکیرادا بگاتە ڕێکەوتنێک لهسهر ئهوهی که ئاواز بۆ یهکێک له گۆرانیەکانی شەکیرا دابنێ.
کچە گۆرانیبێژى لوبنانى، ئەمەر، کە لەگەڵ محەمەد ئەسکەندەرو مولحم زەین لە کۆنسێرتى شەوى سهری ساڵى نوێدا لە هوتێلى موڤینپیک لە دوبەى بەشداریکرد، خەریکە بەم زووانە ئەلبوومە نوێکەى بڵاوبکاتەوە، لەکاتێکدا کەناڵەکانى سەتەلایت دەستیان کردووە بە بڵاوکردنەوەى کلیپهکهی "ئەلعەتهبە قەزاز". گۆرانیەکە لەلایەن هانى ئەلسەغیر نووسراوەو لەلایەن محەمەد رەحیمەوە ئاوازى بۆ دانراوە. دەرهێنەرى فەرەنسیش فابێن دوفیلس ڤیدیۆکەى دەرهێناوە.
گۆرانى بێژى تونسیش لەتیفە دوا کارەکانى ئەلبومە نوێکەى تەواودەکات، کە چاوەڕواندەکرێت لە مانگى نیسان یان ئایار بڵاوبکرێتەوە. ئەم ئەلبومە بە هاوکارى هونەرمەند زیاد رەحبانى و ئاوازدانەر جین مارى ریاشى بەرهەم هێنراوە
لە لایەکى تریشەوە، هند سەبرى لەلایەن پرۆگرامى خۆراکى جیهانى نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبژێردرا بۆ ئەوەى ببێتە سەفیرێک لە دژى برسیەتى و بۆ ئەوەى هۆشیارى لەبارەى برسیەتى وکێشە خۆراکیەکان بڵاوکاتەوە.
هیند لەلایەن WFP دیاریکرا پاش ئەوەى لە مانگى شوباتى رابردووەوە ئامادە بوو خۆبەخشانە لەگەڵ تیمى پرۆگرامەکە لە ناوچەکانى سوریا و فەلەستین کاربکات. هیند لەوێوە ئاشنا بوو بە ئەکتەرى بەناوبانگ محەمەد یاسین کە لە ساڵى 2004 ەوە ئەم پەیامەى پێ سپێردراوە.
بڕیاره ئێوارەى سێشەممە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى بۆ هند و یاریدەدەرى سەرۆکى ههرێمی پرۆگرامەکە بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست وئاسیاى ناوەند و ئەوروپاى رۆژهەڵات ببەسترێ بۆ ئەوەى پۆستە نوێکەى هند رابگەیەنرێت.
وێنە: [ئهی ئێف پی/ گێتی ئیمیجز] ئەلیسا پروپاگەندەکان دەربارەى تەندروستى رەتکردەوە و ئەلبومە نوێکەشى "تسەدەق بمین" بڵاوکردەوە.
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه














سهرنجی خوێنهران