
[ئه‌نوه‌ر عه‌مرو/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] گۆرانیبێژی یه‌مه‌نی ئه‌روا به‌م زووانه گۆرانییه‌کی ئه‌لبومه نوێیه‌که‌ی بڵاوده‌کاته‌وه.
نوهاد تۆپالیان له به‌یروت – 16/1/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
ئێستا بواری مۆسیقا له جیهانی عه‌ره‌بیدا تا راده‌یه‌ک ئارامه. چه‌ندین هونه‌رمه‌ند له پشوودان و چاوه‌ڕێی کاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رن له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م دواییه‌یان.
بۆ نمونه، ئه‌لیسا، چاوه‌ڕێی بۆچون و سه‌رنجه له‌سه‌ر ئه‌لبومه نوێیه‌که‌ی "تصدق بمين" و خۆی ئاماده‌ده‌کات بۆ گه‌شتێکی ریکلامی بۆ ئه‌لبومه‌که‌ی. تا ئێستا بڕیارینه‌داوه کلیپ بۆ کام گۆرانیه‌ی ئه‌لبومه‌که‌ی بکات.
ماجیده رومی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌لبومه نوێیه‌که‌یی بۆ جاری سێهه‌م دواخست، ئه‌م جاره‌یان له ناوه‌ڕاستی شوباته‌وه بۆ کاتێكی دیارینه‌کراوی هاوین. هۆی دواخستنه‌که‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سوربونی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی باشترین گۆرانی بۆ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی.
گۆرانییه‌کی تریشی به ناوی "الدقايق بتتغير"ه‌وه خستۆته ناو ئه‌لبومه نوێیه‌که‌ی، شیعره‌که‌ی له دانانی نزار فره‌نسیس و ئاوازه‌که له داڕشتنی مولحم به‌ره‌کاته. هه‌روه‌ها گۆرانییه‌کی تریشی ده‌خاته سه‌ر به ناوی "وعدتك" له ئاوازی کازم ساهر و شیعری نزار قه‌بانیه.
ره‌نگه راغب عه‌لامه و هه‌یفا وه‌هبی، دوای سه‌رکه‌وتنی نمایشه نوێیه‌که‌یان له سه‌ری ساڵی نوێ‌دا، کارێکی هاوبه‌ش بکه‌ن پێکه‌وه، ئه‌گه‌رچی راغب وتی ئه‌مه ده‌که‌وێته پاش وازهێنانی هه‌یفا له کاره‌که‌ی له‌گه‌ڵ رۆتانادا.
گۆرانیبێژ نانسی عه‌جره‌م هێشتا له روداوێکی ناخۆش چاکنه‌بۆته‌وه که له کۆتایی به‌رنامه‌ی "خليك بالبيت"دا توشی بوو، که زاهی وه‌هبی له ته‌له‌فزیۆنی فیوچه‌ر پێشکه‌شی ده‌کات. نانسی له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ سه‌ری به‌ر شتێک که‌وت و برینه‌که‌ی لای چاوی به پێنج ته‌قه‌ڵ دورایه‌وه.
دارین حه‌دشیتی دوایین ده‌سکارییه‌کانی کلیپێك ئه‌نجام ده‌دات بۆ گۆرانی "مشتاقة" که له ئوسترالیا وێنه‌ی گیراوه.
سه‌ره‌رای ئه‌و گۆرانییه نیشتمانییه‌ی بۆ میسر ده‌یچڕێت، گۆرانیبێژ مێلیسا خۆی بۆ ئه‌لبومێكی نوێ ئاماده ده‌کات ئاوازدانه‌ران محه‌ممه‌د ره‌حیم و هادی شه‌راره و جان ماری ریاچی و ناسر ئه‌لئه‌سعه‌د. شیعری گۆرانییه‌کانی ئه‌لبومه‌که‌ش له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د یه‌حیا و ئه‌حمه‌د شیتاوه نوسراون. میلیسا گۆرانی "جر‌حت"، که به ته‌نیا پێشکه‌شی ده‌کات و له شیعری ئه‌حمه‌د شیتایه، دوای ئه‌وه‌ی له تۆمارکردنی ده‌بێته‌وه، کلیپی بۆ ده‌کات.
هونه‌رمه‌ندی یه‌مه‌نی ئه‌روا خۆی بۆ وێنه‌گرتنی گۆرانی "سواد العين" ئاماده‌ده‌کات که به شێوه‌زاری که‌نداوییه؛ ئه‌م یه‌کێکه له گۆرانییه‌کانی ئه‌لبومه نوێیه‌که‌ی به ناوی "غصب عنك" ه که له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی داهاتودا بڵاوده‌بێته‌وه. وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت گۆرانییه‌که له ئازاری داهاتودا له چه‌ند که‌ناڵێكی سه‌ته‌لایته‌وه په‌خش بکرێت.
له بواری کاری ته‌له‌فزیۆنیدا، ده‌رهێنه‌ری لوبنانی ئه‌سه‌د فۆلادکار ده‌ستی کرد به وێنه‌گرتنی به‌شی شه‌شه‌می زنجیره‌ی سیتکۆم "راجل وست ستات". به‌ڵام ئه‌کته‌ر سه‌میح حوسێن له‌م به‌شه‌دا به‌شداری ناکات و دوو کاره‌کته‌ری نوێ دێنه ناو زنجیره‌که‌وه. به‌شی شه‌شه‌می ئه‌م زنجیره‌یه فرۆشراوه به شه‌ش که‌ناڵی سه‌ته‌لایت .
ده‌رهێنه‌ر هانی خه‌لیفه له وێنه‌گرتنی زۆربه‌ی دیمه‌نه‌کانی "الجامعة" بۆوه، که یه‌که‌مین زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنییه تاوتوێی ئه‌و گرفتانه بکات که روبه‌ڕوی گه‌نجانی عه‌ره‌ب ده‌بنه‌وه. شه‌ش که‌سی نوێ له وڵاتانی جۆراوجۆری عه‌ره‌بییه‌وه به‌شداری له به‌رنامه‌که‌دا ده‌که‌ن: سێ میسری، دوو سعودی، یه‌ک لوبنانی. زنجیره‌که له نوسینی گروپێک نوسه‌ره به سه‌رپه‌رشتی سیناریست مه‌حمود ده‌سوقیه.
کچه هونه‌رمه‌ند هند سه‌بری ده‌ستده‌کات به وێنه‌گرتنی زنجیره‌یه‌کی نوێ به ناونیشانی "أنا عايزة أتجوز". له نوسینی غاده عه‌بدول ئه‌لعال و ده‌رهێنانی سه‌عید حه‌میده. زنجیره‌که باسی قه‌یره‌کچێتی ده‌کات.
وێنه: [ئه‌نوه‌ر عه‌مرو/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] گۆرانیبێژی یه‌مه‌نی ئه‌روا به‌م زووانه گۆرانییه‌کی ئه‌لبومه نوێیه‌که‌ی بڵاوده‌کاته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران