
: ] لاميته فره‌نگيه شانبه‌شان له‌گه‌ڵ هورنه‌رمه‌ند ره‌مزى جه‌لال كارى نواندن ئه‌نجام ده‌دات له فيلمى ""حد سامع حاجه" دا که ئێستا له سينهماكانى وڵاتانی عه‌ره‌بى نمایشده‌کرێت.
نۆهاد تۆپه‌ليان له به‌يروت -17/1/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
كارى زياتر چاوه‌ڕوانى لاميتا فره‌نگيه ده‌كات له كاتێکدا فيلمه‌که‌ى "حد سامع حاجه" له سينهماكانى جيهانى عه‌ره‌بى نيشان ده‌درێت، كه تێيدا له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رى ميسرى ره‌مزى جه‌لال كارى نواندن ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها لاميتا به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنى به‌رنامه‌ى لوبنانى سه‌رکه‌وتو " شوفى بلبنان " به‌ڵام پلانى بۆ به‌رنامه‌يه‌كى ته‌له‌فزيۆنى نوێ هه‌يه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ مه‌وتنى، لاميتا باسى ئه‌و پڕۆژانه‌ى كرد كه سه‌رقاڵه پێيانه‌وه.
مه‌وتنى : ئايا رۆلى تۆ چيه له "حد سامع حاجه" دا؟
لاميته : فيلمه‌كه باسی بابه‌تێکی هاوچه‌رخ ده‌کات؛ من رۆلى ژنێکی خاوه‌نکار ده‌بينم و ئه‌كته‌ر ره‌مزى جه‌لالیش كارمه‌ندى منه.
مه‌وتنى : تۆ له ته‌له‌فزیۆنه‌وه له زنجيره‌ى "عصر الحريم" چويته به‌رنامه‌يه‌كى تر له‌ماوه‌ى مانگى ره‌مه‌زانى پيرۆزدا و پاشان سینه‌ما. ئايا ده‌توانيت زياتر باسى ئه‌م گواستنه‌وه‌یه‌مان بۆ بكه‌يت؟
لاميتا : ئه‌مه درێژكراوه‌ی ئه‌و رێچکه‌یه‌یه که من وه‌ک ئه‌کته‌رێک هه‌ڵمبژاردوه. ئه‌م كاره‌ش به‌و رۆڵه ده‌ستی پێكرد که له زنجيره‌ى "بدوی" دا بینیم كه له ته‌له‌فزيۆنى دوبه‌ى نيشاندرا. پێويست بوو شێوازى قسه كردنى خۆم بۆ ئه‌م رۆله بگۆڕم - ده‌بوو به شێوه‌زاری به‌ده‌وى قسه بكه‌م، كه به‌راستى شێكى ئاسان نه‌بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گواستنه‌وه بۆ سینه‌ما هه‌نگاوێك بوو كه به وردی تاوتوێم کردبوو و به گواستنه‌وه‌يه‌كى جۆریی داده‌نێم.
مه‌وتنى: دواى ئه‌زمونى تۆ له زنجيره‌ى " بدوی"دا ، چى ده‌ڵێيت ده‌رباره‌ى كاركردن له زنجيره‌يه‌كى سورى كه تێيدا ئه‌كته‌رانى لوبنانيش به‌شدارى ده‌كه‌ن؟
لاميتا : من زۆر حه‌ز له دراماى سورى ده‌كه‌م .سوريه‌كان به باش‌ترين داده‌نرێن له‌م بواره‌دا و ئه‌زمونى زۆريشيان هه‌يه. بۆيه ئه‌گه‌ر پێشنيارى ئه‌وه كرا رۆلێك ببينم، بۆچى ره‌تى ده‌كه‌مه‌وه ، به‌تايبه‌تى که ئه‌مه ئه‌زمونێکی نوێ بۆ کاره‌کانم زیادده‌کات.
مه‌وتنى: سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی " شوفى بلبنان" ، ئايا به‌رده‌وام ده‌بيت له پێشكه‌شكردنى به‌رنامه‌كه؟
لاميتا : دواى ئه‌ڵقه‌یه‌کی تايبه‌تى که به بۆنه‌ى جه‌ژنى كريسمس و ساڵى نوێ ئاماده‌کرابوو، ده‌رهێنه‌ر پاسكال سه‌يقه‌لى ئه‌ڵقه‌یه‌کی تايبه‌تى نوێ ئاماده‌ده‌كات بۆ رۆژی ڤالانتاین [جه‌ژنى خۆشه‌ويستى] و بوک گواستنه‌وه. به‌رنامه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام له جياتى ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌يه‌كى هه‌فتانه پێشكه‌ش بكرێت ده‌بێته به‌رنامه‌یه‌كى وه‌رزى.
مه‌وتنى :بۆچى ئه‌م ماوه زۆره له‌نێوان هه‌ر ئه‌ڵقه‌يه‌كى به‌رنامه‌كه‌دا هه‌یه؟
لاميتا:چونكه هه‌ر ئه‌ڵقه‌يه‌ك پێويستی به كاتى ئاماده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانى زۆر هه‌يه و من له‌م رۆژانه‌دا گه‌شتى زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌م بۆ كاره‌كانى ترم .
مه‌وتنى : ئايا له‌م باوه‌ڕه‌دايت كه شوێنه گه‌شتيارييه‌كانى لوبنانت به جيهان نيشانداوه؟
لاميتا : هيوادارم به‌شێوه‌يه‌كى باش خزمه‌تى كه‌رتى گه‌شتوگوزارم كردبێت له‌رێگه‌ى نيشاندانى هه‌موو ئه‌و ناوچه و شوێنانه‌ى كه من ده‌يانزانم. ئامانجى ئه‌م به‌رنامه‌يه بريتيه له تيشك خستنه سه‌ر جوانى لوبنان و پێموايه ئه‌م ئه‌ركه‌م جێبه‌جێكردوه.
مه‌وتنى: ئايا تۆ بيرله‌وه ده‌كه‌يته‌وه به‌رنامه‌ى تايبه‌تى خۆت ئاماده بكه‌يت؟
لاميتا : من بيرۆكه‌یه‌کم هه‌یه بۆ ئاماده‌کردنی به‌رنامه‌يه‌كى كو‌لتوری.
مه‌وتنى: له‌و باوه‌ڕه‌دايت بيرۆكه‌كه‌ت رێچكه‌ى خۆى بۆ به‌رهه‌مهێنان بدۆزێته‌وه؟
لاميتا: حاڵی حازر كاتى پێويستم به ده‌سته‌وه نیه بۆ نوسين و ئاماده‌كردنى. هه‌ركاتێك ده‌رفه‌تێکم بۆ ره‌خسا، ته‌رکیزده‌که‌مه سه‌ر په‌ره‌پێدانى بيرۆكه‌كه و هه‌رچی له ئه‌زمونی پێشکه‌شکردنی به‌رنامه‌کانی تره‌وه فێربوم ده‌خه‌مه خزمه‌تی پڕۆژه‌که‌وه.
مه‌وتنى : ئايا له داهاتودا خۆت له كوێدا ده‌بینیته‌وه؟
لاميتا : وه‌كو خۆم پلانى ماوه درێژ دانانێم چونكه كه‌س نازانێت قه‌ده‌ر چى بۆ نوسیوه. من ده‌ژيم و پلان بۆ هه‌نگاوى به‌رده‌مم داده‌نێم و گرنگى به جۆرى هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌ده‌م ، به‌و هيوايه‌ى بتوانم به‌روبومى كاره‌كه‌م بدورمه‌وه.
: ] لاميته فره‌نگیه شانبه‌شان له‌گه‌ڵ هورنه‌رمه‌ند ره‌مزى جه‌لال كارى نواندن ئه‌نجام ده‌دات له فيلمى ""حد سامع حاجه" دا که ئێستا له سينهماكانى وڵاتانی عه‌ره‌بى نمایشده‌کرێت
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران