
وێنه :[ زیکرا تۆفیق] رائید موحسین پلان بۆ زنجیره‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی نوێ داده‌نێت که هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌کی پێنج خوله‌که و به درێژایی یه‌ک ساڵ په‌خش ده‌کرێت.
جاوپێکه‌وتن له لایه‌ن زیکرا تۆفیق – 26/1/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
له 25 ساڵی رابردوودا، ئه‌کته‌ر رائید موحسین له ته‌له‌فیزیۆن، سینه‌ما، رادیۆ و شانۆ کاری کردووه. له 38 شانۆگه‌ری و زیاتر له 60 زنجیره‌ی ته‌له‌فیزیۆنیدا به‌شداری کردووه. پێش چه‌ند مانگێك له تونس له فیستیڤاڵی فیلم له قه‌رتاج پاداشت کرا.
رائید له‌گه‌ڵ مه‌وتنی دانیشت بۆ باسکردنی چۆنێتی ده‌ستپێکردنی پیشه‌که‌ی، سه‌رکه‌وتنه زۆره‌کانی و هه‌نگاوه‌کانی داهاتووی.
مه‌وتنی: که‌ی بریارتدا ببیت به ئه‌کته‌ر؟ ئایا که‌س کاری تێکردیت یان هانی دایت؟
رائید: یه‌که‌مین کاریگه‌ر ئه‌و شانۆگه‌رییانه بوو که له گروپی شانۆی مۆدێرن ده‌مبینی کاتێك 15 ساڵان بووم. خه‌ونی من ئه‌وه بوو وه‌ك ئه‌و ئه‌کته‌رانه بم که له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ده‌مبینین.
هانده‌رێکی تر گه‌ڕانم بوو بۆ شوێنێك که بتوانم خه‌مه‌کانی خۆمی تیا ده‌ربڕم. کاتێک که له دواناوه‌ندی ده‌رچووم له 1980 شه‌ڕی ئێران هه‌ڵگیرسابوو، که تێیدا چه‌ند هاورێیه‌کم گیانیان له ده‌ستدا. بۆیه، په‌نام بۆ خوێندنی شانۆ برد بۆ ده‌ربڕینی به‌رپه‌رچدانه‌وه و پرۆتێستۆ له دژی جه‌نگ و مه‌رگ.
مه‌وتنی: باسی یه‌که‌م جارمان بۆ بکه که چوویته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ.
رائید: خۆم به یه‌کێك له هه‌ره به‌خته‌وه‌رترین که‌سه‌کانی نه‌وه‌ی خۆم ده‌زانم. کاتێك چوومه کۆلیژ، خوالێخۆشبوو عه‌ونی که‌رومی رۆڵێکی پێدام له شانۆگه‌رییه‌ک که بۆ گروپی نمایشی نیشتمانی ده‌رهێنانی ده‌کرد به ناونیشانی "ئه‌لغائیب". زۆربه‌ی ئه‌ستێره‌کانی گروپی نمایشی نیشتمانی له شانۆگه‌رییه‌که‌دا به‌شداربوون، وه‌ك ئازادوهی سامۆئیل، قائید ئه‌لنوعمان، عه‌زیز خه‌یون، سه‌مه‌ر محه‌مه‌د، و به‌هجه‌ت ئه‌لجبوری.
که‌رومی بردمی بۆ پڕۆڤه و شانۆگه‌رییه‌که‌مان له ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌ی بینای شانۆی نیشتمانی له 1981 پێشکه‌شکرد. به هه‌رحاڵ، دوای ده رۆژ شانۆگه‌رییه‌که راگیرا چونکه باسی جه‌نگی ده‌کرد.
من له‌گه‌ڵ عه‌ونی که‌رومی له شانۆگه‌رییه‌کی تریش به‌شدارییم کرد و کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بوو، به ناونیشانی "ئه‌لئینسان ئه‌لته‌ییب". من هێشتا له کۆلیژبووم ئه‌وکاته. ئه‌کته‌ره به‌ناوبانگه‌کانی وه‌ك یوسف ئه‌لعانی، خه‌لیل شه‌وقی جه‌عفه‌ر سه‌عدی، و سامی عه‌بدولحه‌مید به‌شدارییان تێدا کرد. شانۆگه‌رییه‌که بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگ پێشکه‌ش کرا و له یه‌که‌مین فیستیڤاڵی شانۆی عه‌ره‌بی له به‌غدا به‌شداری کرد.
مه‌وتنی: باسی هه‌ندێك له‌و خه‌ڵاتانه‌مان بۆ بکه که وه‌رتگرتووه؟
رائید: له ساڵی 1986 دا، هه‌ر ساڵێک دوای ده‌رچوونم له کۆلیژ، خه‌ڵاتی ئه‌کته‌ری خاوه‌ن گه‌شترین ئاینده‌م وه‌رگرت. خه‌ڵاته‌که بۆ شانۆگه‌ری "سوراخ ئه‌لسه‌مت ئه‌لئه‌خره‌س" بوو. له ده‌رهێنانی عه‌ونی که‌رومی بوو و له شانۆی 60-کورسی له شه‌قامی سه‌عدون له به‌غدا پێشکه‌ش کرا.
له وه‌رزی شانۆیی 1988 تا 1989، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌رم له عێراق برده‌وه بۆ شانۆگه‌رییه‌ک به ناوی "ئه‌نا وه مه‌ن زد"، ئه‌مه مۆنۆدرامایه‌ک بوو له ده‌رهێنانی قاسم محه‌مه‌د. زیاتر له یه‌ک مانگ له کۆڕبه‌ندی شانۆ پێشکه‌شکرا. شانۆگه‌رییه‌که له نوسینی جه‌لیل ئه‌لقه‌یسی بوو، به درێژایی یه‌ک کاتژمێر له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆکه رۆڵی 15 که‌سایه‌تیم ده‌بینی.
هه‌ڵوێستێکی سه‌یر که له‌و شانۆگه‌رییه‌دا روویدا ئه‌وه بوو که رۆژێکیان به‌ڕێز فازڵ خه‌لیل منی به میوانێکی عه‌ره‌ب ناساند، وتی: حه‌ز ده‌که‌م رائید موحسین بناسیت، تیپی قاسم محه‌مه‌د -- چونکه رۆڵی 15 که‌سایه‌تیم ده‌بینی.
ئنجا له وه‌رزی 1989 تا 1990، خه‌ڵاتێکم بۆ رۆڵی "ئه‌لف ئومنیه وه ئومنیه" وه‌رگرت، ئه‌مه له نوسینی فه‌لاح شاکر و ده‌رهێنانی هانی هانی بوو. ئه‌کته‌رانی تری به‌شداربوو له شانۆگه‌رییه‌که پێکهاتبوون له که‌ریم موحسین، ئیقبال نه‌عیم، ئینعام ئه‌لبه‌تات، و ته‌ڵاڵ هادی. شانۆگه‌رییه‌که له‌سه‌ر شانۆی ره‌شید و شانۆی نیشتمانی پێشکه‌شکرا.
ساڵی 1999، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی داهێنانم بۆ رۆڵی "ئه‌لجه‌ننه ته‌فته‌ح ئه‌بوابه‌ها موته‌ئه‌خیره" وه‌رگرت. ئه‌کته‌رانی تری به‌شداربوو له شانۆگه‌رییه‌که‌دا پێکهاتبوون له جه‌واد ئه‌لشه‌که‌رجی و شه‌زا سالم. شانۆگه‌رییه‌که‌ش خه‌ڵاتی باشترین کاری پوختی هونه‌ریی له تونس برده‌وه. شانۆگه‌رییه‌که له نوسینی فه‌لاح شاکر و له ده‌رهێنانی موحسین ئه‌لعه‌لی بوو.
دواجار، له کۆتایی 2009 له فیستیڤاڵی قه‌رتاج خه‌ڵاتکرام، ئه‌مه‌ش بۆی سه‌لماندم من له‌سه‌ر رێچکه‌یه‌کی راست ده‌ڕۆم. ئه‌مه له راستیدا دان پێدانان بوو به پیشه‌ی ئه‌کته‌رییم به گشتی، چونکه ئه‌و خه‌ڵاته ده‌درێت به‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی کاریگه‌رییان له‌سه‌ر بزاڤی هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی هه‌یه.
مه‌وتنی: له‌م دواییه‌دا خه‌ریکی چی بوویت؟
رائید: پار به‌شداریم له دوو زنجیره‌ی ته‌له‌فیزیۆنیدا کرد که له که‌ناڵی سه‌ته‌لایتی ره‌شید پیشان دران. کار له‌سه‌ر چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی ده‌که‌م، وه‌ك زنجیره‌یه‌کی رۆژانه که هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌کی ته‌نها پێنج خوله‌که. بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت، به ناونیشانی "تیبق ئه‌لئه‌سڵ"، له به‌رهه‌مهێنانی که‌ناڵی ئه‌لسۆمه‌رییه.
مه‌وتنی: ئایا رۆڵێک هه‌یه که حه‌ز بکه‌یت پێشکه‌شی بکه‌یت؟
رائید: هه‌میشه خه‌ونم به‌وه‌وه دیوه رۆڵی ریچاردی سێیه‌می شکسپیر ببینم. که قوتابی بووم له کۆلیژ خه‌ریکی پلاندانان بووین بۆ پێشکه‌شکردنی. هیچ پلانێک نییه ئه‌مساڵ پێشکه‌شی بکه‌ین. به هه‌رحاڵ، پێم وایه ده‌قه‌که چیتر بۆ ئه‌م ماوه‌یه له‌بار نییه. ئه‌زموونی عێراق له هیچ شوێنێکی تر ناچێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ئه‌و شته‌ی پاڵم پێوه ده‌نێت شانۆگه‌رییه‌که پێشکه‌ش بکه‌م بریتیه له ده‌رفه‌تی تاقیکردنه‌وه‌ی توانای خۆم بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رێكی وه‌ك سه‌ڵاح قه‌ساب، که شه‌و و رۆژ ئه‌کته‌ره‌کانی ده‌خاته ژێر پڕۆڤه‌وه. کارکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌لێكه هه‌موو هونه‌رمه‌ندێک خه‌ونی پێوه ده‌بینێت چونکه ده‌رهێنه‌رێکی مه‌زنه.
وێنه:[ زیکرا تۆفیق] رائید موحسین پلان بۆ زنجیره‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی نوێ داده‌نێت که هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌کی پێنج خوله‌که و به درێژایی یه‌ک ساڵ په‌خش ده‌کرێت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران