
[ئه‌نوه‌ر عه‌مرۆ\ئه‌ى ئێف پى\ گێتى ئیمیجز] وه‌لید تۆفیق چاوه‌ڕێى ئه‌نجامدانى ژماره‌یه‌كى زۆر له پرۆژه‌ى نوێ ده‌کات.
نۆهاد تۆپالیان له به‌یروت --28/1/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
وه‌لید تۆفیق كه به گۆرانى "شوف شو حلوه به‌یروت" پێشوازى له گه‌شتیاران ده‌كات له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌یروت، دانیشت بۆ ئه‌نجامدانى چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ مه‌وتنى و پلانه‌كانى خۆى راگه‌یاند بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌لبومێكى نوێ و كاری نواندن له فیلمێكدا.
مه‌وتنى: له‌كاتى ئێستادا كار له‌سه‌ر چى ده‌كه‌یت؟
وه‌لید تۆفیق: خۆم ئاماده ده‌كه‌م بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌لبومێكى نوێ له دوو مانگى داهاتوودا به ناونیشانى "حلو وه له‌زیز". ئاوازه‌كان له‌لایه‌ن مولحیم به‌ره‌كات وحیلمی به‌كر و ئاوازدانه‌رێكى تر‌ى گه‌نجى به‌حرێنى دانراون. هۆنراوه‌كانیش له‌لایه‌ن مونیر ئه‌بو عه‌باس و نه‌زار فرانسیس نوسراون. ئه‌لبومه‌كه گۆرانیه‌كى كۆن له خۆ ده‌گرێت كه دووباره دابه‌ش كردنى مۆسیقاى بۆ ئه‌نجامدراوه له‌لایه‌ن حیلمی به‌كر، له‌گه‌ڵ چوار گۆرانى تر كه خۆم ئاوازم بۆ داناون له‌وانه‌ش "ئه‌لێله مه‌عاك بدی كون" و "تعه‌ودنى عه‌له‌یك" كه به کلیپی ڤدیۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر وه‌لید ناسیف تۆمارده‌که‌م.
مه‌وتنى: ئایا هیچ كام له گۆرانیه كۆنه‌كانی ترت جارێكى تر بڵاوده‌كه‌یته‌وه؟
وه‌لید: من ئه‌لبومێكم بڵاوكرده‌وه كه سه‌ركه‌وتنێكى باشى به‌ده‌ستهێنا و پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا له‌سه‌ر چارتی گۆرانیه‌كان، و گۆرانیه‌كى نوێی له‌خۆ گرتبوو به‌ناوى "تا‌یر سه‌غیر" كه سه‌لماندى گۆرانیه نوێیه‌كانیش باشن. دواى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه خۆم ئاماده ده‌كه‌م بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌لبومێكى نوێ كه گۆرانیه كۆن و نوێیه‌كانیش له‌خۆ ده‌گرێت .
مه‌وتنى : ئه‌ی ده‌رباره‌ى سینه‌ما؟ تۆ یه‌كه‌م كه‌س بوویت كه به گوڕ هاتیته ناو جیهانى سینه‌ماى میسرى؟
وه‌لید: من بیرى سینه‌ما ده‌كه‌م و به‌رده‌وام داوام لێده‌که‌ن به‌شداریبکه‌م. له‌م باره‌یه‌شه‌وه به‌م دواییه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندى میسرى لوسى په‌یوه‌ندیم پێوه كرا. هه‌روه‌ها سه‌ردانى به‌رهه‌مهێنه‌رى سینه‌مایى سادق سه‌باحم كرد. دوایین فیلمى من له‌گه‌ڵ سادق سه‌باح بوو و ئێستاش گه‌ڕانه‌وه‌م هه‌ر له‌رێگه‌ى ئه‌وه‌وه ده‌بێت.
مه‌وتنى: ئایا هیچ گرێبه‌ستێکی فیلمت ئیمزا کردوه؟
وه‌لید: ئێمه له سه‌روبه‌ندى گفتوگۆکردنداین ده‌رباره‌ی فیلمێكى گۆرانى و سه‌ما به‌و ئاسته‌ی كه‌من پێم پێى رازیم، چونكه من سازش له‌سه‌ر كواڵیتى ناكه‌م. من ناتوانم رێچكه‌ى كاره‌كه‌م تێك بده‌م ته‌نها به به‌شدارىكردن له‌كاری نواندن. ئه‌گه‌رنا، بڕیار ده‌ده‌م كۆتایى به نمایشکردن بهێنمو دڵخۆش ده‌بم به‌م 12 فیلمه‌ی که هه‌مه، كه ساده بوون به‌ڵام كواڵیتیان به‌رز بوو.
مه‌وتنى: به‌راورد به هونه‌رمه‌نده خاوه‌ن کلتوره هاوچه‌رخه‌کانت، ره‌وشی مۆسیقاى ئێستا چۆن ده‌بینیت؟
وه‌لید: ئێمه به كاتێكى نائاساییدا تێپه‌رده‌بین و هه‌روه‌ك قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت "زۆر و بۆر". راسته گۆرانیبێژه‌كانى ئێستا گۆرانى باشیان هه‌یه و لێهاتون، به‌ڵام پێویستیان به هه‌ندێك سه‌رپه‌رشتیكردنى باش و یارمه‌تیدان هه‌یه. كێشه‌که له‌وه‌دایه که ژماره‌یه‌كى زۆر له به‌رنامه‌ى ناپیشه‌گه‌رمان هه‌یه، كه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پاره له‌رێگه‌ى كورته نامه‌وه كۆ ده‌كه‌نه‌وه. له‌لایه‌كى تره‌وه، ژماره‌یه‌كى زۆر له هونه‌رمه‌ندمان هه‌یه، که وایکردووه هونه‌رمه‌نده لێهاتووه‌کان له ناو ئه‌م ژماره زۆر‌دا وون بن. ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا پێویستیانه بریتیه له ئامرازه‌كانى سه‌ركه‌وتن، كه له هه‌موویان گرنگتر پاڵپشتى كردنه. هورنه‌مه‌ند له ئێستادا ناتوانێت به‌رده‌وام بێت به‌بێ پاڵپشتى كۆمپانیایه‌كى راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌مه‌ند. ئێستا هونه‌ر په‌یوه‌ندى به پاره و راگه‌یاندن و رێكلامه‌وه هه‌یه. به‌داخه‌وه ئه‌م فاكته‌رانه ئه‌مڕۆ کۆنترۆڵی گۆرانى و مۆسیقا ده‌که‌ن.
مه‌وتنى: ئایا ئه‌م راستیه تاچه‌ند كاریگه‌رى له‌سه‌ر كارى تۆ هه‌بووه؟
وه‌لید: ئێمه له‌ڕێی په‌یوه‌ندییه‌کانمانه‌وه كاره‌كانى خۆمان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه. په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنه‌كان هه‌یه كه هونه‌رمه‌نده نوێیه‌كان ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه‌یان نیه. له به‌رئه‌وه ئه‌وان ده‌بێت پاره بده‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه و رێكلام كردن بۆ گۆرانیه‌كانیه‌كانیان له‌م كه‌ناڵانه. بۆ نموونه، من حه‌زم ده‌كرد به‌شێوه‌یه‌كى باشتر ریكلام بۆ گۆرانى "شوف شو حلوه به‌یروت" ئه‌نجام بدرایه. ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌م گۆرانیه‌ش، هه‌ندێك خه‌ڵك داواى پاره‌یان كرد بۆ رێكلامكردن. ئایا چۆن هونه‌رمه‌نده نوێیه‌كان به‌م شێوه‌یه رێكلام بۆ گۆرانیه‌كانیان ده‌كه‌ن؟ پێویسته پاره بده‌ن.
راسته چه‌ندین گۆرانیبێژ هه‌یه، به‌ڵام ئاراسته‌ی راگه‌یاندنیش هه‌ڵه‌یه. هه‌ریه‌ك له وێستگه‌كانى ته‌له‌فزیۆن كۆمپانیاى به‌رهه‌مهێنانى و به‌رنامه‌ى خۆى هه‌یه و ته‌نها ژماره‌یه‌كى كه‌م له خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. ئه‌وانى تر ته‌نها ده‌شاردرێنه‌وه. هونه‌ر بۆته بازرگانى.
مه‌وتنى: ئه‌ی کاری تۆ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنان چۆنه؟
وه‌لید: من له‌گه‌ڵ "لایف ستایل" كار ده‌كه‌م كه دوا ئه‌لبومى منى به‌رهه‌مهێناوه. به‌ڵام كه من شتێكى نوێم ده‌بێت، ناچم له ده‌رگاى به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان بده‌م. من خۆم گۆرانیه‌كانم به‌رهه‌م ده‌هێنم.
مه‌وتنى: به‌ڵام پێشتر كارت له‌گه‌ڵ رۆتانا كردووه، وایه؟
تۆفیق: نكۆڵى له‌وه ناكرێت كه رۆتانا كۆمپانیایه‌كى گه‌وره‌ى به‌رهه‌مهێنانه كه یارمه‌تى هه‌ندێك له هورنه‌مه‌ندانى داوه و زیاتر سودى بۆ ژماره‌یه‌کی كه‌م له به‌خته‌وه‌ره‌کان هه‌بووه. هه‌رچه‌نده مافیان له‌سه‌ر كاره‌كانى مندا نه‌بووه. به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت شتێكى نه‌گونجاوه هێرش بكرێته سه‌ر رۆتانا، و به‌م دواییه هێرشێکی زۆری کراوه‌ته سه‌ر.
من بۆخۆم سه‌رچاوه‌ى ته‌واوم هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى پشت به‌خۆم ببه‌ستم. من گۆرانى "مده‌للى" م بڵاوكرده‌وه كه پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا له "Top Hits" – به‌بێ ئه‌وه‌ى کلیپێک بۆ گۆرانیه‌که بگرم. لێره‌دا پرسیاره‌که ئه‌مه‌یه، ئه‌گه‌ر نه‌توانین ڤیدۆ كلیپ بۆ گۆرانیه‌كانمان بڵاوبکه‌ینه‌وه، ده‌بێت واز له‌كاره‌كانمان بهێنین؟ هونه‌ر ته‌نها سنوربه‌ند نه‌كراوه به ڤیدۆ كلیپ. پێویسته سه‌ره‌تا گرنگى به گۆرانى بدرێت.
وێنه : [ئه‌نوه‌ر عه‌مرۆ\ئه‌ى ئێف پى\ گێتى ئیمیجز] وه‌لید تۆفیق چاوه‌ڕێى ئه‌نجامدانى ژماره‌یه‌كى زۆر له پرۆژه‌ى نوێ ده‌کات.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران