
ئیلهام مه‌دفه‌عی پێیوایه نابێت هونه‌رنه‌مدانی عێراق ره‌گوڕیشه‌ی خۆیان بیربچێته‌وه.
نوهاد تۆپالیان له به‌یروت – 30/1/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
مۆسیقاژه‌نی عێراقی ئیلهام ئه‌لمه‌دفه‌عی به یه‌که‌مین هونه‌رمه‌ند داده‌نرێت که ئامێره مۆسیقیه مۆدێرنه‌کان له‌گه‌ڵ مۆرکی عه‌ره‌بیدا ئاوێته‌بکات. یه‌که‌م تیپی خۆی له ساڵانی 1960 دا پێكهێنا و له‌و کاته‌وه به سه‌رتاسه‌ری جیهاندا گه‌ڕاوه بۆ پێشکه‌شکردنی کاره مۆسقیه‌کانی. ئێستا له‌رێی به‌رنامه‌یه‌کی رادیۆی (بی بی سی)یه‌وه، به ناوی "وۆرڵد رووتس ئه‌کادیمی"، له‌گه‌ڵ مۆسیقاژه‌نه عێراقییه‌کانی هه‌نده‌ران کارده‌کات بۆ گه‌شه‌دان به به‌هره‌کانیان.
له سه‌رڕێی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له کۆپنهاگن، مه‌وتنی له عه‌ممان، ئوردن، له‌گه‌ڵ ئیلهام دانیشت بۆ تاوتوێکردنی کاره‌کانی و ره‌وشی ئێستای مۆسیقای عێراق.
مه‌وتنی: بۆچی سه‌ردانی کۆپنهاگنت کرد؟
ئیلهام ئه‌لمه‌دفه‌عی: من ئه‌ندامی تیمێكی بی بی سی بووم که ماوه‌یه‌کی درێژمان پێکه‌وه به‌سه‌ربرد بۆ کارکردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌گه‌لی مۆسیقی، وه‌ك "وۆڵد میوزیک" و "وۆڵد رووتس". ئه‌کادیمیایه‌ک دامه‌زرێنرا بۆکۆچبه‌ره عێراقیه‌کانی به‌ریتانیا و ئه‌وروپا و ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا. ئه‌م گه‌نجانه جاران ته‌نها شێوازی خۆرئاواییان ده‌ژه‌نی، به‌ڵام ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ره‌گوڕیشه عێراقیه‌که‌یان و سه‌رله‌نوێ کولتوری ره‌سه‌ن و زمان و گۆرانییه فۆلکلۆرییه‌کانی خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه. من هه‌ڵبژێردرام تا یارمه‌تی ئه‌م گه‌نجانه بده‌م، به‌هره‌کانیان بدۆزمه‌وه و بیانخه‌مه سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی جیهانی. بۆیه مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌م بۆ کۆپنهاگن له‌گه‌ڵ تیمه‌که‌ی بی بی سی راگه‌یاندنی بیرۆکه‌ی ئه‌کادیمیای مۆسیقی بوو له فیستیڤاڵی جیهانیی موسیقادا.
مه‌وتنی: ئایا ئه‌کادیمیاکه ده‌ستبه‌کاربووه؟ ئه‌ی ئامانجه‌کانی چییه؟
ئیلهام: له راستیدا، ئه‌کادیمیاکه ده‌ستبه‌کاربووه. به‌رنامه‌که له 10 شوباتدا له له‌نده‌نه‌وه په‌خشده‌کرێت. ئێمه گه‌نجانی عێراقی ده‌نێرین بۆ لوبنان و سوریا و ئه‌سته‌نبوڵ تا زیاتر ئاشنای مۆسیقای عه‌ره‌بی بن و رۆڵی خۆیان ببینن له جیهانی مۆسیقی عه‌ره‌بیدا.
مه‌وتنی: باسی دوایین ئه‌لبومتمان بۆ بکه، که به ناوی"دیشداشه"وه‌یه.
ئیلهام: ئه‌لبومه‌که 11 گۆرانی شێوازی کۆنی تێدایه و ئازاری رابردو بڵاوکرایه‌وه. له لایه‌ن کۆمپانیای (EMA)ه‌وه، که ئێستا بنکه‌که‌ی له دوبه‌یه، به‌رهه‌مهێنراوه، پاش ئه‌وه‌ی نوسینگه‌ی به‌یروتیان داخرا. به‌هۆی گۆڕانکاریه‌وه له ناو به‌ڕێوه‌به‌ره‌کاندا، بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌لبومه دواکه‌وت.گرێبه‌سته نوێیه‌که به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبومێكی تریش له‌خۆده‌گرێت.
مه‌وتنی:"دشداشه" گۆرانی تێدایه به زمانی بیانی؟
ئیلهام: به‌ڵێ، گۆرانییه‌کی ئیتاڵی و گۆرانییه‌کی ئینگلیزیشی تێدایه. له‌م ئه‌لبومه‌دا هه‌وڵمداوه به شێوه‌یه‌کی جوان مۆسیقای کۆن و بیانی موتوربه‌بکه‌م.
مه‌وتنی: پێشتر گۆرانییه‌کت له هه‌ولێر پێشکه‌شکرد به ناوی "ئاشتی بۆ عێراق له ئیلهامه‌وه". ئێستا که زۆر سه‌رقاڵی، عێراق له کوێی پلانه‌کانتدایه؟
ئیلهام:وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی عێراقی، جێگه‌ی شانازیمه گۆرانی بۆ ئاشتی بڵێم له زێدی خۆمدا، عێراق، سه‌ره‌ڕای ره‌خنه‌ی ره‌خنه‌گران. عێراق له دڵمدا ده‌ژی سه‌رباری ئه‌و ره‌خنانه‌ی له گۆرانیه‌کانم ده‌گیرێت که ده‌نگیانداوه‌ته‌وه.
مه‌وتنی: هه‌ڵوێستت چییه به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌خنانه؟
ئیلهام: نامه‌وێت قسه‌یان له‌سه‌ربکه‌م. ده‌مه‌وێت باسی ده‌وڵه‌مه‌ندی مۆسیقای ره‌سه‌ن و کۆنی خۆمانت بۆ بکه‌م. که‌س هیچی تازه‌ی نه‌خستۆته سه‌ر ئه‌م رێچکه‌یه، ئه‌گه‌رچی زۆرمان پێویست به پاراستنی که‌له‌پوری مۆسیقیمانه. ئه‌مه پرسیارێک ده‌هێنێته پێشه‌وه: چه‌ند هونه‌رمه‌ندی عێراقی بایه‌خیانداوه به مۆسیقا و لیریکی مۆسیقای عێراقی؟ ئازادی هونه‌رمه‌ند ته‌نها بواری سه‌ماکردن ناگرێته‌وه، به‌ڵکو بریتییه له پاراستنی ئه‌و جۆره مۆسیقایه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی کولتوره‌که‌مانه.
مه‌وتنی: بێجگه له به‌رنامه‌که‌ی بی بی سی، چۆن ده‌توانیت یارمه‌تی نه‌وه‌ی نوێی هونه‌رمه‌ندانی عێراق بده‌یت؟
ئیلهام: ئه‌وه من نیم که پێویسته ده‌ستی یارمه‌تی درێژ بکات، به‌ڵکو پێویسته چاوه‌ڕێی ئه‌وه له گۆرانیبێژه نوێیه عێراقییه‌کان بکه‌ین مۆسیقای عه‌ره‌بی بپارێزن و خۆیان بایه‌خێکی تایبه‌تی بده‌ن به که‌له‌پوری موسیقیمان. پێویسته گۆرانیبێژه عێراقییه‌کان بکه‌ونه سۆراخی گۆرانیه عێراقییه‌کان و کار له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانیان بکه‌ن.
مه‌وتنی: دوا پرسیار، باسی کارکردنی خۆتمان بۆ بکه له‌گه‌ڵ ماریۆ رایسی ئه‌ندامی تیپی جیپسی کینگزی فه‌ڕه‌نسی.
ئیلهام: منیان هه‌ڵبژارد له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵکی عێراقم و له‌به‌رئه‌وه‌ی به شێوازێکی هاوشێوه‌ی تیپه‌که گۆرانی ده‌ڵێم. بۆ ده‌نگێکێ عێراقی ده‌گه‌ڕان و منیان هه‌ڵبژارد. گۆرانی "حه‌بیبی لێ"م وت، که خستویانه‌ته ناو ئه‌لبومه نوێیه‌که‌یانه‌وه.
وێنه: ئیلهام ئه‌لمه‌دفه‌عی پێیوایه نابێت هونه‌رنه‌مدانی عێراق ره‌گوڕیشه‌ی خۆیان بیربچێته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران