
کلاودیا حه‌ننا وێنه‌ی ڤیدیۆ کلیپه‌که‌ی "قنبلة" ده‌گرێت له لوبنان.
نوهاد تۆپالیان له به‌یروت – 01/02/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
پاش ئه‌وه‌ی ساڵی نوێ به هێواشی ده‌ستیپێکرد، هونه‌رمه‌نده‌کانی ناوچه‌که ئێستا سه‌رقاڵی کارکردنن له‌سه‌ر ئه‌لبوم و ڤیدیۆ کلیپ و زنجیره درامای ته‌له‌فزیۆنی و فیلمی نوێ.
کچه هونه‌رمه‌ندی عێراقی کلاودیا حه‌ننا ڤیدیۆ کلیپێک تۆمار ده‌کات بۆ تاکه گۆرانیه نوێیه‌که‌ی به‌ناوی "قنبلة"، به‌ڵام هێشتا بڕیارینه‌داوه له‌سه‌ر شوێنه‌کانی وێنه‌گرتن له لوبنان. عادل سه‌رحان ئه‌رکی ده‌رهێنانی ئه‌م کلیپه ده‌گرێته ئه‌ستۆ. کلاودیا به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕێی یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنی بچوکی ده‌کات له کاری ته‌له‌فزیۆنیدا، له زنجیره درامایه‌ك به‌ناونیشانی "مشاعر في البورصة" له پاڵه‌وانێتی هیشام عه‌بدولحه‌مید و نه‌رمین ئه‌لفه‌ککي. چیرۆکی ئه‌م درامایه له‌لایه‌ن سه‌میر ره‌جه‌به‌وه نو‌سراوه و مسته‌فا ئیبراهیم سیناریۆی بۆ داناوه و له ده‌رهێنانی میدحه‌ت ئه‌لسوباعیه.
.له کۆنسێرتێکدا به سپۆنسه‌ری هه‌ردوو که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لئان و کۆمپانیای LCI Entertainment، تیپی مۆسیقای عێراقی یوتی ئێن وه‌ن (UTN1) یه‌که‌م ئه‌لبومیان بڵاوکرده‌وه که له دوو سی دی پێکهاتوه، یه‌که‌میان به ناوی "تتذكرين" و نۆ گۆرانی له‌خۆگرتوه. ئه‌لبومی دووه‌م ناوی "بۆ دوایین جار" و شه‌ش گۆرانی ئینگلیزی له‌خۆگرتوه که به‌چه‌ند ستایڵێکی جیاواز تۆمارکراون
گۆرانیبێژی ناوداری لوبنانی نه‌جوا که‌ره‌م کارده‌کات له‌سه‌ر تۆمارکردنی گۆرانییه‌کانی ئه‌لبومه نوێیه‌که‌ی که له مانگی ئایاردا له‌لایه‌ن رۆتاناوه بڵاوده‌کرێته‌وه. نه‌جوا که‌ره‌م بڕیاریداوه ڤیدیۆ کلیپی گۆرانی یه‌که‌ی "الله يشغلو باله" تۆمارنه‌کات که لیریکی گۆرانیه‌که له‌لایه‌ن حسێن ئیسماعیله‌وه نو‌سراوه و ئاوازه‌که‌ی له‌لایه‌ن ویسام ئه‌لئه‌میره‌وه دانراوه و رۆجه‌ر خوری مۆسیقاکه‌ی ئاماده‌کردوه.
وائیل که‌فوری ئێستا له میسره و گۆرانییه‌کانی ئه‌لبومی داهاتوی تۆمارده‌کات که به هاوکاری کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ره‌بیکا بڵاوده‌کرێنه‌وه. وائل که‌فوری له‌گه‌ڵ چه‌ند لیریكنوس و ئاوازدانه‌رێك کاریکردوه له‌وانه ڤێرا ئه‌بو عه‌ساف، هیشام پۆڵس، فارس ئه‌سکه‌نده‌ر، سه‌لیم سه‌لامه. که‌فوری به دووقۆڵی له‌گه‌ڵ ژنه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئه‌لیسا به‌نیازه کۆنسێر‌تێك ئه‌نجامبدات له ئوتێل ئینته‌رکونتینه‌نته‌ڵ ڤینیسیا له به‌یروت له رۆژی ڤالانتاین (رۆژی عاشقان)دا.
نانسی عه‌جره‌م گۆرانییه‌که‌ی "امتى أشوفك" ی تۆمارکرد و به‌م زوانه وێنه‌ی ڤیدیۆ کلیپه‌که‌شی ده‌گرێت.
له میسر، هونه‌رمه‌ندی دێرین شویکار پاش 15 ساڵ دابڕان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بواری سینه‌ما له فیلمی "كلمني شكراً" دا که له‌م دواییه‌دا له سینه‌ماکاندا نمایشکرا. ئه‌مه 92 هه‌مین فیلمی شویکاره.ئه‌کته‌ر یوسرا رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینێت له زنجیره‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا به‌ناوی "بالشمع الأحمر" که له نوسینی مه‌ریه‌م نه‌عوم و ده‌رهێنانی سه‌میر سه‌یف و له لایه‌ن گروپی (ئه‌لعادل) ه‌وه به‌رهه‌مهێنراوه. ئه‌م درامایه 30 ئه‌ڵقه‌یه و بڕیاره له ره‌مه‌زانی داهاتودا په‌خشبکرێت.
پاش ئه‌وه‌ی میننه شه‌له‌بی بڕیاریدا خۆی به دووربگرێت له درامای ته‌له‌فزیۆنی له ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا، ده‌وربینینی له چه‌ند درامایه‌کدا ره‌تکردۆته‌وه که خرابونه به‌رده‌ستی پاش سه‌رکه‌وتنی زنجیره درامای "حرب الجواسيس". ده‌یه‌وێت هه‌وڵه‌کانی له فیلمێکی نوێ‌دا چڕ بکاته‌وه به ناوی "عروسة حلوة" که له مانگی شوباتدا ده‌ستپێده‌کات و له ده‌رهێنانی مه‌ریه‌م ئه‌بوعۆفه. له‌گه‌ڵ کۆتایهاتنی وێنه‌گرتنی فیلمه‌که، میننه شه‌له‌بی له مانگی نیساندا ده‌ستده‌کات به پڕۆژه‌ی فیلمه نوێیه‌که‌ی به ناونیشانی "مركز التجارة العالمي" که له ده‌رهێنانی یوسری خزروڵا‌یه.
له سوریا، عه‌باس ئه‌لنوری له به‌شی دووه‌می زنجیره درامای "أهل الراية" دا رۆڵی کاره‌کته‌ر ئه‌بو الحه‌سه‌ن ده‌بینێت، که له نوسینی ئه‌حمد حامید و ده‌رهێنانی سه‌یف سوبه‌یعییه. پێشتر هونه‌رمه‌ند جه‌مال سلێمان رۆلی هه‌مان کاره‌کته‌ری ئه‌م زنجیره‌یه‌ی بینیوه له ده‌رهێنانی عه‌لائه‌دین که‌وکه‌ش و به‌رهه‌مهێنانی کۆمپانیای سوریای نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری.
وێنه:کلاودیا حه‌ننا وێنه‌ی ڤیدیۆ کلیپه‌که‌ی "قنبلة" ده‌گرێت له لوبنان.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه















سه‌رنجی خوێنه‌ران