
[زیکرا تۆفیق] ئه‌سعه‌د عه‌بدولڕه‌زاق ده‌ڵێت یه‌که‌مین ئه‌زمونی نواندنی له‌گه‌ڵ برا‌که‌ی و گروپێك ئه‌کته‌ری هاویدا بوو.
زیکرا تۆفیق له به‌غدا چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی ئه‌نجامداوه -- 6/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
ئه‌کته‌ر ئه‌سعه‌د عه‌بدولڕه‌زاق هونه‌رمه‌ندێكی دنیادیده‌ی عێراقه که کاری نواندنی ئه‌نجامداوه له شانۆگه‌ری و فیلم و زنجیره ته‌له‌فزیۆنییه‌کاندا. هه‌روه‌ها وه‌ک ده‌رهێنه‌ر کاریکردوه.
ئه‌سعه‌د عه‌دبولڕه‌زاق ساڵی 1961 بووه به راگری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان و ساڵی 1971 بووه به راگری کۆلێژی هونه‌ره جوانه‌کان. ئه‌سعه‌د کۆلیژه‌که‌ی له دووبه‌شی 150 قوتباییه‌وه فراوانکرد بۆ حه‌وت به‌ش که 3,000 قوتابی له‌خۆبگرێت پێش ئه‌وه‌ی له 1988 دا خانه‌نشین بێت.
مه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د عه‌بدولڕه‌زاق دانیشت له به‌غدا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه
مه‌وتنی: چۆن ده‌ستت به کاری نواندن کرد؟
ئه‌سعه‌د عه‌بدولڕه‌زاق: که منداڵ بووم، برا گه‌وره‌که‌م له‌گه‌ڵ خۆی و گروپێک ئه‌کته‌ر بردمی بۆ به‌شداریکردن له شانۆگه‌رییه‌کدا.
ساڵی 1939، ئه‌کته‌ر حه‌ققی ئه‌لشه‌بلی رایگه‌یاند پێویستی به چه‌ند ئه‌کته‌رێکه بۆ شانۆی عێراقی. هاوپۆلێكم له قۆناغی ئاماده‌یی منی کاندیدکردبوو. داواکاریم پێشکه‌ش کرد بۆ به‌شداریکردن و شه‌بلییش رۆڵی سه‌ره‌کی دامێ له شانۆگه‌رییه‌ک به ناوی "الصحراء"، که بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئه‌وسا پێشکه‌شمان کرد وه‌ك به‌شێك له چالاکیی قوتابخانه‌کان.
دوای دامه‌زراندنی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌کان له ساڵی 1940 دا، شه‌بلی داوای لێکردم که بچم له په‌یمانگا بخوێنم.به‌ڵام من پێموت که ده‌مه‌وێت ئاماده‌یی ته‌واوبکه‌م. له راستیدا ته‌واوم کرد و ئنجا ده‌ستم به خوێندن کرد له کۆلیژی یاسا. پاشان، چومه گروپی "جبر الخواطر"ه‌وه، که هونه‌رمه‌ند یوسف ئه‌لعانی دایمه‌زراندبوو، که ئه‌ویش هه‌ر قوتابی کۆلێژی یاسا بوو. له رێی ئه‌و گروپه‌وه چه‌ند کارێکمان پێشکه‌ش کرد، که هه‌ندێکیان کۆمیدی بوون.
به‌ڵام حه‌زی نواندن هه‌ر له ناخمدا مابوه‌وه. بۆیه، هه‌ر زوو چومه خویندنی ئێواران له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌کان. خێزانه‌که‌م بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌فته لێم زویر بوون له‌سه‌ر ئه‌مه.
دوای ته‌واوکردنی کۆلیژی یاسا، له‌و بواره‌دا بۆ ماوه‌یه‌ک کارمکرد. دوای ئه‌وه، کرام به مامۆستای وانه‌ی نواندن له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌کان. پاشان، ده‌رفه‌تم بۆ هه‌ڵکه‌وت دراما له رۆما بخوێنم و ساڵی 1958 دوای وه‌رگرتنی ماسته‌ر له هونه‌ردا، گه‌ڕامه‌وه بۆ عێراق.
مه‌وتنی: هه‌ندێک زیاتر باسی پیشه‌ی شانۆیتمان بۆ بکه.
ئه‌سعه‌د عه‌بدولڕه‌زاق: پێکه‌وه له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو وه‌جیه عه‌بدولغه‌نی، گروپی "14 ته‌مموز"م پێکهێنا له 1959دا. فه‌وزی مه‌هدی و سادق ئه‌لشاهێنمان له‌گه‌ڵ بوو. ئه‌مه یه‌کێک بوو له گروپه گرنگه‌کانی به‌غدا، شانبه‌شانی گروپی شانۆی هونه‌ری مۆدێرن که هونه‌رمه‌ند یوسف ئه‌لعانی دایمه‌زرندبوو.
ئێمه چه‌ندین شانۆگه‌رییمان پێشکه‌ش کرد، هه‌ندێکیان تا ئێستا له یادی جه‌ماوه‌ردا ده‌ژین، وه‌ك "الدبخانة" که بۆ یه‌که‌م جار له 1960 پێشکه‌ش کرا و زۆر ره‌واجی بوو. هه‌روه‌ها شانۆگه‌ریی تریش پێشکه‌ش کرا، وه‌ک "كملت السبحة" و "أيدك بالدهن" و "جزه وخروف" و "جفجير البلد" هی تر، که زۆربه‌یان له ده‌رهێنانی من بوون.
ساڵانی 1960 و 1970 سه‌رده‌می زێڕینی شانۆی عێراق بوون، چه‌ندین گروپ دامه‌زرا، چه‌ندین شانۆگه‌ری پێشکه‌ش کران، جه‌ماوه‌ر تامه‌زرۆیی خۆیان پیشاندا بۆ بینینی شانۆگه‌رییه‌کان. ئه‌و گروپانه‌ی ئه‌وسا پێکهێنران رۆژانه له ته‌له‌فزیۆنه‌وه به‌رنامه‌ی راسته‌وخۆیان پێشکه‌ش ده‌کرد. زۆربه‌ی نوسه‌ران نوسینه‌کانی خۆیان پێشکه‌شی گروپه شانۆییه‌کان ده‌کرد، چونکه کاتێک ده‌یاندا به به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌له‌فزیۆن، فڕێیان ده‌دانه سه‌به‌ته‌ی خۆڵه‌که‌وه.
مه‌وتنی: جیاوازی چییه له نێوان په‌یوه‌ندیی هونه‌رمه‌ندانی جاران و هی ئێستا؟
ئه‌سعه‌د عه‌بدولڕه‌زاق: کاتی خۆی، ئێمه به‌وه‌فاتر بووین به‌رامبه‌ر نه‌وه‌ی پێش خۆمان. هونه‌رمه‌ندانی نه‌وه‌ی یه‌که‌م بڕوایان به هونه‌ر هه‌بوو، ئه‌گه‌رچی ئێمه له ژینگه‌یه‌کی کۆنه‌پارێزدا ده‌ژیاین. بۆ نمونه، بیرم دێت هونه‌رمه‌ند خالید ئه‌لره‌حاڵ به‌په‌له ماسکێکی بۆ ده‌موچاوی خوالێخۆشبو جه‌واد سه‌لیم دانا کاتێک له سه‌ره‌مه‌رگدا بوو تا په‌یکه‌رێکی بۆ دروست بکات. ئه‌مه به‌شێك بوو له پیشاندانی سوپاسگوزاری بۆ ئه‌و مامۆستا گه‌وره‌یه. ئێستا، ئه‌و یه‌کێتی و بایه‌خپێدانه له لایه‌ن قوتابییه‌کانه‌وه بۆ نه‌وه‌ی پێش خۆیان نابینم.
وینه: [زیکرا تۆفیق] ئه‌سعه‌د عه‌بدولڕه‌زاق ده‌ڵێت یه‌که‌مین ئه‌زمونی نواندنی له‌گه‌ڵ برا‌که‌ی و گروپێك ئه‌کته‌ری هاویدا بوو.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه















سه‌رنجی خوێنه‌ران