
[فایل] شەزا حەسون لە رۆژى ڤالانتاین لە بەیروت ئاهەنگ دەگێڕێت.
نوهاد تۆپالیان لە بەیروت – 9/2/10
بۆ سایتی مهوتنی
گەلێک لە هونەرمەندان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ کۆنسێرت گێڕان لە رۆژى ڤالانتاین لە سەرتاسەرى جیهانى عەرەبیدا، هەندێکیشیان بهرنامەى تەلەفزیۆنى تایبەت تۆمار دەکەن بۆ ئەوەى لەم یادە تایبەتەدا لە کەناڵە تەلەفزیۆنیە عەرەبیەکان پەخشبکرێن.
گۆرانى بێژى عێراقى شەزا حەسون لە 14ى شوبات لە رۆژى ڤالانتاین کۆنسێرتیک لەگەڵ رابح سەقەر لە هۆتێلى فینیسیا لە بەیروت سازدەکات. شهزا ههروهها گۆرانیەکى نوێى بەناوى "باع هوایا" بڵاوکردۆتە، لە شیعرى جەنان و ئاوازى مەروان خورى.
باسکال مەشعەلانیش لە رۆژى ڤالانتاین هەوادارانى شاد دەکات بە کۆنسێرتێک لە شارى سهفاقسی تونسى. ئهستیره لوبانیهکه چەند بەرنامەیهکى تەلەفزیۆنیشی تۆمارکردوه وهک "ناتالۆ" لە سهر New TV و "سکوت حنغني" کە لەسهر تەلەفزیۆنى میسرى پەخش دەکرێت.
هەروەها کلیپە نوێکەشى بە ناوى "سهلملى ألبک" کە لەلایەن لەیال راجحە دەرهێنراوە بەم زوانە پەخش دەکرێت.
کارۆل سەماحە لە یادى رۆژى ڤالانتاین لە ئێوارەى شەممە، 13ى شوبات، لە هۆڵى سوفهرائى گازینۆى لوبنان، کۆنسێرتێک سازدەکات. لە رۆژانى داهاتووشدا بەرەو میسر بەڕێدەکەوێت بۆ بەشداریکردن لە بەرنامەى "یا مسهرني" لە دریم TV ، وەکو رێزلێنانێک بۆ ئهستیرهکه. بەرنامەکەش لە ماوەى هەفتەى ڤالانتاین پهخش دەکرێت.
لە کاتێکدا کە گۆرانیەکانى ئەلبومى "حدودي السما" لە وڵاتە عەرەبى و مەغریبیەکاندا ریزبەندى سەرەوەى خشتەى پێشبڕکێکان داگیردەکەن، گۆرانیە تەمەن چوار ساڵیەکەى کارۆل "اضواء الشهرة" لە یانەکانى شەوانى تورکیا و روسیا و ئۆکرانیا و ژمارەیەکى تر لە وڵاتانى ئەوروپاى رۆژهەڵات زیندوو دەکرێتەوە.
کارۆڵ هەروەها گۆرانى "لیلي لیل" لە گەڵ ماریۆ ریسى تیپى Gypsy Kings بڵاوکردەوە. کۆمپانیاى Sony Music ى ئەمریکى مافى بڵاو کردنەوەى ئەم گۆرانیەى لە هیندستان و چەند بەشێکى ئاسیا کڕیەوە.
لە هەمانکاتدا، هونەرمەندانى تریش سەرقاڵن بە خۆئامادەکردن بۆ ئاهەنگ و ڤیستیڤاڵە شیعریەکانى شوبات لە کوهیت.
فەزل شاکریش ژمارەیەک لە گۆرانیە نوێکانى دەچڕێت و هەروەها لە رۆژى نیشتیمانى کوەیتیشدا گۆرانیەکى نیشتیمانى پێشکەش دەکات. یاراش گۆرانیەکى نیشتیمانى بە ناوى "عاشق وطني" پێشکەش دەکات له شەوى چوارەمى ڤیستیڤالەکەدا، ئەمە سەرەڕاى چەند گۆرانیەک لە ئەلبومى "لآلئ خلیجیە".
لە هەمانکاتدا، هونەرمەند وائل کفورى لە تۆمارکردنى گۆرانى "بزعل علیک" بۆوە، کە لە شیعرى تاریق ئەلزەینە و میوزیکى عادل لەتیفە، هەروەها خەریکى خۆ ئامادەکردنە بۆ ئەلبومە نوێکەى کە بە هاوکارى مونیر ئەبوعەساف و هیشام بۆلۆس ویسام ئەلئەمیر و فارس ئەسکەندەر و سەلیم سەلامە دەریدەکات.
وێنە: [فایل] شەزا حەسون لە رۆژى ڤالانتاین لە بەیروت ئاهەنگ دەگێڕێت.
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه














سهرنجی خوێنهران