
[فایل] چەند دیمەنێک لە شانۆگەرى "زاید والحلم" ى کەراکەلا.
نوهاد تۆپالیان که بەیروت – 23/2/10
بۆ سایتی مهوتنی
شانۆگەرى "زاید والحلم"، کە شانۆگەریەکە میوزیک و هەلپەڕکێى تێدایە و لەلایەن تیپى کەراکەلاوە بەرهەمهێنراوە، ئێستا لە بەیروت نمایش دەکرێت، پێش ئەوەى ببرێته دهرهوه لە گەشتێکى جیهانیدا ئهم بههاره. دامەزرێنەرى کۆمپانیاکە عەبدولحەلیم کەراکەلا نوسەرى هاوکار و دیزاینەرى جلوبەرگ و دەرهێنەرى هونەریە، لە کاتێکدا کوڕەکەى، ئیڤان، نوسەرى هاوکار و دەرهێنەرى نمایشەکەیە. کچەکەى کەراکەلا، ئەلیسار، سەماى بۆ نزیکەى 150 ئەندامى ئەم بەرهەمە داناوە.
مەوتنى دەربارەى "زاید والحلم" و خەونەکانى هێنانەوەى شانۆى کەراکەلا بۆ عێراق، چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ کەراکەلاى گەنج سازکرد.
مەوتنى: بۆچى ویستتان لە رێگەى "زاید والحلم" رێز لە خوالێخۆشبوو شێخ زاید بن سوڵتان ئال نهیان، دامەزرێنەرى ئیمارەتى عەرەبى یەکگرتوو، بگرن؟
ئیڤان کەراکەلا: ئەمە یەکەمین جارە کەراکەلا، لەجیاتى ئەوەى لایەنێکى کەلتورى لوبنانى یان عەرەبى وەکو فینیقیەکان یان ئەندەلوسیەکان یان بابەتێکى ئەدەبى جیهانى وەکو شانۆگەریەکانى شکسپیر پیشانبدات، شانۆگەریەک دەربارەى ژیانى سەرکردەیەک پێشکەش دەکات.
گەورەترین روبەروبوونەوە ئەوەبو کە چیڕۆکى کهسایهتییهکی عەرەبى هاوچەرخ، کە هەموو جەماوەر بیناسن، نمایش بکەیت. بۆیە ئێمە دەبوو، لەگەڵ کەمێک داهێنان و زیرەکى، لەم بوارەدا زۆر پوخت بین و پشت بە ئەرشیف و بەڵگەنامەکان ببەستین.
مەوتنى: ئایا توانیتان سەرکەوتوو بن؟
کەراکەلا: من سەرکەوتن لە یەک وشە کورت ناکەمەوە، بەڵکو رەهەندەکانى سەرکەوتن پیشان دەدەم. شانۆگەریهکە لە 37 مین ساڵیادى دامەزراندنى ئیماراتى عەرەبى یەکگرتو لە ساڵى 2008 لە ئەبو زەبى نمایش کرا. ئێستاش بە شێوەیەکى بەردەوام لە وەرزى زستاندا پیشان دەدرێت، پاشانیش گەشتێکى بەدوادادێت، کە دەچێتە سەنتەرى کۆنفرانسى پاریس لە 18 و 19 ى ئایار، دوای ئهوهش لە 1 و 3ى ئابدا دەچێتە رۆیال ئۆپرا هاوس لە لەندەن. بەرنامەى چەند گەشتى تریش دانراوە، لەوانەشە هەر ئەم ساڵ بچینە ئەمریکا.
شانۆگەریەکە لەبارەى شێخ زایدە، کە بە بەخشندەیى و کەسایەتى چاکى خۆى، کە ئەمە لە راستیدا دەگمەنە، گەلى ئیماراتى عەرەبى یەکگرتووى پێکەوە کۆکردەوە. ئەو تەنها دەوڵەتێکى دروست نەکرد، بەڵکو نەتەوەیەکى کۆکردەوە. ئەو سەرکردەو باوک بوو. لەبەر ئەمە شێخ زاید بەڕاستى، بە هەموو مانایەک، کەسایەتی و مرۆڤێکى راست و راستەقینە بوو و هەروەها پەیامى جوانى و شارستانى بوو.
مەوتنى: لە رابردوودا، کەراکەلا هاتووە بۆ بەغدا. ئایا تۆ دووبارە دێیتەوە؟
کەراکەلا: عێراق لە مێشکى ئێمەدا بە زیندوویى دەمێنێتەوە. دەمگەڕێنێتەوە بۆ رۆژانى خۆشى رابردوو، کاتێک من گەنج بووم و باوکیشم لە کاتى جەنگى لوبناندا شانۆگەریەکانى لە بەغدا نمایش دەکرد، هەر لەوێ لە خستمیه خوێندنگاى لیسى.
بۆ کەراکەلا، عێراق لانکى شارستانیە. خەڵکى عێراق هونەردۆستن و حەز دەکەن پەیوەندیەکى نزیکیان لەگەڵ هونەرە جوانەکاندا هەبێت. هیوادارین ئاشتى بگەرێتەوە بۆ ئەوەى کەلتورى میزۆپۆتامیا ببوژێتەوە.
مەوتنى: ئایا بە شانۆگەریەکى تایبەتەوە دەگەرێیتەوە عێراق؟
کەراکەلا: ئێمە دەبێت رێز له خەڵکى عێراق بگرین، کە ئێستا بە هەمان ئەزمونى تاڵى ئێمەى لوبنانیدا تێدەپەڕن. ئێمە هەست بە سۆزێکى بێ پایان دەکەین، بە تایبەتى کە دەبینین منداڵ و خەڵکى بێ تاوان دەکوژرێن. هیوادارین کە شتێک هەبێت بە ئێمە بکرێت بۆ ئەوەى کۆتایى بەم بەشە تاریکەى مێژوى عێراق بێنین. تاکە رێگە و هۆکارى ئێمە هونەر و ناسنامەى کەلتوریە. ئێمە بەڕاستى هیوادارین بتوانین رۆژێک بگەڕێینەوە عێراق، بەتایبەتیش بەغدا، وەکو رێزێکیش بۆ گەل و کەلتورى عێراق، لەگەڵ خۆماندا شانۆگەریەک بێنین.
وێنە: [فایل] چەند دیمەنێک لە شانۆگەرى "زاید والحلم" ى کەراکەلا.
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه














سهرنجی خوێنهران