
[نوهاد تۆپالیان] شه‌زا حه‌سون به باشترین گۆرانیبێژی عه‌ره‌ب ناونرا له گۆڤاری "فاشن"دا.
نوهاد تۆپالیان له به‌یروت – 24/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا چه‌ندین هونه‌رمه‌ند به‌رهه‌می نوێیان بڵاو کرده‌وه وه‌ک ئه‌لبو، گۆرانی تاک و ڤیدیۆ، هه‌ندێكی تریش که سه‌رقاڵی ئاهه‌نگ گێڕان بوون وا ده‌چنه ستۆدیۆکان گۆرانی نوێ تۆمار بکه‌ن.
ئه‌لیسا له رۆژی ڤالانتایندا ئاهه‌نگێكی له هوتێلی فینیقیا له به‌یروت ساز کرد له‌گه‌ڵ وائیل کفوری، و ئنجا رووی کرده هه‌ولێر و له‌وێ یه‌که‌م کۆنسێرتی خۆی له عێراق پێشکه‌ش کرد.
نانسی عه‌جره‌م ئه‌لبومێکی نوێی به ناوی "امته اشوفک" بڵاو کرده‌وه، له شیعری نه‌بیل خه‌له‌ف و ئاوازی وه‌لید سه‌عید. هێشتا وێنه‌ی کلیپه‌که نه‌گیراوه، به‌ڵام نانسی له تونس سێ کۆنسێرتی پێشکه‌ش کرد.
شیرین عه‌بدولوه‌هاب کلیپێکی نوێی به ناوی "انکتبلي عمري" بڵاو کرده‌وه، که له به‌یروت وێنه‌ی گرتووه. عه‌مرو دیاب دوایین کلیپی خۆی "بقدم قلبي" بڵاوکرده‌وه و گۆرانیبێژی لوبنانی ره‌یان گۆرانییه‌کی نوێی به ناوی "ما بدي شي" بڵاو کرده‌وه.
هاوکات، موسته‌فا قه‌مه‌ر ئه‌لبومێکی نوێی به ناوی "هي" بڵاو کرده‌وه، که 14 گۆرانی له‌خۆ ده‌گرێت و چه‌ند شاعیرێک و ئاوازدانه‌رێک کاریان بۆ کردووه. عه‌لی حسێنی میسرییش ئه‌لبومێکی نوێی 13 گۆرانی به ناوی "قلوب الناس" بڵاوکرده‌وه.
پاسکال مه‌شعه‌لانی له کلیپی "سلملي قلبك" بۆوه، له ده‌رهێنانی له‌یال را‌جیحه، که یه‌کێکه له گۆرانیه‌کانی ئه‌لبومه نوێیه‌که‌ی "بحبک انا بحبک".
مریه‌م فارس ئێستا کار له‌سه‌ر دوو ئه‌لبوم ده‌کات. یه‌که‌میان به شێوه‌زاری لوبنانی و میسرییه، جگه له گۆرانیه‌ک به شێوه‌زاری مه‌غریبی، دووه‌میشیان به شێوه‌زاری که‌نداوه.
شه‌زا حه‌سون، دوای پێشکه‌شکردنی چه‌ند ئاهه‌نگێك له‌گه‌ڵ رابح سه‌قه‌ر و تۆمارکرنی گۆرانییه‌ک بۆ بۆنه‌که، ئێستا خه‌ریکی ئاماده‌کارییه بۆ گه‌شتێک به چه‌ند وڵاتێکی عه‌ره‌بیدا.
شه‌زا هه‌روه‌ها له‌م دواییه‌دا نازناوی باشترین کچه گۆرانیبێژی عه‌ره‌بی له راپرسییه‌کی گۆڤاری "فاشن"دا برده‌وه، و وێنه‌که‌ی له‌سه‌ر به‌رگی ژماره نوێیه‌که‌ی بڵاو‌کرایه‌وه.
گۆرانیبێژی ئوردنی دیانا کارازون له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌لبومه نوێیه‌که‌ی "دیانا 2010" کرد له هوتێلی فۆر سیزن له قاهیره له نیل پلازا.
گۆرانیبێژی سعودی وه‌عد دواترین گۆرانی خۆی "هذا اللي بقی" تۆمار کرد، له شیعری ئه‌میر خالد بن مه‌سعود و موزیکی عه‌بدوڵا ئه‌لبریکان.
دوای دوو ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتوو له ئه‌بو زه‌بی و ئه‌مسته‌ردام، گۆرانیبێژی عێراقی ماجد ئه‌لموهه‌ندیس خه‌ریکی دوایین کاره‌کانی ئۆپه‌رێتی جه‌ناد‌رییه‌یه، که شای سعودیه عه‌بدوڵا بن عه‌بدولعه‌زیز له 17 ی ئازار ئاماده‌ی ده‌بێت.
له هوتێلی موڤنپیک له ئه‌لبه‌یدائی کوێت، گۆرانیبێژی لاو ئه‌حمه‌د حسێن گرێبه‌ستێکی بۆ ئه‌لبومه نوێیه‌که‌ی ئیمزا کرد "احمد حسین 2010" به ئاماده‌یی سه‌رۆکی بیستراو-بینراوی رۆتانا، سه‌لیم ئه‌لهندی، و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی تر.
هاوکات، ئاوازدانه‌ر وه‌لید ئه‌لشامی گرێبه‌ستێکی پێنج ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ رۆتانا له دوبه‌ی ئیمزا کرد.
وێنه: [نوهاد تۆپالیان] شه‌زا حه‌سون به باشترین گۆرانیبێژی عه‌ره‌ب ناونرا له گۆڤاری "فاشن"دا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران