
[زیکرا تۆفیق] هونه‌رمه‌ند سه‌عد ئه‌لتائی له ستۆدیۆکه‌یدا وێنه ده‌کێشێت.
زیکرا تۆفیق له به‌غدا -- 28/2/ 10
بۆ سایتی مه‌وتنی
هونه‌رمه‌ند سه‌عد ئه‌لتائی یه‌کێكه له پیشڕه‌وانی نیگار‌کێشانی مۆدێرن له عێراقدا. له 1976 ده‌ستیکرد به وانه وتنه‌وه له ئه‌کادیمیای هونه‌ره جوانه‌کان، که له‌وێ چه‌ندین ساڵ سه‌رۆکی به‌شی ته‌شکیلی بوو. هه‌روه‌ها له 2003 دا به‌شی زمانی ئیتاڵی له کۆلێژی زمان له به‌غدا کرده‌وه.
له سه‌رۆکی ئیتاڵیاوه خه‌ڵاتی شه‌ره‌فی سوارچاکی وه‌رگرت و ئێستا نازناوی پرۆفیسۆری پیاده‌کاری هه‌یه له کۆلیژی هونه‌ره جوانه‌کان. تائی به‌رده‌وامه له وانه‌وتنه‌وه له کۆلیژی زمان.
مه‌وتنی له ماڵی تائی ئه‌م چاوپیکه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ کرد.
مه‌وتنی: چۆن گه‌شته‌که‌ت له‌گه‌ل هونه‌ر ده‌ستی پێ‌کرد؟
تائی: من له شاری حله گه‌وره‌بووم. که منداڵ بووم، حه‌زم له دیقه‌تدانی جموجوڵی خه‌ڵک و شێوازی پێکهاتنی وێنه‌کانی به‌رچاوم بوو. بۆ نمونه، زیاتر حه‌زم لێ بوو سه‌یری منداڵان بکه‌م یاریده‌که‌ن وه‌ک له‌وه‌ی خۆم یارییان له‌گه‌ڵدا بکه‌م.
دوای ئه‌وه‌ی چومه قوتابخانه، وا دیاره مامۆستاکه‌م به‌هره‌که‌می که‌شف کرد. له براده‌ره‌کانم جیایکردمه‌وه و بۆیه و که‌ره‌سته‌ی ره‌نگکردنی پێدام. جارێکیان، داوای لێکردن نیگاره‌کانم پیشانی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌که بده‌م، که ئه‌ویش زۆر حه‌زی له نه‌خش و نیگار بوو. دوای ئه‌وه‌ی حه‌زی لێیان کرد، مامۆستاکه‌م یارمه‌تیدام بچمه هۆڵی نیگارکردن، که پێشتر به‌رده‌وام له په‌نجه‌ره‌که‌وه سه‌یری ئه‌وێم ده‌کرد و ده‌مبینی خوێندکاران خه‌ریکی وێنه کێشانن. به‌م شێوه‌یه، نیگاره‌کانم به‌شدارییان له پێشانگاکانی قوتابخانه‌دا کرد، که‌عاده‌ته‌ن یه‌که‌م ده‌بووم.
بیرم دێت له پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی بووم خه‌ڵاتێکم برده‌وه - کتێبێك بوو له‌سه‌ر هونه‌ری سه‌رده‌می رێنیسانس. له رێی ئه‌و کتێبه‌وه، بیرۆکه‌ی گه‌شتکردن و خوێندن له ئیتاڵیا له مێشکمدا چه‌سپا، که به ناوه‌ندنی هونه‌ی رێنیسانس داده‌نرێت.
مه‌وتنی: ئایا ئه‌و خه‌وه‌ت هێنایه‌دی که بچیت بۆ ئیتاڵیا؟
تائی: دوای ئه‌وه‌ی ئاماده‌ییم ته‌واوکرد، باوکم هانیدام له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆم هونه‌ر بخوێنم له ئیتاڵیا. ساڵی 1952 گه‌شتم کرد بۆ ئه‌وێ و ده‌ستمکرد به خوێندن. دوای ئه‌وه‌ی به پله‌ی به‌رز ساڵی یه‌که‌مم ته‌واوکرد، پاره‌ی خوێندنه‌که خرایه سه‌ر ده‌وڵه‌ت به گوێره‌ی یاساکانی ئه‌و سه‌رده‌مه.
پێنج ساڵ له ئیتاڵیا مامه‌وه و سودم له رۆژانی پشوو وه‌رده‌گرت بۆ سه‌ردانی وڵاتانی ئه‌وروپا و بینینی مۆزه‌خانه‌کان و ناسینی بزاڤه هونه‌رییه‌کان. سه‌ره‌ڕای وێنه کێشان، هونه‌ری سیرامیک و ته‌کنیکه‌کانی سکه‌لێدانم خوێند.
مه‌وتنی: یاده‌وه‌رییه‌کانت له خوێندن له ئیتاڵیا کامانه‌ن؟
تائی: من خوێندکارێکی زۆر باش بووم. جارێکیان، پڕۆفیسۆرێک لێی‌پرسیم له‌گه‌ڵی بچم بۆ کارکردن له‌سه‌ر بۆیه‌کردنی دیواره‌کانی کڵێسایه‌ک به ته‌کنیکی فرێسکۆ. کاره‌که بریتی بوو له وێنه‌کێشان له‌سه‌ر دیوار و سه‌قفه‌کان. دوای ئه‌وه‌ی کاره‌که‌مان ته‌واوکرد، سه‌رسام بووم کاتیک پڕۆفیسۆره‌که له به‌رامبه‌ر کاره‌که‌مدا پاره‌ی پێدام. من چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م نه‌ده‌کرد، وامزانی ئه‌و داوای یارمه‌تیم لێده‌کات له‌به‌رئه‌وه‌ی مامۆستامه.
له ئیتاڵیا، هه‌روه‌ها محه‌ممه‌د غانی حیکمه‌ت و په‌یکه‌رتاشی خوالێخۆشبو خالید ره‌حاڵم بینی، که ئه‌وانیش له ئیتاڵیا ده‌یانخوێند. ساڵی 1956 که هێشتا خوێندکار بووین پێشانگایه‌کی نیگار و په‌یکه‌ری هاوبه‌شمان کرده‌وه. پێشانگاکه شایسته‌یی پێبه‌خشین بۆ به‌شداری له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له رۆما.
مه‌وتنی: له ماوه‌ی نیو سه‌ده‌ی رابردودا کاره‌که‌ت گۆڕانی به‌خۆیه‌وه بینیوه. ئه‌م گۆڕانه چۆن وه‌سف ده‌که‌یت؟
تائی: له سه‌ره‌تادا، من له‌ژێر کاریگه‌ری واقیعدا بووم و به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌ستم پێده‌کرد ده‌رمده‌بڕی. بۆ نمونه، کاتێك وێنه‌ی ماسیگرێکم ده‌کرد، وا ده‌هاته پێش چاوم که قاچه‌کانی وه‌ك قاچی باڵنده بن، چونکه پێویستی به قاچی گه‌وره نییه. هاوکات، ده‌ربڕینی ئازاره‌کانی ئه‌و که‌سانه بوو.
دواتر، ئه‌و بابه‌تانه‌ی بناغه‌ی کاره‌کانم بوون گۆڕان. پێشانگایه‌کم له‌باره‌ی هیواوه سازکرد، چونکه مرۆڤ ناتوانێت بێ هیوا بژی. له ماوه‌ی گه‌مارۆ [ئابورییه] که‌دا، پێشانگایه‌کم کرده‌وه و تێیدا چوارچێوه‌ی تابلۆکانم وه‌ك کۆتوبه‌ند له‌سه‌ر مرۆڤ، پیشان دا. دوای ئه‌وه، پێشانگایه‌کم له‌باره‌ی به‌رده‌وه کرده‌وه، چونکه ره‌نگدانه‌وه‌ی روناکی له‌سه‌ر برد سه‌رنجی راکێشام.
ماوه‌یه‌که، ئاره‌زوم له ته‌لارسازیی بینا کۆنه‌کان و بریقه‌دانه‌وه‌ی ژماره‌ی بێشوماری ئاوێنه‌کانی سه‌ر دیوار و سه‌قفه‌کانی شوێنه پیرۆزه‌کانه.
وێنه: [زیکرا تۆفیق] هونه‌رمه‌ند سه‌عد ئه‌لتائی له ستۆدیۆکه‌یدا وێنه ده‌کێشێت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران