
21 رکابه‌ره‌که‌ی ستار ئه‌کادیمی بۆ وه‌رزی حه‌وته‌م ناسێندران.
نوهاد تۆپالیان له به‌یروت – 1/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
حه‌وته‌مین وه‌رزی ستار ئه‌کایمی 19 شوبات له ئێڵ بی سی کرایه‌وه، به ئاهه‌نگێك له‌سه‌ر شێوه‌ی نمایشێکی سه‌ربازی بۆ ناساندنی کاندیده نوێیه‌کان.
وه‌ک باوه، یه‌که‌مین ئه‌ڵقه ناوی رکابه‌ره‌کان و به‌هره‌کانیان ده‌ناسێنێت، که بریتییه له گۆرانی وتن، لێدانی ئامێری موزیک، نوسینی هۆنراوه‌ی گۆرانی و ئاواز دانان.
به هه‌رحاڵ، به پێچه‌وانه‌ی وه‌رزه‌کانی رابردوو، که ته‌نها 20 رکابه‌ر په‌سه‌ند ده‌کران، ئه‌م وه‌رزه 21 رکابه‌ر له 10 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بییه‌وه به‌شدارییان کرد. ئه‌م وه‌رزه هه‌روه‌ها ته‌کنیکی نایابی بیستراو و بینراو له‌خۆ ده‌گرێت که له وه‌رزه‌کانی پێشتردا نه‌بووه.
هه‌روه‌ها بۆ یه‌که‌م جار "ئیمپراتۆری گۆرانی عه‌ره‌بی" کازم ئه‌لساهر به تایبه‌تی هاته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ.
ئه‌ستێره عێراقییه‌که جه‌ختی کرده‌وه له‌وه‌ی "هونه‌ر خه‌ڵک لێک نزیک ده‌کاته‌وه،" و سوره له‌سه‌ر بینینی رۆڵی په‌یامبه‌ری خۆشه‌ویستی و داکۆکیکار له مافی ژنان له گۆرانییه‌کانیدا.
له ئه‌دایه‌کی نایابدا که هه‌م موزیکی خۆرئاوایی و هه‌م عه‌ره‌بی له‌خۆ گرتبوو، رکابه‌ره‌کان له‌گه‌ڵ ساهیردا مۆسیقایان لێدا و گۆرانی‌یان وت.
ساهیر گۆرانی "اجلس فی المقهی"ی له‌گه‌ڵ رکابه‌ران محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی ئوردنی و سوڵتان بن راشیدی سعودیه وت. هه‌روه‌ها گۆرانی "احبینی بلا عقد"ی له‌گه‌ڵ رامی شیمالیی لوبنانی و ناسف زه‌یتونی سوری وت.
دواجار، ساهیر گۆرانی "حبیبتی" ی ئه‌لبومه نوێیه‌که‌ی چڕی.
به‌ڕێوه‌به‌ری ستار ئه‌کادیمی رۆلا سه‌عد وتی وه‌رزی حه‌وته‌م "زۆر به‌رهه‌مهێن و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت له‌و نمایشه میوزیکییانه‌ی پێشکه‌شی ئاره‌زوومه‌ندانی ده‌کات."
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، چه‌ند گۆڕانکارییه‌کی تر له‌خۆ ده‌گرێت که پێویسته ئاره‌زوومه‌ندان چاوی بۆ بگێڕن. بۆ نمونه، ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن له رێی فه‌یسبوک و تویته‌ره‌وه له‌گه‌ڵ رکابه‌ره‌کان په‌یوه‌ندی ببه‌ستن.
هه‌روه‌ها، ئوسامه ره‌حبانی به ئه‌زمونه‌که‌یه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه. خه‌لیل ئه‌بو عوبێد وه‌ک راهێنه‌ری ده‌نگ دێته ناو وه‌رزه‌که، فوئاد فازڵ سه‌رپه‌رشتیاری رکابه‌ران، و ماری مه‌حفودیش راهێنه‌ری ژێ/ئه‌ته‌کێت، مایکل فازڵ راهێنه‌ری موزیک، ئه‌لیسار کاراکالاش راهێنه‌ری سه‌ما و مایکل جه‌بریش وه‌ک راهێنه‌ری دراما.
له‌گه‌ڵ ئاشکراکردنی به‌شه‌کانی وه‌رزی نوێ‌دا، ئاره‌زوومه‌ندان به تامه‌زرۆییه‌وه ده‌ڕواننه بینینی ئه‌وه‌ی کێ نازناوه‌که ده‌باته‌وه. رکابه‌ره‌کانی ئه‌م وه‌رزه بریتین له":
عه‌بدولعه‌زیزی ئه‌لده‌فری (کوێت)، ئه‌لین قه‌سیس (لوبنان)، ئه‌سما مه‌حلاوی (تونس)، به‌دریه ئه‌لسه‌ید (تونس)، باسل خوری (ئوردن)، هه‌یسه‌م ئه‌لحوزوم (سعودیه)، جاک حه‌داد (لوبنان)، مه‌حمود شوکری (میسر)، مه‌هدی به‌حمه‌د (جه‌زائر)، میرال زه‌هره‌لدین (سوریا)، محه‌مه‌د عه‌لی (میسر)، محه‌مه‌د ره‌مه‌زان (ئوردن)ناسیف ئه‌لزه‌یتون (سوریا)، رامی شیمالی (لوبنان)، رانیا جه‌زار (میسر)، ریان عید (لوبنان)، سه‌لوا ته‌عالیبی (مه‌غریب)، سوڵتان بن راشید (سعودیه)، تاهیره حه‌مامیش (مه‌غریب)، زینه ئه‌فتیمۆس (سوریا)، له‌گه‌ڵ ره‌حمه ئه‌حمه‌د (عێراق)، کچی خوالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ند ریاز ئه‌حمه‌د.
له شه‌وانه ئاهه‌نگی پرایمدا ستار ئه‌کادیمی هه‌موو ئێواره‌یه‌کی هه‌ینی په‌خش ده‌کرێت، و به‌دواداچوونی رکابه‌ره‌کانیش رۆژانه هه‌موو ئێواره‌یه‌ک په‌خش ده‌کرێت.
وێنه: [فایل] 21 رکابه‌ره‌که‌ی ستار ئه‌کادیمی بۆ وه‌رزی حه‌وته‌م ناسێندران.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران