
[فایل] هه‌یفا وه‌هبی له ئه‌لبومه نوێیه‌که‌یدا رۆڵی جه‌نگاوه‌رێکی رۆمانی ده‌بینێت.
نوهاد تۆپالیان له به‌یروت – 2/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
هونه‌رمه‌ندانی عه‌رب دوای ئاهه‌نگه‌کانی رۆژی ڤالانتاین خاو نه‌بوونه‌ته‌وه، له جیاتی ئه‌مه پۆلێك ئه‌لبوم، کلیپ و گۆرانی تاکیان به‌رهه‌مهێنا.
گۆرانیبێژی عێراقی شه‌زا حه‌سون له دوبه‌ی گه‌ڕایه‌وه، له‌وێ چه‌ند چاوپێکه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌لعه‌ره‌بییه، ته‌له‌فیزیۆنی دوبه‌ی، و رۆتانا خه‌لیجییه ئه‌نجامدا، دوابه‌دوای سه‌رکه‌وتنه نایابه‌که‌ی گۆرانی "وعد عرقوب".
شه‌زا هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردنی چه‌ند گۆرانییه‌ك بۆوه بۆ ئه‌لبومه عێراقی-که‌نداوییه‌که‌ی، که به‌م زووانه بڵاو ده‌کرێته‌وه. بۆ ئه‌م ئه‌لبومه کار له‌گه‌ڵ چه‌ند ئاوازدانه‌ر و شاعیری گۆرانیی به‌ناوبانگی که‌نداو و عێراقدا ده‌کات.
له ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا له دوبه‌ی، شه‌زا یه‌که‌م گۆرانی خۆی به ناوی "الساعة" تۆمار کرد، له نوسینی سوڵتان مه‌جلی و ئاوازی فایز ئه‌لسه‌ید.
هونه‌رمه‌ندی لوبنانی ماجده ئه‌لرومی خۆی بۆ ئه‌لبومه نوێیه‌که‌ی ئاماده ده‌کات، که به هاوکاری چه‌ند ناوێكی گه‌وره ئاماده‌یان ده‌کات. له گۆرانی "الدقایق بتغیر" دا کار له‌گه‌ڵ ملحم به‌ره‌کات ده‌کات. هه‌روه‌ها نزار فرانسیس، ئێلی شوێری، مه‌روان خوری، و جان ماری ریچێی کاریان له‌سه‌ر هۆنراوه‌ی گۆرانییه‌کان کردووه.
ماجده ده‌چێت بۆ ئه‌لعێن له ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو بۆ دوو ئاهه‌نگ له 4 و 5 ی ئازاردا.
نه‌وال ئه‌لزوغبی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی تورکی سه‌داد سانداڵ گۆرانییه‌ک پێشکه‌ش ده‌کات له هۆنراوه‌ی شاعیری میسری ئه‌یمه‌ن به‌هجه‌ت قه‌مه‌ری.
هه‌یفا وه‌هبی پلان داده‌نێت بۆ ده‌ستپێکردنی گه‌شتێکی هونه‌ری به سه‌رتاسه‌ری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کاندا له‌گه‌ڵ تۆنی کیوان، له جیاتی فارس که‌ره‌م و ئه‌کته‌ری کۆمێدی ئێلی ئه‌یوب.
گه‌شته‌که‌ی هه‌یفا دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌لبومه‌که‌ی "بیبی هیفا" ، و کلیپێك به ناوی "انت تاني" دێت، تێیدا هه‌یفا رۆڵی جه‌نگاوه‌رێکی رۆمانی ده‌بینێت، که ده‌که‌وێته داوی خۆشه‌ویستیی راهێنه‌ره به‌هێزه‌که‌یه‌وه، که هونه‌رمه‌ندی میسری تامر هه‌کراس رۆڵی ده‌بینێت.
کلیپه‌که له به‌یروت و سوریا وێنه‌ی گیراوه، و له ده‌رهێنانی محه‌مه‌د سامییه، 700 مۆدیل و چه‌ند ئاژه‌ڵێكی کێوی تێدایه، وه‌ک پڵنگ، شێر، هه‌ڵۆ، و مار. هه‌یفا هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێک کاری کرد بوو بۆ ئه‌دای گرته سه‌خته‌کان.
هه‌یفا هه‌روه‌ها داواکارییه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لحه‌یاتی ره‌ت کرده‌وه بۆ پێشکه‌شکردنی فه‌وازیر، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌کی تایبه‌تی.
گۆرانیبێژ ئه‌یمه‌ن زبیب، له گرته‌ی کلیپی "کرمالك" ته‌واو بوو، له یه‌که‌م پرۆژه‌یدا له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر فادی حه‌داد. گۆرانییه‌که، که له هۆنراوه‌و مۆسیقای سه‌لیم عه‌ساف و ئاوازی مارک عه‌بدولنوره، وه‌ك به‌شێک له ئه‌لبومه نوێیه‌که‌ی "حلفت بعمري".
دۆمینیک حورانی و عه‌لی ئه‌لدیک کلیپێکیان گرت به ناوی "سینه‌ما 35". ئه‌م جووته پێکه‌وه "الناطور" پێشکه‌ش ده‌که‌ن، له هۆنراوه‌ی ئه‌حمه‌د قه‌سابلی، مۆسیقای حه‌سه‌ن ئه‌لدیک، و داڕشتنی ئاوازه‌که‌ی رۆجێت ئه‌بی عاقل.
له هه‌واڵی تری هونه‌ریدا، فیستیڤاڵی جازی قاهیره رێز له هونه‌رمه‌ندی لوبنانی زیاد ره‌حبانی ده‌نێت، و له کردنه‌وه‌ی فیستڤاڵه‌که‌دا له 11 ی ئازار به‌شداری ده‌کات.
فیستیڤاڵی موزیکیی دۆحه هه‌روه‌ها رێز له گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه لوبنانییه‌کان ده‌گرێت له مانگی ئازاردا. فیستیڤاڵه‌که رێز ده‌گرێت له فه‌یروز، مه‌نسور، عاسی و زیاد ره‌حبانی، وه‌لید ئه‌لسه‌فه‌ری و سه‌باح.
ملحم به‌ره‌کات، نه‌جوا که‌ره‌م، عاسی ئه‌لحه‌للانی، و ملحم زێن له ئاهه‌نگی شه‌وانی فیستیڤاڵه‌که‌دا به‌شداری ده‌که‌ن. چاوه‌ڕێ ده‌کرێت به گۆرانییه‌کی به کۆمه‌ڵ کۆتایی بێت که هه‌موو گۆرانیبێژه لوبنانبییه‌کان پێکه‌وه کۆده‌کاته‌وه.
وێنه: [فایل] هه‌یفا وه‌هبی له ئه‌لبومه نوێیه‌که‌یدا رۆڵی جه‌نگاوه‌رێکی رۆمانی ده‌بینێت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران