
[ئه‌حمه‌د عه‌بدولمه‌جید/ ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] زنجیره ژیاننامه نوێیه‌که‌ی عه‌مرو دیاب جێی ره‌زامه‌ندی هه‌وادارانی ده‌بێت.
نوهاد تۆپالیان له به‌یروت – 17/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
هه‌رچه‌نده به‌سه‌رهاتی ژیانی ئه‌ستێره‌ی هونه‌ری میسری عه‌مرو دیاب له رۆژنامه و گۆڤاره‌کان و له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتیش بڵاوکراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌رێگه‌ی سێتێکی پێکهاتوو له شه‌ش دی ڤی دی به‌ناونیشانی "ئه‌لحلم" ژیاننامه‌ی خۆی به هه‌وادارانی ئاشنا ده‌کات.
"ئه‌لحلم" باس له‌ژیانی شه‌خسی عه‌مرو دیاب و کاروانه هونه‌ریه‌که‌ی ده‌کات و په‌رده لاده‌دات له‌سه‌ر زۆرێك له نهێنیه‌کانی ژیانی و ئه‌و قۆناغانه‌ی له بواری پیشه‌که‌یدا بڕیوێتی. ئه‌م زنجیره دۆکیومێنتاریه که کۆمپانیای رۆتانا به شێوه‌یه‌کی حه‌سری بڵاوی کرده‌وه ورده‌کاریه‌کانی سه‌ره‌تاکانی ته‌مه‌نی عه‌مرو دیاب له‌خۆده‌گرێت. له‌پێشدا به قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایی ده‌ستپێده‌کات و به‌و گوزه‌رانه‌دا تێده‌په‌ڕێت که هونه‌رمه‌ند ژیانی منداڵی تێدا به‌سه‌ر بردووه. هه‌روه‌ها باسی هاوه‌ڵه‌کانی سه‌رده‌می زوو ده‌کات و ئه‌و کێشه و ئاسته‌نگانه‌ش که به درێژایی ژیانی هونه‌ری توشی بووه ده‌خاته روو.
ژیاننامه‌که له‌لایه‌ن د. مدحه‌ت ئه‌لعه‌دل نوسراوه و به‌ده‌نگی ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگی میسری عیزه‌ت ئه‌بو عۆف تۆمارکراوه. ئه‌م ژیاننامه‌یه هه‌وادارانی زیاتر ئاشنا ده‌کات به عه‌مرو دیاب و شێوازی ژیانی و له‌هه‌مووشی گرنگتر، هه‌وڵی بێ وچانی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌تا گه‌یشته ترۆپکی هونه‌ر.
"ئه‌لحلم" یه‌که‌مین دیارده‌ی هونه‌ریه له جیهانی عه‌ره‌بیدا که ژیاننامه‌ی هونه‌رمه‌ندێك له‌کاتێکدا بڵاوبکرێته‌وه که‌خۆی هێشتا له‌ژیاندایه. به‌ده‌ر له خستنه‌رووی ورده‌کاریه‌کانی ژیانی عه‌مرو دیاب، چونێتی ئاماده‌کردنی هه‌ندێك له ڤیدیۆ کلیپ و کۆنسێرته‌کانیشی تێدایه، ئه‌مه‌و کاره هونه‌ریه‌کانی هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ ئاواز دانه‌ر و شاعیره‌کان و تۆماره‌کانی ناو ستۆدیۆ و هه‌ندێك بابه‌تی تریش که تا ئێستا بڵاونه‌کراونه‌ته‌وه.
ئه‌م فیلمه دۆکیومێنتاریه ورده‌کاریه‌کانی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌کانی بواری مۆزیك و گه‌واهیدانی شاعیران و ئاوازدانه‌ران و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان و رۆژنامه‌نوسه‌کانی تێدایه که له‌نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌مرو دیاب کاریان کردووه.
له‌زۆر به‌شی فیلمه‌که‌دا عه‌مرو دیاب ده‌رده‌که‌وێت و ته‌علیق ده‌دات له‌سه‌ر روداوه‌کانی ژیانی خۆی.
کاروانی هونه‌ری دیاب له ساڵی 1982 ده‌ستی پێ‌کرد کاتێك چۆته قاهیره و په‌یوه‌ندیکردوه به په‌یمانگای باڵای موزیکی عه‌ره‌بیه‌وه. ساڵی 1983 یه‌که‌م گۆرانی تۆمارکرد به ناوی "الزمن" که هۆنراوه‌ی هانی زه‌کی و ئاوازی هانی شنۆده بوو. یه‌که‌م ئه‌لبومیشی له‌هه‌مان ساڵدا بڵاوکرده‌وه به‌ناوی "یاته‌ریق".
دیاب به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌لبومه‌کانی و له‌ساڵی 1988 دا بۆ یه‌که‌مجار له‌سه‌ر شاشه‌ی سینه‌ما له‌گه‌ڵ ئیلهام شاهین و یوسف شه‌عبان له فیلمێكدا ده‌رکه‌وت به‌ناوی "ا‌لسجینتین". ئه‌م فیلمه‌شی هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌لبومی شه‌شه‌میدا به‌ناوی "مه‌ییال"، که یه‌که‌م زنجیره‌ی ئه‌لبومه به‌ناوبانگه‌کانی بوو به شێوه‌یه‌کی سه‌رنجراکێش له‌ناو جه‌ماوه‌ردا ناسرا و چه‌ند ملیۆنێکی لێ فرۆشرا.
دوایین ئه‌لبومیشی به‌ناوی "ویاه" بوو و له‌ساڵی 2009 بڵاوکرایه‌وه و زیاتر له سێ ملیۆن کۆپی لێ فرۆشرا.
ده‌رکه‌وتنی عه‌مرو دیاب له جیهانی موزیک‌دا له‌ساڵی 1990 بوو له کاتی یاریه‌کانی وڵاته ئه‌فریقیه‌کاندا، ئه‌وه‌بو به زمانه‌کانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی گۆرانی وت. کۆنسێرتی ده‌ستپێکردنی یاریه‌کانی ئه‌فریقیا له رێگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه به‌سه‌رجه‌م وڵاته عه‌ره‌بیه‌کاندا بڵاوکرایه‌وه و ته‌نانه‌ت له که‌ناڵی (سی ئێن ئێن) یش په‌خشکرا.
کاتێك ئه‌لبومه‌که‌ی به ناوی "ماتخافیش" له باکوری ئه‌فریقا بڵاوکرایه‌وه، عه‌مرو بانگهێشت کرا بۆ سه‌نته‌ری که‌نه‌دی له واشینگتۆن. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب بوو له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌نته‌ره‌وه بانگهێشت بکرێت.
به‌هه‌رحاڵ، ترۆپکی گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی هونه‌ری عه‌مر دیاب له ئاستی جیهاندا له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی ئه‌لبومه‌که‌یدا ده‌ستیپێکرد که ساڵی 1996 به ناوی "نور ا‌لعین" بڵاویکرده‌وه. پاش ئه‌وه‌ی ئه‌لبومه‌که‌ی به‌رزترین رێژه‌ی فرۆشتنی له وڵاتانی رۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تۆمارکرد، به‌زمانی ئینگلیزیش بڵاوکرایه‌وه و به‌م پێیه مه‌ودای ناوبانگی هونه‌رمه‌ند گه‌یشته ئاستێکی جیهانی.
دیاب یه‌که‌مین هونه‌رمه‌ند بوو ئامێری ساکسیفۆن بهێنێته ناو موزیکی عه‌ره‌بیه‌وه، ئه‌ویش له‌و ئه‌و ئه‌لبومه‌یدا بوو که ساڵی 1991 به‌ناوی "حه‌بیبی" بڵاوکرایه‌وه. عه‌مرو له‌و ئه‌لبومه‌یدا که ساڵی 1994 به‌ناوی "ویلومونی" بڵاوکرایه‌وه، ئامێری گیتاری ئیسپانیشی هێنایه ناو موزیکی عه‌ره‌بیه‌وه.
عه‌مرو دیاب تائێستا 24 ئه‌لبومی گۆرانی بڵاوکردۆته‌وه و له شه‌ش فیلمی جیهانیدا فه‌ره‌نسی و ئیسپانی و به‌رازیلی و ئه‌مریکی و چوار فیلمی عه‌ره‌بیدا به‌شداریکردووه.
له‌میانه‌ی کاروانی هونه‌ریدا، دیاب به دووقۆڵی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی فه‌ره‌نسی–جه‌زائیری شاب خالد هه‌روه‌ها گۆرانیبێژی یۆنانی ئه‌نجێلا دیمیتریۆدا گۆرانی وتووه. هه‌روه‌ها له رێکلامه بازرگانیه‌کانی پیپسی دا هاوشانی ئه‌ستێره جیهانیه‌کانی وه‌ك بریتنی سپێرز و بیۆنسێ و جێنیفه‌ر لوپێز ده‌رکه‌وتووه. ئه‌مه جگه له کارکردنی له‌گه‌ڵ زۆرێك له ئاواز دانه‌ره جیهانیه‌کانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و هۆڵه‌نده و ئه‌مریکادا له‌رێی کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره عه‌ره‌بی و بیانیه‌کانه‌وه.
وێنه: [ئه‌حمه‌د عه‌بدلمه‌جید/ ئه‌ی ئێف پی/ گێتی ئیمیجز] زنجیره ژیاننامه نوێیه‌که‌ی عه‌مرو دیاب جێی ره‌زامه‌ندی هه‌وادارانی ده‌بێت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران