print thisemail this
photo

]ئەرشیف [دوایین ئەلبومى فەیروز به‌ هاوکاری کوڕه‌که‌ی موفاجه‌ئه‌یه‌.

فەیروز و کوڕەکەى ئەلبومێکى نوێ دەردەکەن

نوهاد تۆپالیان لە بەیروت – 20/3/10

بۆ سایتی مه‌وتنی

لە راگەیاندنێکى چاوه‌ڕواننه‌کراودا لە قاهیرە، ئاوازدانەرى لوبنانى زیاد رەحبانى ئاشکرایکرد کە ئەو لەگەڵ فەیروزى دایکیدا پێکەوە کارده‌که‌ن له‌سه‌ر ئەلبومێکى نوێ بە ناوى "إيه... فيه أمل"، کە لەم رۆژانەدا بڵاوده‌کرێته‌وه‌.

رەحبانى وردەکارى گۆرانیەکانى ئەم ئەلبومە نوێیەى ئاشکرانەکرد و وەکو موفاجەئەیەک بۆ هەوادارانى فەیروزى هێشتەوە. لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، کە لە رۆژنامەى ئەهرامى میسرى ئەنجامیدا، بە پەیامنێرانى راگەیاند "نهێنییەکانى ئەلبومە نوێکەى فەیروز ئاشکراناکەم."

ئەلبومەکە بە پارەى تایبەتى فەیروز بەرهەمهێنراوە، پاش ئەوەى بەم دواییانە چه‌ند دەستپێشخەرییه‌کی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانى رەتکردەوە. بۆ رونکردنەوەى ئەم بڕیارەى دایکى، رەحبانى وتى ئاسان نەبوو دایکى رازى بکات کە ئەم ئەلبومە بە هاوکارى ئەو بەرهەم بهێنێت، لەبەر راى دایکى لەسەر کۆمپانیا رۆژهه‌ڵاتییه‌کان، کە جۆرێک دەنگ و گۆرانى بەسەریاندا زاڵە لەگەڵ دەنگى ئەودا ناگوجێن.

ئەم ئەلبومە چوارەم ئەلبومە کە دایک و کوڕ پێکەوە دەریدەکەن، لە دواى ئەلبومەکانى " کیفک انت" و "فيروز في بيت الدين 2000" و "ولا کیف". هەروەها چەند کۆنسێرتێکى سەرکەوتوشیان پێکەوە ئەنجامداوە.

ئەو کەمە زانیارییەى کە لەو راگەیاندنەدا ئاشکراکرا چەندین پرسیارى لەبارەى جۆرى گۆرانیەکانى نێو ئەم ئەلبومە وروژاند و بە تایبەتیش پرسیارى ئەوەى ئاخۆ دەبێت هەروەکو ئەوانە بێت کە رەحبانى پێیان دەناسرێتەوە، کە مۆسیقای کۆن و نوێ تێکەڵدەکات و ئامێرە مۆسیقیه‌ رۆژئاواییەکان تێهه‌ڵکێشی گۆرانیه‌کان ده‌کات.بە پشت بەستن بەو زانیارییانەى تا ئێستا دزەیانکردوە، ئەلبومەکە شێوازى ئەو مۆسیقا نوێیەى تێدایە کە رەحبانى لە کارەکانى دایکیدا بەکاریان ده‌هێنێت.

لە هەمان کاتدا، خانەى ئۆپێراى قاهیرە، لە هەفتەى رابردودا لە فیستیڤاڵى گۆرانى و مۆسیقای میلى عەرەبى، یادى 75 ساڵەى لە دایکبونى فەیروزى کردەوە. مۆسیقاری جازى میسرى یەحیا خەلیل و تیپەکەى دوو کۆنسێرتیان پێشکەش کرد، کە تیایدا کۆمەڵێک لە بەناوبانگترین گۆرانیەکانى فەیروزیان بە ئامێرى جازە پێشکەشکرد.

فەیروز، کە لە سەرەتادا ناوى نوهاد حەداد بوو، لە 21ى تشرینى دووەمى ساڵى 1935 لە خێزانێکى هەژار لە گوندى دیبەیەى سەر بە قەزاى شۆف لە دایکبوه‌. ئەو خانوە سادەیەى کە بە منداڵى فەیروزى تێداژیاوە بەم دواییانە لەلایەن شارەوانى بەیروت و وەزارەتى رۆشنبیرى لوبنانیه‌وه‌ کرا بە مۆزەخانە.

هەر لە منداڵیەوە، فەیروز بەهۆى گۆرانى وتنەوە لە گەڕەکەکەیاندا ناسرا. لە ساڵى 1940 دا دەستیکرد بە گۆرانى وتن لە رادیۆدا. محەمەد فلەیفلى مۆسیقار دەنگى فەیروزى دۆزیەوە و هێنایە نیۆ کۆرسى خوێندکارەکانى بۆ وتنى گۆرانى نیشتیمانى.

پاشان عاسى رەحبانى به‌ دونیای ناساند لە ساڵى 1952 دا کاتێک گۆرانیەکانى لە رادیۆدا لە هەموو جیهانى عەرەبیدا پەخشکران.

لە ساڵى 195 دا فەیروز شووى کرد بە عاسى و پاشان چوار منداڵى لێ بوو. هەردووکیان لەگەڵ برایەکى عاسى بەناوى مەنسور تیپى برایانى رەحبانیان پێکهێنا، کە سەدان گۆرانیان پێشکەشکرد و شۆڕشێکیان لە گۆرانى و مۆسیقای عەرەبیدا بەرپاکرد

پاش مردنى عاسى لە ساڵى 1986 دا، فەیروز لەگەڵ کۆمەڵێک ئاوازدانەر و گۆرانینوس کاریکرد، بەناوبانگترینیان فیلمۆن وەهبى و زەکى ناسیف و کوڕەکەى خۆى بوون.

فەیروز ژمارەیەکى زۆر کۆنسێرێتى لە چه‌ندین وڵاتى عەرەبى و بێگانە پێشکەشکردوە، بەڵام سەردانەکەى بۆ قودس لە ساڵى 1964 دا بە بۆنەى هاتنى پاپا بۆ ئەوێ باناوبانگترینیانە.

فەیروز لە سێ فیلم و چەندین به‌رنامه‌ی تەلەفزیۆنى و شانۆگه‌ری گۆرانیئامێزدا بەشداریکردوە.

وێنە: ]ئەرشیف[ دوایین ئەلبومى فەیروز به‌ هاوکاری کوڕه‌که‌ی موفاجه‌ئه‌یه.

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌  5.0/5 (2   ده‌نگه‌کان)

بیخه‌ لیستی خوازراوه‌کان
print thisemail this

سه‌رنجی خوێنه‌ران

عێراق ئه‌مڕۆ | زانیاری/پاداشت | گۆشه‌ی خێزان | وه‌رزش | هه‌مه‌ڕه‌نگ | ئه‌رشیف | ه‌رباره‌ی ئێمه‌ | ه‌یوه‌ندیمان پێوه ‌بکه‌ | خشته‌ی ماڵپه‌ر




verification image, type it in the box
ژماره‌کان داخڵ بکه‌

ليس بامكانك روية الارقام أعلاه؟

*بامكانك الأرسال بالبريد الالكتروني لخمسة أشخاص فقط في آن واحد