
[فایل] کارۆل سه‌ماحه ڤیدیۆ کلیپه نوێیه‌که‌ی به‌ناوی "ا‌قول ا‌نساك" ته‌واوکرد که له کاناره‌کانی ماڵدیڤ وێنه‌ی گیراوه.
نوهاد تۆپالیان له به‌یروت – 23/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی ئه‌لبومه نوێیه‌کانیانن پێش ده‌ستپێکردنی وه‌رزی هاوین. هه‌ندێکیان له ئاماده‌کاری ڤیدیۆ کلیپی نوێ ده‌بنه‌وه و هه‌ندێکیشیان کۆنسێرته‌کانیان له‌سه‌رانسه‌ری جیهانی عه‌ره‌بیدا پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
حه‌سه‌نه که کیژه گۆرانیبێژێکی مه‌غریبیه، رۆژی 14 نیسان کۆنسێرتێك له به‌غدا ساز ده‌کات له‌ژێر ناونیشانی "سیفنا ا‌حلی". ئه‌م گۆرانیبێژه به هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندی عێراقی محه‌مه‌د ئه‌لسافی که گۆرانیبێژێکی نوێیه و خاوه‌نی ستایڵی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، کۆنسێرته‌که ساز ده‌کات. محه‌مه‌د چه‌ندین ڤیدیۆ کلیپی هه‌یه، له‌وانه "یسألوني".
هه‌یفا وه‌هبی به‌رده‌وامه له گه‌شته سه‌رکه‌وتووه‌که‌ی به سه‌رانسه‌ری ئه‌مریکادا. کۆنسێرته‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی هه‌یفا که له میوانخانه‌ی "پاریس هۆتێل" له لاس ڤێگاس سازکرا، هه‌تا نزیکه‌ی به‌ره به‌یانی به‌رده‌وام بوو.
کارۆل سه‌ماحه‌ش ڤیدیۆ کلیپی یه‌که‌می به‌ناوی "ا‌قول ا‌نساك" که به‌رهه‌می ناو ئه‌لبومه‌که‌یه‌تی به‌ناونیشانی "حدودي السما" له که‌ناڵه ئاسمانیه‌کانه‌وه بڵاوکرایه‌وه. گرته‌کانی ئه‌م کلیپه 10 مانگ له‌مه‌وبه‌ر له که‌ناره‌کانی دورگه‌ی ماڵدیڤ تۆمارکرا؛ چه‌ند مانگێك پێش ئه‌وه‌ی کارۆل گۆرانیه‌کانی تری ته‌واو بکات. ئه‌م گۆرانیه له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری فه‌ره‌نسی تێری ڤێرن و لیریکی گۆرانیه‌که له‌لایه‌ن ره‌مه‌زان محه‌مه‌ده‌وه نوسراوه و محه‌مه‌د یه‌حیا ئاوازی بۆ داناوه و میشێل فه‌زل دابه‌شکردنی موزیکی بۆکردووه.
نانسی عه‌جره‌م بڕیاریدا له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی ئه‌لبومێك بۆ منداڵان به‌رهه‌م بهێنێت. بۆ ئه‌م به‌مه‌سته، نانسی په‌یوه‌ندی کردووه به هه‌ندێك له‌وانه‌ی لیریكی گۆرانی ده‌نوسن له‌وانه ئه‌میر تعێمه و ئه‌یمه‌ن به‌هجه‌ت عه‌مار، هه‌روه‌ها ئاوازدانه‌رانی وه‌ك محه‌مه‌د یه‌حیا و مه‌حمود ئه‌لخیامی و محه‌مه‌د ره‌حیم هه‌روه‌ها سه‌عد ئه‌للوبنانی. ئه‌م ئه‌لبومه نوێیه 12 گۆرانی له‌خۆگرتووه، هه‌شتیان ته‌واو بووه.
نانسی به‌ره‌و قاهیره ده‌چێت بۆ تۆمارکردنی باقی گۆرانیه‌کان و ئه‌لبومه‌که‌ی له وه‌رزی هاویندا بڵاوده‌کرێته‌وه.
ئه‌ستێره‌گه‌شه‌ی هونه‌ر راغب عه‌لامه خۆی بۆ گه‌شتی پاریس ئاماده ده‌کات. وه‌ك ستافی ئه‌لبومه نوێیه‌که‌ی، ژماره‌یه‌ك له ئاوازدانه‌ران و هونه‌رمه‌ندان له‌م گه‌شته‌یدا هاوه‌ڵیی ده‌که‌ن. ئه‌م ئه‌لبومه‌ی راغب 10 گۆرانی له‌خۆده‌گرێت و به‌هاوکاری چه‌ندین ئاوازدانه‌ر و هۆنراوه‌رێژ له‌وانه ئه‌حمه‌د مازی و باسم یه‌حیا و وه‌لید ئه‌لمه‌سیح و ته‌لال ئه‌لقه‌نتار، هه‌روه‌ها مارسێلینۆ ئه‌نجامی ده‌دات.
هونه‌رمه‌ند وه‌لید ته‌وفیق له‌م دواییه‌دا ڤیدیۆ کلیپه‌که‌ی که ناوی "ما في شي بییتغیر" ته‌واوکرد. ئاوازی ئه‌م کلیپه له‌لایه‌ن وه‌لید ته‌وفیق خۆی و دابه‌شکردنی موزیك له‌لایه‌ن دانی حلو ئه‌نجامدراوه. هۆنراوه‌ی گۆرانیه‌که له‌لایه‌ن مونیر ئه‌بو عه‌ساف نوسراوه و کلیپه‌که له ده‌رهێنانی وه‌لید ناسیفه.
وائیل کفوری تۆماری ده‌نگی گۆرانیه نوێیه‌که‌ی ئه‌نجام ده‌دات، که له‌نوسینی مونیر ئه‌بو عه‌ساف و ئاوازی هیشام بۆڵسه. پاش ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاعیر نزار فه‌ره‌نسیس، وائیل به‌رده‌وامی ده‌دات به هاوکاری نێوانیان به ئاماده کردنی دوو گۆرانی. یه‌که‌میان به‌ناوی "بالعر‌بي" که سه‌میر سه‌فیر ئاوازی بۆ داده‌نێت و موزیکی گۆرانی دووه‌میش له‌لایه‌ن رواد ره‌عد داده‌نرێت.
میریام فارس ئاشکرایکرد که به نیازی ئه‌نجامدانی گۆرانیه‌کی دووقۆڵیه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێکی روسیدا، که نایه‌وێت له‌کاتی ئێستادا ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکات. ئه‌م کاره دوو قۆڵیه‌ی میریام پاش ئه‌و سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه دێت که له کۆنسێرتی "غمرني" له روسیا به‌ده‌ستی هێنا.
وێنه: [فایل] کارۆل سه‌ماحه ڤیدیۆ کلیپه نوێیه‌که‌ی به‌ناوی "ا‌قول ا‌نساك" ته‌واوکرد که له کاناره‌کانی ماڵدیڤ وێنه‌ی گیراوه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران