
[حوسام حه‌داد] هونه‌رمه‌ند فازڵ خه‌لیل که‌وتبووه ژێر کاریگه‌ری باوکی که له سه‌رتاشخانه‌که‌ی شاعیر و رۆشنبیرانی به‌ناوبانگی کۆده‌کرده‌وه.
چاوپێه‌که‌وتن له‌لایه‌ن حوسام حه‌داد له به‌سره - 29/3/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
فازڵ خه‌لیل پێسه‌نگێکی گرنگه له سینه‌ما، شانۆ و ته‌له‌فیزیۆنی عیراقی‌دا. له‌نێو دامه‌زرێنه‌رانی به‌ناوبانگی تیپی هونه‌ریی شانۆی نوێ‌دا، له زیاتر له 20 شانۆگه‌ریدا وه‌ک ده‌رهێنه‌ر و 20 شانۆگه‌ری وه‌ك ئه‌کته‌ر به‌شداری کردووه. فازڵ که له چه‌ند رۆژنامه‌یه‌کی عێراقیدا ستوون ده‌نووسێت له‌سه‌ر شانۆ، هه‌روه‌ها راگری ئه‌کادیمیای هونه‌ره جوانه‌کان بووه له به‌غداد له ناوه‌ڕاسی نه‌وه‌ده‌کاندا.
مه‌وتنی هه‌فته‌ی رابردوو چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ فازڵ خه‌لیل کرد له میانه‌ی سه‌ردانێکیدا بۆ به‌سره.
مه‌وتنی: چۆن به کتێب و هونه‌ر ئآشنا بوویت؟
فازڵ خه‌لیل: هیج کتێبخانه و کتێبفرۆشێک له عه‌ماره نه‌بوو له ساڵانی 1940 و 1950. کتێب زۆر به که‌می له نێوان رۆشنبیران و هه‌ندێک خوێنه‌ردا ئاڵوگۆڕ ده‌کرا. باوکم رۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌بوو له راکێشانم به‌ره‌و کتێب، ئه‌و ناوبه‌ناو ده‌چوو بۆ به‌سره بۆ کڕینی کتێب یان به‌ده‌ستهێنانی چاپه‌مه‌نی نوێ.
به هه‌رحاڵ، ژماره‌یه‌کی که‌م سینه‌ما هه‌بوون له عماره و من هه‌موو پێنجشه‌ممه‌یه‌ک ده‌چووم بۆ بینینیان. له‌و کاته‌وه، خه‌ونم به‌وه‌وه ده‌بینی ببم به هونه‌رمه‌ند.
مه‌وتنی: دوکانی ده‌لاکییه‌که‌ی باوکت ه‌ره‌ڕای بچووکیه‌که‌ی ساڵۆنی کتێبیش بوو، و وێنه‌ی نووسه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌و کاته‌ی تیادا بوو. ده‌توانیت باسی ئه‌مه‌مان بۆ بکه‌یت؟
فازڵ: له دوکانه بچوکه‌که‌ی باوکم، جیهانێکی سه‌یری لێ بوو. وێنه‌یه‌کی به‌رنارد شۆ و دانه‌یه‌کی ته‌ها حسێنی لێ بوو. هه‌روه‌ها په‌یکه‌رێکی بچووکی بتهۆڤن و وێنه‌یه‌کی مه‌ریه‌می پاکیزه‌ی لێ بوو، له ته‌نیشتیانه‌وه، وێنه‌یه‌کی مه‌رجه‌عی ئایینی لێ بوو له‌گه‌ڵ رۆژژمێرێک که وێنه‌ی کچێکی رووتی له‌سه‌ر بوو! من وه‌ك باوکمم هه‌مو شتێک هه‌ڵده‌گرم.
وا باو بوو ئاماده‌بم له کۆڕی شاعیره به‌ناوبانگه‌کان، رۆشنبیران و ئه‌و نوسه‌رانه‌ی ده‌هاتن بۆ سه‌ردانی باوکم. من به وریاییه‌وه گوێم لێ ده‌گرتن که باسی بابه‌ته‌کانی شیعر و ئه‌ده‌بیان ده‌کرد. له‌وێ، من حه‌قی ئه‌لشبلیم ناسی، دامه‌زرێنه‌ری شانۆی نوێی عێراق، و داوام لێکرد یارمه‌تییم بدات بچمه په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان. له راستیدا داواکاریم پێشکه‌ش کرد. به هه‌رحاڵ، به‌شی ناوخۆ ئه‌و ساڵه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه. بۆیه، گه‌ڕامه‌وه بۆ عماره و دواناوه‌ندیم ته‌واو کرد.
مه‌وتنی: سه‌ره‌تای پیشه‌که‌ت وه‌ک هونه‌رمه‌ند چۆن بوو؟
فازیڵ: له سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنمدا، له عماره و ناسرییه کارم پێشکه‌ش ده‌کرد، پێش ئه‌وه‌ی له ئه‌کادیمیای هونه‌ره جوانه‌کان له 1966 ته‌واو بکه‌م. پێش ئه‌وه‌ش، ویستم بچمه ناو جیهانی هونه‌ره‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌رانی به‌ناوبانگی ئه‌و سه‌رده‌مه کارم کرد، وه‌ك زوهێر ئه‌لفه‌هد و ناسر عه‌لی ئه‌لناسر. وا رێککه‌وت که ئه‌و کاته بچم بۆ شاری ناسرییه و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبوو عه‌زیز عه‌بد ئه‌لساحیب و مه‌هدی ئه‌لسه‌ماوی کارم کرد. ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ی ئه‌و کاته پێشکه‌شمان کرد له نوسینی نووسه‌رانی شاره‌که بوو، وه‌ك قه‌یس له‌فته موراد و مه‌هدی سه‌ماوی.
مه‌وتنی: شانۆگه‌ری "خیط البرسیم" ساتێکی تایبه‌تی بوو له ژیانت، ده‌توانیت باسی ئه‌وه‌مان بۆ بکه‌یت؟
فازڵ: کاتێک له بولگاریا بووم، ئه‌و سێیینه‌یه‌ی که یوسف ئه‌لعانی نووسیبووی، کردم به شانۆگه‌ری. په‌یوه‌ندیم به ئه‌لعانییه‌وه کرد و ره‌زامه‌ندییم وه‌رگرت.
دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی عێراق-ئێران، شانۆی میللی رووی له‌کزی کرد. شه‌پۆلێك له شانۆگه‌ریی که هه‌ر بۆ مه‌به‌ستی پێکه‌نینی جه‌ماوه‌ر بوو، سه‌ریهه‌ڵدا، و ئه‌مه‌ش رۆشنبیری جه‌ماوه‌رییان زیاد نه‌کرد یان سه‌رنجی جه‌ماوه‌ری بۆ نیگه‌رانییه‌کانی رۆژانه‌ی خۆی رانه‌کێشا.
بۆیه، ئه‌و شانۆگه‌رییه هه‌وڵێك بوو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگییه‌که. دوای ئه‌وه، ئێمه "باب القدیم"مان پێشکه‌ش کرد له نووسینی خه‌لیل شوقی، و ئنجا چووین بۆ شانۆی که‌له‌پووری. دوایین شانۆی که‌له‌پووری بریتی بوو له "ده‌لاکه‌که‌ی به‌غداد"، دوای ئه‌وه، خه‌ریکی شانۆی جیهانی بووین.
وێنه: [حوسام حه‌داد] هونه‌رمه‌ند فازڵ خه‌لیل که‌وتبووه ژێر کاریگه‌ری باوکی که له سه‌رتاشخانه‌که‌ی شاعیر و رۆشنبیرانی به‌ناوبانگی کۆده‌کرده‌وه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه













سه‌رنجی خوێنه‌ران