
[زیکرا سه‌رسام] له یادی رۆژی جیهانی شانۆ‌دا له به‌غدا مۆسیقا و شانۆگه‌ری نمایشکران.
زیکرا سه‌رسام له به‌غدا – 2/4/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
ئه‌کته‌ران و هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و ئاره‌زومه‌ندانی شانۆی عێراقی شه‌ممه ( 27 ئازار) ئاهه‌نگیان گێڕا له رۆژی جیهانی شانۆ‌دا له هۆڵی کۆڕبه‌ندی شانۆ له به‌غدا.
جێگری وه‌زیری رۆشنبیری فه‌وزی ئه‌تروشی، که ئاماده‌ی بۆنه‌که‌بوو، جه‌ختیکرده‌وه له‌سه‌ر بایه‌خی رۆڵی رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان له کۆمه‌ڵگا‌دا.
له وتارێکدا بۆ جه‌ماوه‌ره‌که وتی "له رۆژی جیهانی شانۆ‌دا، حه‌زده‌که‌ین بڵێین ئێمه جدین له بنیاتنانی ئه‌زمونێکی دیموکرات‌دا. ناتوانین به بێ ئه‌وه هیچ بکه‌ین. ئه‌وه‌ی تا ئێستا کردومانه بریتیه له سه‌ره‌تایه‌کی ساده و هیوادارین بتانبینین رۆڵێکی پێشه‌نگانه بگێڕن له رۆشنبیرکردنی سیاسه‌تدا، نه‌وه‌ک پێچه‌وانه‌که‌ی."
کچه ئه‌کته‌ری پێشه‌نگی عێراقی عه‌واتیف نه‌عیمیش جه‌ختیکرده‌وه له‌سه‌ر رۆڵی پڕبایه‌خی هونه‌رمه‌ندان له کۆمه‌ڵگا‌دا.
له وتارێکدا به ناوی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆ و سینه‌ماوه، وتی "ئێمه دروستکه‌ری جوانی و ژیانین. ئێمه تیشکی روحمان و لێدانی دڵمان به‌م وڵاته رۆشنه به‌خشیوه، به‌م عێراقه ئازیزه‌ی خۆشمانده‌وێت."
تیپی چالغی به‌غدادی چه‌ند گۆرانییه‌کی فۆلکلۆری و مه‌قامێکی عێراقی پێشکه‌شکرد له ئاهه‌نگه‌که‌دا. جه‌ماوه‌ره‌که خۆشحاڵبون به مۆسیقاکه و له‌گه‌ڵ تیپه‌که‌دا گۆرانییه‌کانیان وته‌وه.
یادکردنه‌وه‌که، که 22 ی ئازار ده‌ستیپێکرد، هه‌روه‌ها چه‌ند شانۆگه‌رییه‌کی تێدا پێشکه‌شکرا له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی به‌سره و نه‌جه‌فه‌وه.
هه‌موو ساڵێک له رۆژی جیهانی شانۆ‌دا، هونه‌رمه‌ندێک وتارێک ئاماده‌ده‌کات تا له‌لایه‌ن شانۆکانی هه‌موو جیهانه‌وه بخوێندرێته‌وه. وتاری ئه‌مساڵ له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی به‌ریتانی جودی دێنچه‌وه ئاماده‌کرابوو، له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند بوشرا ئیسماعیله‌وه بۆ عێراقییه‌کان خوێندرایه‌وه.
جودی دێنچ - که وتاره‌که‌ی له‌لایه‌ن بوشرا ئیسماعیله‌وه خوێندرایه‌وه - وتی "شانۆ له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا پێشکه‌شده‌کرێت و وه‌نه‌بێت هه‌میشه له شانۆی ته‌قلیدیدا بێت. هه‌موو ئه‌وه‌ی پێویسته بریتیه له شوێن و بینه‌ر. ."
شانۆ داتوانێت زه‌رده‌خه‌نه بخاته سه‌رلێومان، وامان لێبکات بگرین، به‌ڵام هه‌روها پێویسته وامان لێبکات بیربکه‌ینه‌وه و رابمێنین."
ئاهه‌نگی ئه‌مساڵ هاوکات بوو له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی عێراق بۆ په‌یمانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆ له پاریس .ئه‌ندامێتی عێراق له 1992 ه‌وه له ئه‌نجامی نه‌دانی ئابونه‌ی ساڵانه‌وه هه‌ڵپه‌سێردرابوو.
ئه‌کته‌ر حه‌یده‌ر مونعه‌سه‌ر له وتارێکدا که له‌بری به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی شانۆی عێراق، سامی عه‌بدولحه‌مید، خوێندییه‌وه، وتی "ئێمه داوا له هه‌موو رێکخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌ییه‌کان و تیپه ئه‌هلییه‌کان ده‌که‌ین پشتگیری له‌م بنکه‌یه بکه‌ن تا بتوانێت درێژه به چالاکییه‌کانی بدات و چالاک بێت و هه‌وڵبدات خزمه‌تی بزوتنه‌وه‌ی شانۆ له عێراقدا بکات."
دوای زنجیره‌یه‌ک وتار له لایه‌ن هونه‌رمدان و شانۆکارانی عێراقه‌وه، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق رێزینا له چه‌ند هونه‌رمه‌ندێک که رۆڵێکی پێشه‌نگیان هه‌بوه له دامه‌زراندنی شانۆی عێراقیدا، وه‌ك ئه‌کته‌ری پێشه‌نگ ئه‌سعه‌د عه‌بدولڕه‌زاق و ته‌ها سه‌لیم و شه‌فا ئه‌لعومه‌ری له شانۆی عێراقیدا له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ت رێزینا له بوشرا ئیسماعیل، که خه‌ڵاتی باشترین کچه ئه‌کته‌ری برده‌وه له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی قاهیره‌دا بۆ ئه‌زمونگه‌رایی، عه‌لا نه‌جم، که خه‌لاتی باشترین کچه ئه‌کته‌ری برده‌وه له فیستتیڤاڵی شانۆی منداڵاندا له تونس و موهه‌نه‌د ئه‌لموختار، که خه‌ڵاتی باشترین ده‌قی برده‌وه له هه‌مان فیستیڤاڵدا.
وێنه: [زیکرا سه‌رسام] له یادی رۆژی جیهانی شانۆ‌دا له به‌غدا، مۆسیقا و شانۆگه‌ری نمایشکران.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران