
[ئەرشیف] هونه‌رمه‌ندی روسی جولیا نایدینکۆ یه‌که‌م ئه‌لبومی خۆی به زمانی عه‌ره‌بی بڵاوده‌کاته‌وه.
نوهاد تۆپالیان له به‌یروت – 10/4/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
پاش ئه‌و ئه‌دا بێ وێنه‌یه‌ی له به‌رنامه‌ی "بەریتانیا خاوەنی بەهرەیە - بریتن گۆت تاڵێنت" ی که‌ناڵی 5 ی ته‌له‌فزیۆنی به‌ریتانیادا نواندی، هونه‌رمه‌ندی روسی جولیا نایدنکۆ سه‌رقاڵی ئاماده‌کاریه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی یه‌که‌م ئه‌لبومی خۆی به زمانی عه‌ره‌بی.
نایدنکۆ ئه‌م کاره‌ی به هاوکاری هونه‌رمه‌ندی لوبنانی عه‌بدولسه‌لام ئه‌لخێر ئه‌نجامده‌دات، که له‌وه‌وه فێری بنه‌ماکانی ده‌نگ و مۆسیقای رۆژهه‌ڵاتی بووه.
له هه‌واڵه مۆسیقیەکانی تر، له کاتێکدا هه‌ندێك له گۆرانیبێژان له دوا قۆناغی ئاماده‌کاریدان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌لبومه نوێکانیان پێش وه‌رزی هاوین، هه‌ندێکی تریان له‌گه‌شتی هونه‌ریدان به وڵاتانی عه‌ره‌بیدا بۆ سازکردنی کۆنسێرت.
پاش هه‌ڵبژاردنی گۆرانیه‌کانی ناو ئه‌لبومه نوێیه‌که‌ی، نه‌جوا که‌ره‌م ئێستا سه‌رقاڵی ئیزافه‌کردنی ده‌نگه بۆسه‌ر ئه‌و گۆرانیانه له ستۆدیۆکانی جۆ پارۆجیان.
له چالاکیه‌کی پێشبینینه‌کراودا، مۆسیقار مولحم به‌ره‌کات سه‌رقاڵی ئاماده‌کاریه بۆ پێشکه‌شکردنی نمایشێکی هونه‌ری بۆ ته‌له‌فزیۆن. هه‌رچه‌نده ورده‌کاریه‌کانی ئه‌م نمایشه هێشتا نه‌خراوه‌ته‌رو، به‌ڵام ئەوە پشتڕاستکراوەتەوە کە رۆژنامه‌نوس ریما نه‌جم هاوکاری ده‌بێت له پێشکەشکردنی ئەم بەرنامەیەدا.
گۆرانیبێژی تونسی له‌تیفه ده‌ستیکردوه به کارکردن له‌سه‌ر گۆرانیه‌کی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ محه‌مه‌د مونیردا.
پاش هه‌فته‌یه‌ك له‌که‌وتنه بازاڕ، ئه‌لبومه‌که‌ی هه‌یفا وه‌هبی "به‌یبی هه‌یفا" له بازاڕه‌کانی لوبنان و جیهانی عه‌ره‌بیدا پڕفرۆشترینه.
گۆرانیبێژی سعودی رابیح سه‌قر ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ سازدانی دووه‌م ئێواره کۆنسێرتی له ئوتێلی ڤینیسیا که به درێژایی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت. پاش ئه‌مه، به‌نیازه کۆنسێرتێکی تر له روداوێکی هونه‌ری تردا له قاهیره سازبکات.
له کاتێکدا چاوه‌ڕوانی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌لبومی داهاتویه‌تی، ئه‌ستێره گه‌شه‌ی هونه‌ری راغب عه‌لامه له به‌رنامه‌ی "به‌یانیت باش عه‌ره‌ب" دا له به‌یروت ده‌رکه‌وت و هیوای لەش ساغی بۆ سەرۆکی میسری حوسنی موبارەک خواست و پیرۆزبایی لێکرد پاش چاکبونەوەی.
"دایکانی لوبنان" کارۆڵ سه‌ماحه‌یان وه‌ك نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژارد بۆ سه‌رپه‌رشتی منداڵانی سەر شەقام. کارۆڵ سەماحە له نمایشێکی تایبه‌تی "میلۆدی هیتس" له فیستیڤاڵی "شم النسیم" دا ده‌رکه‌وت. له‌و نمایشه‌دا ئاماژه‌یدا به ئه‌لبومه نوێکەی "حدودی السما".
میریام فارسیش به‌شداریکرد له کۆنسێرتێکدا له قاهیره که به بۆنه‌ی فیستیڤاڵی "شم النسیم" سازکرا. میریام له لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنی میسره‌وه به فه‌رمی بانگهێشت کرابوو و تیپی مۆسیقی خۆی به سه‌رپه‌رشتی مارك عه‌بدولنور و مایسترۆ عه‌لاء یاسین هاوه‌ڵی بوون.
هونه‌رمه‌ند کارۆڵ سه‌قر سه‌رقاڵی ئاماده‌کاری تۆمارکردنی ده‌نگی زنجیره‌یه‌کی درامای سوریه به ناوی "هه‌واڵه قه‌ده‌غه‌کان" که بڕیاره له مانگی ره‌مه‌زاندا له که‌ناڵی رۆتانا خه‌لیجیه‌وه بڵاوبکرێته‌وه.
گۆرانیبێژ غریس دیب چوار گۆرانی بۆ یه‌که‌م ئه‌لبومی به زمانه‌کانی عه‌ره‌بی و فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی تۆمارکرد.
وه‌ك به‌شێك له ئاهه‌نگه‌کانی فیستیڤاڵی به‌هار که له پارکی ئانتۆنیادیس له ئه‌سکه‌نده‌ریه سازده‌کرێت، سیرین عه‌بدولنور کۆنسێرتێك له قاهیره سازده‌کات. ئه‌م کۆنسێرته به به‌شداری هونه‌رمه‌ندان حه‌ماده هیلال و محه‌مه‌د که‌مال و شه‌زا و ساندی ئه‌نجامده‌دات.
بۆ یه‌که‌مجار له کاروانی هونه‌ریدا، رۆلا سه‌عد له چالاکیه‌کی جیهانی و له ئاستێکی به‌رزدا به‌شداریده‌کات. رۆلا سەعد یه‌کێك ده‌بێت له‌و 12 گۆرانیبێژه‌ی بۆ وتنی گۆرانی بانگه‌شه‌ی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) هه‌ڵبژێراون، که له ده‌ستپێکی جامی جیهانی 2010 دا له ئه‌فریقای باشور ده‌وترێت.
وێنه: [ئەرشیف] هونه‌رمه‌ندی روسی جولیا نایدینکۆ یه‌که‌م ئه‌لبومی خۆی به زمانی عه‌ره‌بی بڵاوده‌کاته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران