
[فایل] ئه‌لبومه نوێکه‌ی تورکی "احلی الفصول" سیانزه گۆرانی به شێوه‌زاری که‌نداو و شێوه‌زاره‌کانی تر له‌خۆده‌گرێت.
نوهاد تۆپالیان له به‌یروت – 18/4/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
تورکی که نوێنه‌ری نه‌وه‌ی نوێی سعودیه‌یه، کاریگه‌ری و ئیلهامی موزیکی هه‌ندێك هونه‌رمه‌ندانی تری له‌سه‌ره له‌وانه هونه‌رمه‌ندی عێراقی ماجید ئه‌لموهه‌ندیس.
له ده‌رکه‌وتنێکی میدیادا له به‌یروت له‌میانه‌ی بازاڕگه‌ری بۆ ئه‌لبومه نوێکه‌ی، "احلی الفصول"، مه‌وتنی توانی چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی سعودی سازبکات سه‌باره‌ت به کاروانی هونه‌ری .
مه‌وتنی: له‌م دواییه‌دا ئاهه‌نگه‌کانی ئه‌لجه‌نادریه له سعودیه سازکرا به ئاماده‌بوونی ماجید ئه‌لموهه‌ندیس، رات چییه له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندی ناوبراو؟
تورکی: ماجید ئه‌لموهه‌ندیس کارێکی جوانی پێشکه‌شکرد. ئێمه شانازی ده‌که‌ین به‌م ئه‌زموونه‌وه. ماجد هو‌نه‌رمه‌ندێکی گرنگه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی و رۆڵیکی گرنگی له‌م بواره‌دا بینیوه.
مه‌وتنی: له‌رووی هونه‌ریه‌وه، کاریگه‌ری کێت له‌سه‌ره؟
تورکی: هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك! له‌وانه هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د عه‌بدو که که‌سایه‌تییه‌کی ناوداری گۆرانی که‌نداوه و یه‌کێکه له هه‌ڵکه‌وتووه‌کانی گۆرانی عه‌ره‌بی. کاریگه‌ری ئه‌وم له‌سه‌ره. به‌راستی له‌سه‌رده‌می خۆماندا چێژمان له‌گۆرانیه‌کانی وه‌رده‌گرت.
مه‌وتنی: ده‌کرێت له‌باره‌ی ئه‌لبومه نوێکه‌ته‌وه بدوێیت؟
تورکی: ئه‌مه ئه‌لبومی سێهه‌می منه. ئه‌لبومی "احلی الفصول" سیانزه گۆرانی له‌خۆده‌گرێت که به شێوه‌زاری که‌نداو و عه‌ره‌بی وتراون. ئه‌م کاره‌م به هاوکاری ژماره‌یه‌ك شاعیر و ئاوازدانه‌ری ناودار داناوه له‌وانه شازاده د. سوعاد بن عه‌بدوڵا که هۆنراوه‌کانی گۆرانی "احلی الفصول" ی داناوه و خۆشم ئاوازه‌که‌م بۆ داناوه. گۆرانی "نحن هنا" م له‌م ئه‌لبومه‌دا هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر عادل سه‌رحان کاری وێنه‌گرتنی له لوبنان بۆ ئه‌نجام بده‌ین.
مه‌وتنی: تۆ هه‌میشه ئه‌وه دوپات ده‌که‌یته‌وه که نوێنه‌ری نه‌وه‌ی نوێیت. ئایا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئازادی ده‌ربڕینی هونه‌ریت هه‌یه له سعودیه‌دا؟
تورکی: له‌وانه‌یه جۆرێك سنوردارێتی له‌ئارادابێت، به‌ڵام هونه‌رمه‌ندان ئازادن به‌مه‌رجێك ئه‌و سنورانه نه‌به‌زێنن. به‌نیسبه‌ت خۆمه‌وه، من له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سنورانه‌دا کاره ده‌که‌م. ئه‌و کاره هونه‌ریانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین پشتگیری ده‌کرێن و رێزیان لێده‌گیرێت و هانیش ده‌درێن.
مه‌وتنی: تاچ ئاستێك راگه‌یاندنی سعودی پشتگیری کاروانی هونه‌ری تۆ و هونه‌رمه‌ندانی لاو ده‌که‌ن؟
تورکی: راگه‌یاندنی سعودی پشتگیری هو‌نه‌رمه‌نده سعودیه‌کان ده‌که‌ن و پێش و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان، به‌دواداچوون بۆ کاره نوێکانیان ده‌که‌ن. له‌هه‌مان کاتیش‌دا له رێگه‌ی نوسینی رۆژنامه‌وانییه‌وه، ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌رمان ئاراسته ده‌کرێت که به‌رچاوروونی ده‌دات به هونه‌رمه‌ندان سه‌باره‌ت به‌هه‌ر گۆشه‌یه‌ک که له کاره هونه‌ریه‌کاندا له‌بیرکرابێت. به‌نیسبه‌ت خۆمه‌وه، من ته‌نها پشتگیری ناکرێم به‌ڵکو به‌دواداچوونیش بۆ سه‌رجه‌م کاره‌کانم ده‌کرێت.
مه‌وتنی: ئایا بیرت له‌وه کردۆته‌وه گۆرانی دووقۆڵی بڵێیت. ئه‌گه‌ر وایه، له‌گه‌ڵ کام هونه‌رمه‌ندا؟
تورکی: ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ قۆناغی داهاتووی کاروانی هونه‌ریم به‌جێ دێڵم، که هیوام وایه سه‌رکه‌وتووبم تێیدا. سه‌باره به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کێدا بێت، به‌راستی گۆڕه‌پانی هونه‌ری عه‌ره‌بی پڕیه‌تی له گۆرانیبێژ.
وێنه: [فایل] ئه‌لبومه نوێکه‌ی تورکی "احلی الفصول" سیانزه گۆرانی به شێوه‌زاری که‌نداو و شێوه‌زاره‌کانی تر له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران