
[عه‌مرۆ مه‌راغی/ ئه‌ی ئێف پی/ گێتی ئیمیجز] رۆڵا سه‌عد له ڤیدیۆ کلیپه رۆمانسیه‌که‌یدا "شایفك قدامی" له که‌نارێکدا ده‌رده‌که‌وێت.
نوهاد تۆپالیان له به‌یروت – 3/5/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌لبوم و گۆرانیه تاکه‌کانیان، ئێستا هونه‌رمه‌ندان سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنی ڤیدیۆ کلیپه‌کانیانن وه‌ك خۆئاماده‌کردنێك بۆ کۆنسێرتەکانی هاوینی داهاتو.
هونه‌رمه‌ند رۆڵا سه‌عد گۆرانیه رۆمانسیه‌که‌ی ناو ئه‌لبومه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی "الفستان الابیض" ی هه‌ڵبژارد بۆ وێنه‌گرتن. فادی حه‌داد ئه‌رکی ده‌رهێنانی ئه‌م کلیپه ده‌گرێته‌ئه‌ستۆ و به‌م زوانه له که‌ناڵە مۆسیقیەکانی رۆتانادا بڵاوده‌کرێته‌وه.
فادی سه‌رکه‌وتو بوو له دانانی گۆرانیبێژه‌که له که‌شێكی رۆمانسی ناسکی ئه‌وتۆدا له‌گه‌ڵ رۆح و وشه‌کانی گۆرانیه‌که‌دا بگونجێت. رۆڵا له‌م گۆرانیه‌دا وه‌ك بوکێکی ده‌ریا له که‌نارێکی خەیاڵی و ئەفسوناویدا ده‌رده‌که‌وێت.
دینا حایك گۆرانیه نوێیه‌که‌ی "تخیل" ی هه‌ڵبژارد بۆئەوەی ڤیدیۆ کلیپی بۆ بکات، که له هۆنراوه‌ی مسته‌فا مورسی و ئاوازی غازی ئه‌لعیادیە و مۆسیقاکەش له‌لایه‌ن نیکۆلاس شبلیەوە ئامادەکراوە.
له‌م کلیپه‌دا که له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری به‌توانا جاد شوێری ده‌رهێنراوه، دینا له سێ جلوبه‌رگدا ده‌رده‌که‌وێت، له‌وانه جلی بوکێنی سپی. سه‌رجه‌م ئه‌م به‌رگانه له‌لایه‌ن دیزاینه‌ر ئیلیۆ عه‌زیز به تایبه‌تی بۆ ئه‌م گۆرانیه تەسمیمکراون. ئه‌م کلیپه که به‌م زوانه له ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه نمایشده‌کرێت، له‌لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی نوێوە به ناوی لایف ستایڵ ستودیۆز به‌رهه‌مهێنراوه.
پاش بڵاوبونه‌وه‌ی یەکەم ئه‌لبومی بە ناوی "احلی الفصول" لە بەیروت، گۆرانیبێژی سعودی، تورکی، گۆرانی "نحن هنا" ی هه‌ڵبژارد بۆ یه‌که‌م کلیپی خۆی که له ده‌رهێنانی عادل سه‌رحانه.
گۆرانی "نحن هنا" له هۆنراوه‌ی ئیبراهیم بن سواد و ئاوازی حه‌سه‌ن عه‌بدوڵایه و له چه‌ند شوێنێکی جیاوازی به‌یروت وێنه‌گیراوه.
ئه‌م کلیپه چیرۆکێکی درامی ده‌گێڕێته‌وه که تورکی تێیدا رۆڵی گۆرانیبێژێکی هه‌ڵکه‌وتو ده‌بینێت که گومانی هه‌یه له په‌یوه‌ندی نێوان به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی و خۆشه‌ویسته‌که‌ی. ئه‌م گومانه له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی راستیه‌کان له کۆتایی کلیپه‌که‌دا ده‌ڕه‌وێته‌وه.
نه‌جوا سوڵتان ڤیدیۆ کلیپی گۆرانیه نوێکه‌ی "بوسمره"ی تۆمارکرد که له هۆنراوه و ئاوازی حوسام خورییه و له ستۆدیۆی ئێلی سابا تۆمارکراوه. نه‌جوا سوڵتان بۆ وێنه‌گرتنی کلیپه‌که‌ی گه‌ڕه‌کێکی کۆنی له دیمه‌شق هه‌ڵبژاردوه.
له کۆتایشدا، پاش چه‌ند مانگێك ئاماده‌کاری چڕ‌وپڕ، ئه‌ستێره‌ی هونه‌ری ئه‌مانی سویسی ڤیدیۆ کلیپی گۆرانیه‌که‌ی "های جزاتی" بڵاوکرده‌وه. هاوکاتیش سه‌رقاڵی ئاماده‌کارییه بۆ ئه‌لبومه نوێکه‌ی به ناوی "انا م‌ش ملاك" که له پێنجی ئایاردا بڵاوده‌کرێته‌وه.
وێنه: [عه‌مرۆ مه‌راغی/ ئه‌ی ئێف پی/ گێتی ئیمیجز] رۆڵا سه‌عد له ڤیدیۆ کلیپه رۆمانسیه‌که‌یدا "شایفك قدامی" له که‌نارێکدا ده‌رده‌که‌وێت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران