
[ئەرشیف] هه‌یفا بە "باشترین گۆرانیبێژی عه‌ره‌ب" هەڵبژێردرا لە قاهیرە بە گوێرەی راپرسیەکی رۆژنامه‌ی میسری "جمهوریە".
نوهاد تۆپالیان له به‌یروت 9/5/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب هه‌فته‌ی رابردو سه‌رقاڵی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌لبومی نوێ و وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌کانیان بوون.
ماجیده رومی رایگه‌یاند که ئه‌لبومه نوێکەی سەدایەکی گەورەی دەبێت. هه‌روه‌ها وتیشی که هۆنراوه‌ی "وعدتك" ی نزار قه‌بانی کردوه به گۆرانی و کازم ساهریش ئاوازی بۆ داناوه.
ئه‌بو به‌کر سالمیش ئه‌لبومێکی نوێی هه‌یه، هه‌روه‌ها هۆنراوه و ئاوازی بۆ دووان له گۆرانیه‌کانی ناو ئه‌لبومه‌که‌ی داناوه که هه‌شت گۆرانی له‌خۆگرتوه.
مه‌روان ئه‌لخوری ئه‌لبومه نوێیه‌که‌ی به‌ناوی "راجعین" بڵاوکرده‌وه که 10 گۆرانی له‌خۆگرتوه. هه‌روه‌ها خۆشی هۆنراوه‌ی سه‌رجه‌م گۆرانیه‌کانی نوسیوه و مۆسیقای بۆ داناون.
له راپرسیه‌کدا که له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی میسری "جمهوریه"وە ئه‌نجامدرا، هه‌یفا وه‌هبی نازناوی "باشترین گۆرانیبێژی عه‌ره‌ب" ی پێ به‌خشرا. هه‌یفا زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگه‌کانی میسر و وڵاتانی عه‌ره‌بی له رێگه‌ی ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵه‌وه به‌ده‌ستهێنا.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا، هه‌یفا چوه ناو گروپێکی هه‌ڵبژێراو له هونه‌رمه‌نده جیهانیه‌کانەوە بۆ گۆرانی وتن له ئه‌لبومی داهاتوی دی جەی فه‌ڕه‌نسی دەیڤید ڤێندێتا. گۆرانیه‌که‌شی به ناوی "یاما لیالي" یه.
هه‌رچه‌نده هه‌مو هونه‌رمه‌ندان ئه‌لبومی ته‌واویان ده‌رنه‌کردوه، به‌ڵام زۆربه‌یان گۆرانی تاك و ڤیدیۆ کلیپیان بڵاوکردۆته‌وه.
وه‌لید تۆفیق گۆرانیه‌کی نوێی به ناوی "مافي شي بیتغیر" بڵاوکردەوە له هۆنراوه و ئاوازی مونیر ئه‌بو عه‌سافه. ئه‌مه و پێشکه‌شکردنی گۆرانیه‌ك بۆ هه‌وادارانی سعودی به ناوی "سعودیه یا حبي انا"، که له ئاواز و هۆنراوه‌ی ریم ئه‌لبه‌وادیه. هه‌مان گۆرانیشی به ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردۆته‌وه.
گۆرانیبێژی لوبنانی نانسی عه‌جره‌م ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ وێنه‌گرتنی ڤیدیۆ کلیپی گۆرانیه‌کی نوێ به ناوی "لیه حق". هۆنراوه‌ی ئه‌م گۆرانیه له لایه‌ن مسته‌فا مورسی دانراوه و سه‌میر سه‌فیر ئاوازی بۆ داناوه و دابه‌شکردنی مۆسیقا له لایه‌ن کوه‌یتی فه‌هد ئه‌نجامدراوه.
گۆرانیبێژی میسری هانی شاکر وێنه‌ی دواترین گۆرانی له به‌یروت ده‌گرێت به ناوی "بعدم مالیش" که له ده‌رهێنانی وه‌لید ناسیفه و هۆنراوەی نه‌بیل خه‌ڵه‌فە و وه‌لید سه‌عد ئاوازی بۆ داناوه و عادل عایش مۆسیقاکەی دابەشکردوە.
هونه‌رمه‌ند جۆرج مه‌قدیسی گۆرانیه‌کی تاکی به ناوی "بیدي غنیلك" بڵاوکرده‌وه، که هۆنراوه و ئاوازی له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند خۆیه‌وه دانراوه و ئێستاش سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنی گۆرانیه‌که‌یه.
هونه‌رمه‌ند نیلی مه‌قدیسی گۆرانیه‌که‌ی عه‌زیزه جه‌لال "مستنیاك" ی تۆمارکرده‌وه که به‌لیغ حه‌مدی ئاوازی بۆ داناوە و عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د شیعرەکەیی نوسیوە. نیلی ئاماده‌کاریش ده‌کات بۆ چونه ستۆدیۆ به مه‌به‌ستی تۆمارکردنی ده‌نگی گۆرانیه نوێکەی که لە هۆنراوه‌ی سفوح شه‌عاله‌یه و زیاد بورجی مۆسیقای بۆ داناوە.
هونه‌رمه‌ند غینوه‌ش له تۆمارکردنی گۆرانیه نوێکه‌ی بوه‌وه به ناوی "دمعه"، که له ئاوازی نیعمه زلزالی و ئاوازی نادر زلزالیه.
له کۆتایشدا، ئه‌ستێره‌ی پۆپ رامی عه‌یاش ئاهه‌نگێکی خێرخوازی له قاهیره سازکرد که قازانجه‌که‌ی بۆ کۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی کایرۆ رۆتاریه و به نیازی به‌رده‌وامبونیشه له پڕۆژه خێرخوازیه‌کانیدا. رامی ئاماده‌کاریش ده‌کات بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌لبومێکی نوێ له چه‌ند رۆژی داهاتودا.
وێنه: [ئەرشیف] هه‌یفا بە "باشترین گۆرانیبێژی عه‌ره‌ب" هەڵبژێردرا لە قاهیرە بە گوێرەی راپرسیەکی رۆژنامه‌ی میسری "جمهوریە".
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران