print thisemail this
photo

[فایل] ماجدە ئەلڕۆمی رۆژی 9 تەموز لە ڤیستیڤاڵی قرتاجدا گۆرانی دەڵێت.

ماجیدە ڕۆمی ڤیستیڤاڵی مەوازینی مەغریبی دەکاتەوە

نوهاد تۆپالیان لە بەیروت - 24/5/10

بۆ سایتی مه‌وتنی

گۆرانیبێژان و هونه‌رمه‌ندان له‌ سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌که‌دا له‌ گه‌رمه‌ی سه‌رقاڵیدان به‌ خشته‌ی کاری کۆتایی به‌هار و هاوینه‌وه‌.

رۆژی ٢١ ئایار، گۆرانیبێژی لوبنانی ماجیدە رۆمی یەکەم ئێوارە ئاهەنگی ڤیستیڤاڵی مەوازینی لە مەغریب کردەوە، پاش ئەمەش پلانی گەڕانەوەی دانا بۆ بەیروت بۆ ئەوەی پاشتر بەرەو تونس بچێت بۆ ئەنجامدانی چەند ئاهەنگێك.

ماجیدە جگە لەو کۆنسێرتەی 9 تەموز کە بەشێکە لە ڤیستیڤاڵی قرتاج، بەو کارەشەوە کە لەگەڵ ئاوازدانەر مولحیم بەرەکات ئامادەی کردووە، هیچ گۆرانیەکی نوێی بەم زووانە تۆمار نەکردووە.

ئەستێرەی هونەری عەرەبی وەلید تەوفیق لە تۆمارکردنی گۆرانیە دوو قۆڵیەکەی بووەوە کە لەگەڵ گۆرانیبێژ باسمەدا ئەدای کردووە بەناوی "لأبعت سلامات" کە هۆنراوەی عومەر سەمیر زەکی و موزیکی محەمەد یەحیا و دابەشکردنی موزیك لەلایەن فیراس شاتیلاوە ئەنجام دراوە.

وەلیدە تەوفیق کە گەشتی وڵاتانی کوێت و ئیمارات دەکات، بە نیازە لەگەڵ گەڕانەوەیدا ئەلبومە نوێیەکەی بڵاوبکاتەوە.

لەلایەکی ترەوە، عاسی ئەلحیللانی لەلایەن یەکێتی میسرەوە لە ئەوروپا بانگهێشتکرا بۆ سازکردنی کۆنسێرتێك رۆژی 10 حوزەیران لە ئەلبێرت هۆڵ لە لەندەن. حەمائی و شیرین وەجدیش لەم کۆنسێرتەدا بەشداری دەکەن و داهاتی ئاهەنگەکە بۆ دروستکردنی یاریگایەکی وەرزشی لە ئەسکەندەریە تەرخان دەکرێت.

رۆژی 16 ئایار، ئەستێرەی هونەری نانسی عەجرەم یەکەم یادی لەدایكبوونی میلای کچی کردەوە، کە هاوکاتە لەگەڵ یادی لەدایکبوونی خۆیدا. پاش ئەو کۆنسێرتەی لە ئەسکەندەریە ئەنجامیدا، کۆنسێرتێکی سەرکەوتووی لە زانکۆی ئەمریکی لە قاهیرە ئەنجامدا.

نانسی گۆرانیەکی بۆ ئەلبومە نوێیەکەی "نفسیتە" تۆمارکرد کە لە هۆنراوەی ئەیمەن بەهجەت عامر و موزیکی لەلایەن وەلید سەعد و دابەشکردنی موزیك لەلایەن توما ئەنجامدراوە. هاوکات گۆرانیەکی تریش ئامادە دەکات بەناوی "أصلي" کە لەهۆنراوەی هانی ئەلسەغیر و موزیکی مەحمود خیامی و دابەشکردنی موزیك لەلایەن تاریق مەدکور ئەنجامدراوە.

هونەرمەند فەزل شاکر لەتۆمارکردنی گۆرانیەکانی ئەلبومە نوێیەکەی بووەوە، کە بڕیار وایە پێش هاوین بڵاوبکرێتەوە. موزیکی چەند گۆرانیەکی ناو ئەم ئەلبومە لەلایەن وەلید سەعد و هۆنراوەکانی لەلایەن ئەیمەن بەهجەت عەمار و نادر عەبدوڵاوە دانراوە.

لەلایەکی ترەوە، هەیفا وەهبی خەڵاتی باشترین هونەرمەند/گۆرانیبێژی وەرگرت بەهۆی ئەو رۆڵەوە لە فیلمی "دکان شحاتە" دا بینی، کە لە دەرهێنانی خالید یوسفە. ئەم خەڵاتەی لە چوارچێوەی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لەلایەن رادیۆ و تەلەفزیۆنی عەرەب لەسەرەتای ئەم مانگەدا پێ بەخشرا.

هونەرمەند دارین حەدشیتی لە تۆمارکردنی گۆرانی "أحلی الشباب" بووەوە، کە هۆنراوەی ئیلیاس ناسر و موزیکی لەلایەن جۆرج کەرەم بۆ دانراوە. لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ئەم گۆرانیە بە ڤیدیۆ کلیپ تۆمار دەکات.

گۆرانیەکە بە شێوەزاری لوبنانیە و لەشێوەی "دەبکە" دایە. گۆرانی "أحلی الشباب" بەڵگەیە لەسەر گەڕانەوەی دارین بۆ سەر ئەم شێوازەی وتنی گۆرانی.

پاش ماوەیەك دیارنەمان، هونەرمەند ئەلین خەڵەف سەرقاڵی ئامادەکردنی ئەلبومە نوێیەکەیەتی کە سێ گۆرانی بە شێوەزاری خەلیجی تێدایە. پێشبینی دەکرێت لەماوەی دوو مانگدا بکەوێتە بازاڕەوە.

گۆرانیبێژی عێراقی کازم ئەلساهیر پاش چەند ساڵێك دیارنەمان، دەگەڕێتەوە بۆ ڤیستیڤاڵی قەرتاج و لەوێ رۆژی 30 تەموز کۆنسێرتێك ساز دەکات.

پاش ماوەیەك دوورکەوتنەوە لە گۆرانی وتن و گرنگیدان بە بواری سینەما، هونەرمەندی میسری مستەفا قەمەر دەگەڕێتەوە بۆ گۆرانی وتن. ئێستاش سەرقاڵی دوا دەستکاری ئەلبومە نوێیەکەیەتی بەناوی "هي" کە بڕیارە بەم زووانە لەلایەن عالەم ئەلفەن و مەزیکاوە بڵاوبکرێتەوە و ئەم کارەشی بە هاوکاری بەرهەمهێنەر موحسین جابر ئەنجامداوە.

ئەم ئەلبومە 14 گۆرانی لەخۆگرتووە، لەوانە "لیلة من عمري" و "حاروح فیها" و "ماتصحنیش"، هەروەها "هي" کە لەلایەن تیمێکی ئیسپانیەوە بەسەرپەرشتی دەرهێنەری جیهانی دانیێل ئۆرتیز لە ئیسپانیا وێنەی گیراوە.

گۆرانیبێژی میسری مەروە ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی ئەلبومە نوێیەکەی دەکات کە لەگەڵ ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا هاوکات دەبێت. لەهەمان کاتیشدا، خۆی ئامادە دەکات بۆ سازکردنی زنجیرە کۆنسێرتێك لەماوەی ئەم هاوینەدا لە لوبنان.

سەبارەت بە هونەرمەندی سعودی عەلی بن محەمەدیش، ئەلبومێکی نوێی بڵاوکردەوە بە ناوی "حبایبي 2010" کە لەلایەن رۆتاناوە بەرهەمهێنراوە. ئەم ئەلبومە پێکهاتووە چەند کارێکی نوێ لەوانە "واسع الجود" و "ان زعلوك"، هەروەها "عندي و عندك الخیر".

وێنە: [فایل] ماجدە ئەلڕۆمی رۆژی 9 تەموز لە ڤیستیڤاڵی قرتاجدا گۆرانی دەڵێت.

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌  2.5/5 (2   ده‌نگه‌کان)

بیخه‌ لیستی خوازراوه‌کان
print thisemail this

سه‌رنجی خوێنه‌ران

عێراق ئه‌مڕۆ | زانیاری/پاداشت | گۆشه‌ی خێزان | وه‌رزش | هه‌مه‌ڕه‌نگ | ئه‌رشیف | ه‌رباره‌ی ئێمه‌ | ه‌یوه‌ندیمان پێوه ‌بکه‌ | خشته‌ی ماڵپه‌ر




verification image, type it in the box
ژماره‌کان داخڵ بکه‌

ليس بامكانك روية الارقام أعلاه؟

*بامكانك الأرسال بالبريد الالكتروني لخمسة أشخاص فقط في آن واحد