
[فایل] گۆرانیبێژی کوێتی، شه‌مس، ده‌بکه‌ی لوبنانی و هانکی عێراقی ئاوێته ده‌کات.
(10/7/21) – نۆهاد تۆپالیان له به‌یروت
بۆ سایتی مه‌وتنی
له‌سه‌ره‌تای ته‌موزه‌وه، به رێژه‌یه‌کی به‌رچاو هونه‌رمه‌ندان شیعر، ئه‌لبوم، گۆرانی دووانه و تاک بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
خالد ئه‌لعنزی ده‌سته‌یه‌ک هۆنراوه‌ی گۆرانی به ناوی "حبة التوت" ی بڵاو کرده‌وه، تامر ده‌قباسییش یه‌که‌مین کۆشیعری خۆی "لیلة الفراق" بڵاو کرده‌وه.
ماجد ئه‌لموهه‌ندیس و راشید ئه‌لماجید ئه‌لبومێکی دوانه‌یان به ناوی "یا صبي عیني" بڵاوکرده‌وه.
له رۆژانی داهاتوودا، پێشبینی ده‌کرێت گۆرانی تریش بڵاوبکرێته‌وه.
ئه‌بوبه‌کر سه‌لیم و راشید ئه‌لماجد دووانه‌یه‌کیان تۆمار کرد به ناوی "سامح"، که له شیعری شێخ حه‌مدان بن محه‌مه‌د بن را‌شد ئه‌لمه‌کتوم و له ئاوازی فائیز ئه‌لسه‌عیده.
نه‌بیل شعێل گۆرانییه‌ک به شێوه‌زاری لوبنانی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، که له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر وه‌لید نه‌سیف له به‌یروت ده‌یکات به کلیپ. هه‌روه‌ها خه‌ریکی ته‌واوکردنی ئه‌لبومێکی نوێیه که له دوو مانگی داهاتوودا بڵاوی ده‌کاته‌وه.
هانی شاکر به‌م زووانه ئه‌لبومه نوێیه‌که‌ی به 13 گۆرانی کلاسیکی و درامییه‌وه بڵاوده‌کاته‌وه، له ناویاندا "خه‌و به کێوه ده‌بینم؟" و "به‌سه‌رهاته‌کانی جیهان"، له شیعری ئه‌حمه‌د شیته، ئاوازی خالید غنێدی، و رێکخستنی حازم ره‌فعه‌ته.
دوای بێده‌نگییه‌کی زۆر، محه‌مه‌د فوئاد به ئه‌لبومێكی 10 گۆرانییه‌وه به ناوی "بین اێدیک" ده‌گه‌ڕێته‌وه بواری هونه‌ری.
بۆ ئه‌لبومه‌که، محه‌مه‌د فوئاد کاری له‌گه‌ڵ باشترین شاعیر و ئاوازدانه‌ری میسری کردووه، وه‌ك عامر تعیمه، ئیهاب عه‌بدۆ، نادر عه‌بدوڵا، عه‌زیز ئه‌لشه‌ریف، خالید عز، وه‌لید ئه‌کید، وه‌لید سه‌عد، محه‌مه‌د یه‌حیا، رامی جه‌مال، و محه‌مه‌د مه‌جدی.
گۆرانیبێژی کوێتی شه‌مس خۆی بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌لبومه نوێیه‌که‌ی ئاماده ده‌کات که چه‌ندین شێوازی جۆراوجۆر له‌خۆده‌گرێت که بۆ یه‌که‌م جارییه‌تی پێشکه‌شیان بکات. یه‌کێک له گۆرانیه‌کانی، "دێوانه"، ئاوێته‌یه‌که له ده‌بکه‌ی لوبنانی و هانکی عێراقی.
له نێوان پاریس و بیڤه‌رلی هیڵز له هاتووچۆدایه بۆ کلیپکردنی گۆرانییه‌که.
ئه‌مانی سوێسی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی مونته‌سیری کرده‌وه. هه‌روه‌ها خۆی ئاماده ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند کۆنسێرتێک، وه‌ک سفاکس له 21 ی ته‌موز، فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی بیزه‌رتی له 26 ی ته‌موز، فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی سوسه له 1 ی ئاب، و فیستیڤاڵی کروم له 25 ی ئاب.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌لبومی "بعد الفراق 1" سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا، رۆتانا "بعد الفراق 2" ی بڵاوکرده‌وه. ئه‌لبومه‌که له 15 گۆرانی رۆمانسیی به‌ناوبانگترین هونه‌رمه‌نده‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌خۆ ده‌گرێت، وه‌ك نه‌وال ئه‌لکوێتی، ئه‌حلام حسێن ئه‌لجاسمی، عه‌بدوڵا روێشد، ماجید ئه‌لموهه‌ندیس، رابیح سه‌قه‌ر، عه‌بدولمه‌جید عه‌بدوڵا، جواد ئه‌لعه‌لی، ئه‌لیسا، ره‌یان، جۆرج وه‌سوف، فازڵ شاکر، ئه‌یمه‌ن زبیب، عامر دیاب، و محه‌مه‌د فوئاد.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران