
[ئەرشیف] هه‌یفا وه‌هبی له‌م دواییه‌دا له فیستیڤاڵی بەترونی نێوده‌وڵه‌تیدا له به‌یروت گۆرانی وت
(10/8/6) -- نوهاد تۆپالیان له به‌یروت
بۆ سایتی مه‌وتنی
وڵاتە عەرەبیەکان ماوه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ له چالاکی هونه‌ری بەخۆیانەوە دەبینن له کۆنسێرت و فیستیڤاڵ و گۆرانی نوێ که له چه‌ندین وڵات سازده‌کرێن.
راغب عه‌لامه زنجیره‌یه‌ک کۆنسێرتی پێشکه‌شکرد له تونس و شارەکانی عه‌قه‌به و شه‌رم ئه‌لشێخ له‌سه‌ر رووباری سوور لە میسر.
فیستیڤاڵی تەرابلوس له لوبنان له لایه‌ن کارۆل سه‌ماحه‌وه کرایه‌وه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر جه‌ماوه‌ر له لوبنان و سوریا و ئەردن و کوێته‌وه.
هه‌یفا وه‌هبی له فیستیڤاڵی کازابلانکا، لە مه‌غریب، گۆرانی وت و تێیدا کۆمەڵێک گۆرانی پێشکەشکرد لەبەردەم 250,000 دا. هه‌روه‌ها له فیستیڤاڵی بەترونی نێوده‌وڵه‌تیدا گۆرانی وت له به‌یروت.
رۆڵا سه‌عد نمایشی کرد لە زنجیره‌یه‌ک کۆنسێرت و فیستیڤاڵدا له لوبنان له چێشتخانه‌ی فیرده‌وس له ئه‌هدن و فیستیڤالی کوره له باکوری لوبنان و ئالی.
کۆنسێرته‌کانی رۆلا سەعد دوابه‌دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی دوایین کلیپی دێت به ناوی "ایه ده"، که تێیدا رۆڵی ئه‌کته‌ر مارلین مۆنرۆ دەبینێت.
دوای ئه‌دای ئێواران له فیسیتیڤاڵی تایری نێوده‌وڵه‌تی له لوبنان، عاسی حەلانی ئاهه‌نگێکی گۆرانی سازکرد وه‌ک به‌شێک له به‌رنامه‌کانی فیستیڤاڵی زوق میکائیلی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ گروپی دەبکەی به‌عله‌به‌ک.
سه‌باره‌ت به ئه‌لبومی نوێش، فارس که‌ره‌م ئه‌لبومی نوێی خۆی "الحمدلله"ی بڵاو کرده‌وه، که له لایه‌ن رۆتاناوه به‌رهه‌مهێنراوه. ئه‌لبومه‌که له 10 گۆرانی پێکدێت، که نۆیان نوێن. بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌لبومه هاوکاته له‌گه‌ڵ گه‌شته‌که‌ی بۆ سازکردنی کۆنسێرت له سه‌رتاسه‌ری وڵاتانی عه‌ره‌بیدا.
رۆتانا له‌م دواییه‌دا ئه‌لبومی "صیف حار جدا"ی بڵاو کرده‌وه، که 14 گۆرانی لەخۆدەگرێت بە شێوەزارەکانی لوبنانی و میسری و خەلیجی لە لایەن هونه‌رمه‌نده هه‌ره ناسراوه‌کانەوە: ئه‌لیسا، میلحم زین، رۆلا سه‌عد، نه‌جوا که‌ره‌م، ئه‌یمه‌ن زبیب، ئیلیان مه‌حفوز، پاسکال مه‌شعه‌لانی، جۆرج وه‌سوف، محه‌مه‌د مجه‌زوب، عه‌مر دیاب، شیرین، حسێن ئه‌لجه‌سمی.
سیرین عه‌بدولنور وێنه‌گرتنی زنجیره‌یه‌کی ته‌واو کرد که تێیدا رۆڵی کیلۆپاترا ده‌بینێت له به‌رنامه‌ی "نص حاله"، که له که‌ناڵی حه‌یاتی میسری له ره‌مه‌زاندا پێشکه‌شده‌کرێت.
هه‌روه‌ها له فیلمی "المسافر"دا ده‌رده‌که‌وێت، که دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان نمایشدەکرێت. لە فیلمەکەدا شانبه‌شانی عومه‌ر شه‌ریف و خالید نه‌به‌وی و عامر واکد و شه‌ریف ره‌مزی دەوردەبینێت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران