
[زیکرا سه‌رسه‌م/مه‌وتنی] ئیمان قاسم له ساڵانی 1980 ده‌ستی به کاره‌که‌ی وه‌ک ئه‌ندازیاری ده‌نگ کرد.
(10/8/17) -- چاوپێکه‌وتن: زیکرا سه‌رسه‌م له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
هونه‌رمه‌ند ئیمان قاسم یه‌کێکه له‌و ژنه که‌مانه‌ی له عێراق که کار له بوار ئه‌ندازیاریی ده‌نگدا ده‌کات.
له ساڵانی 1980 وه کارده‌کات و به‌شداری کردووه له ژماره‌یه‌ک فیلم له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ره به‌ناوبانگه‌کان.
مه‌وتنی له به‌غدا چاوی به ئیمان قاسم که‌وت بۆ هه‌ڤپه‌یڤینێک.
مه‌وتنی: چۆن ئه‌م پیشه‌یه‌ت هه‌ڵبژارد؟
ئیمان قاسم: هیچ بیرۆکه‌یه‌کم سه‌باره‌ت به ئه‌ندازیاریی ده‌نگ نه‌بوو. به‌ڵام، کاتێک وه‌ک تۆمارکاری ده‌نگ له به‌شی سینه‌ما و شانۆ له 1980 به تۆمارکاری ده‌نگ دامه‌زرام، له تاقیکردنه‌وه ده‌رچووم. دوای ئه‌وه، بۆ کۆرسێک مه‌شقی دوو مانگه له کۆمپانیایه‌ک ئه‌م بواره له به‌لجیکا، پاڵێورام. من تاکه ژن بووم له‌ناو به‌شداربوه‌کان که له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه هاتبوون.
مه‌وتنی: ئه‌کته‌ره‌کان کاردانه‌وه‌یان چۆن بوو به‌رامبه‌رت؟
قاسم: کاتێک خه‌ریکی وێنه‌گرتنی زنجیره‌ی ته‌له‌فیزیۆنی "اوتار و دموع" بووم له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری ژن ره‌جا کازم، سه‌مه‌ر محه‌مه‌دی ئه‌کته‌ر که ده‌وری ئه‌کته‌ره سه‌ره‌کیه‌که‌ی ده‌بینی، بینیمی خه‌ریکی ئامێره ده‌نگیه‌کانم وتی "خۆت و کاره‌که‌ت چه‌ند دڵگیرن! ژنێکی گه‌نجی کورته باڵا خه‌ریکی کارکردنه له‌سه‌ر ئامێره ده‌نگیه‌کان." تا ئێستاش هه‌ر کاتێک بیبینم ئه‌م وشانه دووباره ده‌کاته‌وه.
مه‌وتنی: ئایا پیاوان ئاماده‌ن وه‌ک یاریده‌ده‌ری ژن کار بکه‌ن له‌م بواره‌دا؟
ئیمان: له سه‌ره‌تادا، هه‌ندێک هه‌ستاری له ئارادا بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شی هونه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه رانه‌هاتبوو ژن کاری رابه‌رایه‌تی تیمی ئه‌ندازیارانی ده‌نگ بکات. به‌ڵام، له رێی کارکردنم له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ره‌کان، توانیم دڵیان راکێشم. به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ره به‌ته‌مه‌نه‌کاندا روبه‌ڕوی ئه‌م کێشه‌یه ده‌بمه‌وه. ده‌بێت گۆشه‌نیگایان بگۆڕم. که پشت به‌و مه‌زه‌نده‌یه ده‌به‌ستێت که یاریده‌ده‌ر بایه‌خی که‌متره وه‌ک له رابه‌ری تیم .
مه‌وتنی: بۆچی له زوربه‌ی وڵاتان ته‌نها پیاو ئه‌م کاره ده‌که‌ن؟
ئیمان: وای ده‌بینم به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی کاری پیاوان بێت چونکه کاری ماسولکه‌ی ده‌وێت، به تایبه‌تی هه‌ڵگرتنی 'بووم مایکریفۆن' بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر. هه‌ر هه‌ڵگرتنیش نییه، به‌ڵکو کۆنترۆڵکردنی، چونکه هه‌ر جوڵه‌یه‌ک له‌ره‌یه‌ک یان له‌رزه‌یه‌ک ده‌بێته مایه‌ی شێوانی ده‌نگه‌که. پێویسته ئه‌ندازیاری ده‌نگ وریا بێت به‌رده‌وام و ئاگای له جوڵه‌ی ئه‌کته‌ره‌که و جوڵه‌ی کامێراکه بێت له‌گه‌ڵ روناکییه‌که بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شێوێت کاره‌که.
مه‌وتنی: ئایا هیچ گرفتێکی ده‌نگ وای لێکردوویت جارێکی تر گرتنی دیمه‌نێک دوباره بکه‌یته‌وه؟
ئیمان: له‌م دواییه‌دا روبه‌روی ئه‌وه بوومه‌وه کاتێک وێنه‌ی زنجیره‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنیمان ده‌گرت. من به‌رپرس نه‌بووم له گرفته‌که، به‌ڵام هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌که بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌سره‌ف وای لێ‌كرد کێبڵێک ده‌نگ به‌کاربهێنێت که چیتر به که‌ڵکی کارکردن نه‌ده‌هات. به‌رهه‌مهێنه‌ره‌که رازی نه‌بوو بیگۆڕێت. ئه‌گه‌رچی پێشم وت. به‌ڵام، ناچار بوو بیگۆڕێت دوای ئه‌وه‌ی به گرفته‌که زانرا.
به گشتی، ئه‌و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ی ئه‌زموونی نه‌بێت له‌م بواره‌دا و ته‌نها هه‌وڵ بدات بودجه‌که که‌م بکاته‌وه ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی جۆرایه‌تی کاره‌که و گرفتی ته‌کنیکی سه‌رهه‌ڵده‌دات. پێویسته ئه‌ندازیاری ده‌نگ یاریده‌ده‌ری وای له‌گه‌ڵ بێت که به‌رده‌وام له کاتی وێنه‌گرتندا جه‌خت له شته‌کان بکاته‌وه. به‌هه‌رحاڵ، به‌رهه‌مهێنه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ژماره‌ی کارمه‌ندانی تیم که‌م بکه‌نه‌وه بو ئه‌وه‌ی هێنده‌ی بکرێت مه‌سره‌ف که‌م بکه‌نه‌وه.
مه‌وتنی: گرنگترین به‌رهه‌مت کامه‌یه؟
ئیمان: کاری ئه‌ندازیاریی ده‌نگم بۆ چه‌ندین فیلم، به‌ڵگه‌نامه و زنجیره کردووه. به‌ناوبانگترینی ئه‌م به‌رهه‌مانه ره‌نگه "حب فی بغداد" بێت، له نواندی قاسم ئه‌لمه‌لاک و سه‌نا عه‌بدولره‌حمان و ده‌رهێنانی عه‌بدولهادی ئه‌لراوی. هه‌روه‌ها "السید المدیر"، "الحب کان السبب"، و "ملک غازی" له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ر محه‌مه‌د شوکری جه‌میل.
دوایین کاری سینه‌مام له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر عوده‌ی ره‌شید بوو له "غیر صالح" له 2003. سه‌باره‌ت به ته‌له‌فیزێۆنیش، له چه‌ندین زنجیره کارم کردووه، دوایین زنجیره بریتی بوو له "بیت الطین" له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئه‌لسۆمه‌ریه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران