print thisemail this
photo

[فایل] پاش کارکردن لە تەلەفزیۆنی عێراقی بۆ ماوەی 20 ساڵ، مەیسون ئەلبەیاتی لەناوەياستی نەوەدەکاندا عێراقی بەجێهێشت.

چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەسایەتی تەلەفزیۆنی عێراقی مەیسون ئەلبەیاتی

(10/8/18) – چاوپێکەوتن: زیکرا سەرسه‌م

بۆ سایتی مه‌وتنی

د. مەیسون ئەلبەیاتی دەموچاوێکی ناسراوە لەلایەن عێراقیەکانەوە. بۆ ماوەی زیاتر لە 20 ساڵ، زۆرێك لە بەرنامەکانی تەلەفزیۆن و هەواڵەکانی پێشکەشکردووە. هەندێك نوسین و توێژینەوەی ئەدەبیشی بڵاوکردۆتەوە.

مەیسون لە ناوەڕاستی نەوەدەکاندا عێراقی بەجێهێشت و لە شاری ئۆکلاند لە نیوزیلەندا نیشتەجێ بوو. لەوێش بەردەوامیدا بە هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکاندا.

مەوتنی مەیسون ئەلبەیاتی دواند سەبارەت بە پیشەکەی و ژیانی تاراوگە.

مەوتنی: گرنگترین ئەو بەرنامەنە چی بوون کە ئامادەت کردوون یان لەتەلەفزیۆنی عێراق پێشکەشت کردوون؟

مەیسون ئەلبەیاتی: یەکەم بەرنامەی تەلەفزیۆنیم لەسەرەتای حەفتاکاندا بوو. ئەو بەرنامەیەی ئامادەم دەکرد و پێشکەشم دەکرد ناوی "وەرشە" بوو. پاشان بەرنامەی "الصدیق" م ئامادە و پێشکەش ده‌کرد.

سەبارەت بە بەرنامە رۆشنبیریەکانیش، کە ئامادە و پێشکەشم دەکردن، بەرنامەکانی "حوار الکاتب"، "حذاري من الیأس"، "تعلولة بغدادیة"، له‌گه‌ڵ "المجلة الثقافیة" بوون .

مەوتنی: بێژەری تەلەفزیۆنی هەندێك جار روبەروی هەندێك هەڵوێستی چاوەڕوان نەکراو یان هەڵە دەبێتەوە. ئایا ئەمانە بەسەر ئێوەشدا هاتووە؟

مەیسون ئەلبەیاتی: دەبێت بێژەری تەلەفزیۆن زیرەکیەکی ئەوتۆی تێدابێت بتوانێت مامەڵە لەگەڵ هەڵەکاندا بکات یان پۆزش بۆ بینەران بهێنێتەوە. ئەو هەڵوێستەی کە توشی نیگەرانیەکی هەرەگەورەی دەکردم پەیوەندی بە جەنگەوە هەبوو. لەڕاستیدا ئێمە لەکاتی جەنگیشدا کارمان دەکرد. بەڕاستی هەڵوێستێکی پڕ لە نیگەرانی بوو کاتێك بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەرنامەمان پێشکەش دەکرد و لەپڕ بۆردومانی فڕۆکە یان بۆمباران دەستی پێدەکرد. بەڕاستی ئەو کاتانە ناڕەحەت ترین کات بوون بەلامەوە.

مەوتنی: تۆ لە فیلمی "الملك غازي" دا بەشداریت کردووە. دەتوانیت دەربارەی ئەزمونت لەبواری نواندندا بۆمان بدوێیت؟

مەیسون ئەلبەیاتی: سەبارەت بە کاری سینەمایی، دەرهێنەر محەمەد شوکری جەمیل هەڵیبژاردم بۆ بینینی رۆڵی شاژن عالیە، کەدوا شاژنی عێراق بوو. ئەمەش بەهۆی لێکچوونی نێوان هەردووکمان بوو. من زۆرم حەز لە رۆڵەکەی خۆم بوو لەو فیلمەدا و کارکردن لەسەر ئەم پڕۆژەیە چێژو ئەزمونێکی زۆری پێبەخشیم لە ژیانمدا.

هەروەها لە زنجیرە درامای "تلفزیون ملون" یشدا، کە لەنوسینی نوسەری گەورە سەلیم ئەلبەسری و دەرهێنانی فەلاح زەکی بوو، بەشداریم کرد. بەڵام دەرکەوتنی من لەو درامایەدا وەك ئەکتەرێك نەبوو، بەڵکو زیاتر رۆڵی میوانی ئەڵقەم ده‌بینی.

مەوتنی: لەهەندێك لە نوسینەکانتدا باست لە مەسەلەی پیشەی ژنانی ناسراو کردووە. ئایا خۆت بە چالاکوانێکی مافی ژنان دادەنێیت؟

مەیسون ئەلبەیاتی: من پێش هەموو شتێك خۆم بە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ دادەنێم پاشان وەك چالاکوانێکی مافەکانی ژنان. من لە نیوزیلەندا ئەندامی کۆمەڵەیەکم لە هەردوو بوارەکەدا کاردەکات. بەڵام بوونم بە هاندەرێکی مەسەلەی ژنان ئەوە ناگەیەنێت کە بڕوام بەیەکسانی ژن و پیاو هەبێت لەژمارەی کورسیەکانی پەرلەمان، یان دەزگا ئەکادیمیەکان یاخود لەشوێنی کاردا. رێزگرتنم لەبەهای ژنان وام لێدەکات لە تواناکانیان بڕوانم لەبەدەست هێنانی پێگەکانیان لەژیاندا پێش هەر شتێکی تر.

ئەوەی ژنانی عێراقی پسپۆر لەبواری راگەیاندندا ئەمڕۆ نیانە ئەوەیە کە باوەڕیان بەرۆڵی خۆیان نیە. هەندێکی کەمیان نەبێت بڕوایان بە بوون و رۆڵی خۆیانە، بەڵام سەبارەت بە ژنانی تر، ئەو رۆڵەی لە راگەیاندندا دەیبینن تەنها هەوڵێکە بۆ سەلماندنی ئامادە بوونیان و هیچی تر.

مەوتنی: چ روداوێك لە ژیانی پیشەییتدا بە خاڵی وەرچەرخان دەژمێررێت؟

مەیسون ئەلبەیاتی: باوەڕناکەم مانای ژیانم زانیبێت و هەستم بەبەرپرسیارێتی کردبێت هەتا مەئمونی کوڕم هاتە دنیاوە. لەبەرئەوە رۆژی لەدایكبوونی بەخاڵی وەرچەرخان دادەنێم لەژیانمدا.

خاڵێکی تری وەرچەرخان لەژیانمدا ئەو رۆژەیە کە عێراقم تێدا بەجێهێشت. ژیان لە هەندەران پاڵاوتەی کردم و کردمی بە مرۆڤێکی جیاواز. من ناڵێم بووم بە کەسێکی باشتر، بەڵام ئەمڕۆ بەهێزترم و هەست دەکەم خاوەنی خۆم و ئازادیەکان و خواستەکانی خۆمم. ئەمەش بەهاترین گەنجینەیە لای هەموو کەسێك.

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌  5.0/5 (1   ده‌نگه‌کان)

بیخه‌ لیستی خوازراوه‌کان
print thisemail this

سه‌رنجی خوێنه‌ران

عێراق ئه‌مڕۆ | زانیاری/پاداشت | گۆشه‌ی خێزان | وه‌رزش | هه‌مه‌ڕه‌نگ | ئه‌رشیف | ه‌رباره‌ی ئێمه‌ | ه‌یوه‌ندیمان پێوه ‌بکه‌ | خشته‌ی ماڵپه‌ر




verification image, type it in the box
ژماره‌کان داخڵ بکه‌

ليس بامكانك روية الارقام أعلاه؟

*بامكانك الأرسال بالبريد الالكتروني لخمسة أشخاص فقط في آن واحد