
[فایل] دوو ئه‌لبومه‌که‌ی پێشووی حه‌نین ناویان "عربي کوبي" و "10908 کم" بوو.
(10/8/25) – چاوپێکه‌وتن: نۆهاد تۆپالیان له به‌یروت.
بۆ سایتی مه‌وتنی
له یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنییه‌وه له بواری موزیک‌دا له 2000 له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی بابیلوس، حه‌نین مانای ژانرێکی نوێی ئاوێته‌گه‌رایی هه‌بوو: کوبیی عه‌ره‌بی.
له‌م دواییه‌دا ئه‌لبومه نوێکه‌ی بڵاوکرده‌وه، "2010: The Festivals Album"، که هه‌م گۆرانی نوێ و کۆنیشی تێدایه.
مه‌وتنی چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ حه‌نین کرد بۆ تاوتوێی ئه‌لبومه نوێکه‌ی و شێوازی عه‌ره‌بی-کوبی
مه‌وتنی: بۆچی ئه‌لبومه‌که‌ت ناو نا "2010: The Festivals Album"؟
حه‌نین: چونکه 10 گۆرانی له 13 گۆرانیه‌که‌ی ئه‌لبومه‌که‌م له فیستیڤاڵه‌کاندا وتووه. ئه‌لبومه‌که چوار گۆرانی نێوده‌وڵه‌تی تێدایه که به شێوازی کوبی وتومه له فیستیڤاڵی بایبیلۆسی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌ك "رۆزانا" "دلعونه" و "هواره".
هه‌روه‌ها ئه‌لبومه‌که زنجیره‌یه‌ک گۆرانی ێتدایه له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌یت ئه‌لدین، وه‌ك "رجعنا من بعد الغیاب"ی سه‌باح، و دوو گۆرانی زه‌کی ناسف "نقیلی احلی زهرة" و لما عا طریق العین"، که وه‌ک ریمیکس تۆمار کراون.
مه‌وتنی: به‌ڵام ئه‌لبومه‌که گۆرانی نوێش له خۆ ده‌گرێت؟
حه‌نین: سێ گۆرانی نوێ له ئه‌لبومه‌که‌دایه. که بریتین له "راحدوا" له شیعری ریاز نه‌جم و موزیکی سه‌میر سفیر، "علی ناري" له شیعری تۆنی ئه‌بی که‌ره‌م و موزیکی نور ئه‌لمه‌لا، و گۆرانییه‌کی ئیسپانی به ناوی "توتی فروتی" له که‌له‌پوری قه‌ره‌جی باکووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا.
مه‌وتنی: بۆچی بڕیارت دا شێوازی گۆرانی وتنی عه‌ره‌بی ئاوێته بکه‌یت له‌گه‌ڵ شێوازی کوبی؟
حه‌نین: به رێکه‌وت بوو. ده‌ستم به کار له‌گه‌ڵ میشال ئه‌لفیتریادیس کرد. رۆژێکیان، بیرۆکه‌ی ئاوێته‌کردنی موزیکی عه‌ره‌بی و کوبی سه‌ری هه‌ڵدا. و چونکه من پێشینه‌یه‌کی موزیکیم هه‌یه و موزیکم خوێندووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێنده به‌خته‌وه‌ر بووم که ده‌نگێکم هه‌یه بگونجێت بۆ وتنی گۆرانی موزیکی کلاسیکیی عه‌ره‌بی، ئیتر بیرۆکه‌ی پرۆژه‌که پێگه‌یشت. به‌م شێوه‌یه بیرۆکه‌ی ئه‌م موزیکه ئاوێته‌کراوه. له سه‌ره‌تادا، ئێمه گۆرانییه به‌ناوبانگه‌کانمان وته‌وه، به‌ڵام ئاوازی موزیکی خۆرهه‌ڵات و کوبییمان ئاوێته کرد.
مه‌وتنی: یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنت لای جه‌ماوه‌ر له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی بایبیلۆیسدا بوو پێش یه‌کترناسنینێکی پێشوه‌خت. ئایا ئه‌وه سه‌رکێشی بوو؟
حه‌نین: پێم وایه ده‌رکه‌وتنم له فیستیڤاڵی 2000 دا رێگه‌ی بۆ دووه‌م قۆناغم خۆش کرد که بریتی بوو له دووه‌م ئه‌لبوم.
مه‌وتنی: باسی ئه‌م دووه‌م قۆناغه‌مان بۆ بکه.
حه‌نین: ئه‌مه شێوازێکی نوێی کارکردنم بوو، له رێی پێشکه‌شکردنی گۆرانی تایبه‌ت که مۆرکی لوبنانی و نوسه‌رانی عه‌ره‌بی پێوه دیار بوو، له‌گه‌ڵ ئاوێته‌کردنی ئاوازه‌کانیان له‌گه‌ڵ موزیکی کوبی. به‌م شێوه‌یه، ئێمه توانی کشانی موزیکی عه‌ره‌بییمان پیشان دا له رێی تێکه‌ڵاوکردنی له‌گه‌ڵ چه‌ند قوتابخانه‌یه‌کی موزیکی. ئه‌وه‌ی ئێمه به‌ده‌ستمان هێناوه به ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره داده‌نرێت له‌به‌ر جیاوازیی پێکهاته‌ی موزیکی و ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه‌ی له نێوان موزیکی عه‌ره‌بی و کوبیدا هه‌یه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران