
[زیکرا سه‌رسه‌م/مه‌وتنی] عه‌کر ئه‌لئه‌نباری هه‌ر له‌گه‌نجێتیه‌وه رێچکه‌ی باوک و باپیری گرته‌به‌ر که‌وه‌ک ده‌هۆڵکوت کاریان ده‌کرد.
(10/8/29) -- چاوپێکه‌وتن: زیکرا سه‌رسه‌م له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
ئه‌نباری له ته‌مه‌نی گه‌نجێتیه‌وه ده‌ستیکرد به ده‌هۆڵکوتین به‌غدا. له کازمییه و گه‌ڕه‌که‌کانی ده‌وروبه‌ری، وه‌ك تۆپچی و ئیسکان، زۆر ناسراوه. ئه‌نباری وتی هه‌موو رۆژێکی ره‌مه‌زان بۆ نزیکه‌ی کاژێر و نیوێک سه‌رقاڵی به‌ئاگا هێنانه‌وه‌ی خه‌ڵکه بۆ پارشێو.
باسی چۆنیه‌تی ده‌ستکردن به‌م کاره‌ی بۆ مه‌وتنی کرد و باسی هه‌ندێک ئه‌زمونی زۆر سه‌رنجڕاکێشی خۆی له‌و باره‌یه‌وه کرد.
مه‌وتنی: چۆن ده‌ستت به‌م پیشه‌یه کرد؟
عه‌کر ئه‌لئه‌نباری: خێزانه‌که‌مان نزیکه‌ی 150 ساڵه ئه‌م ئیشه ده‌که‌ن. بیرم دێت باپیره‌م و باوکم هه‌موو ره‌مه‌زانێک به کۆمه‌ڵ ده‌چوونه ده‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. من له ساڵی 1962 ده‌ستم کرد به ده‌رچوون له‌گه‌ڵیان، ئه‌و کات شه‌ش ساڵیش نه‌ده‌بووم. ئه‌مڕۆ، چه‌ند منداڵێکم به‌شداریم ده‌که‌ن له‌کاره‌که‌مدا
مه‌وتنی: له‌گه‌ڵ ته‌کنه‌لۆجیای وه‌ک کاتژمێری زه‌نگدار، هێشتا ده‌هۆڵکوتی ره‌واجی هه‌یه؟
ئه‌نباری: به‌ڵێ. بێگومانم. پێش چه‌ند رۆژێک، که نه‌متوانی به کۆڵانێکدا تێپه‌ڕم، رۆژی دواتر ده‌بینم هه‌موو خێزانه‌کان گله‌ییم لێده‌که‌ن چونکه دره‌نگ به ئاگا هاتنه‌وه و پارشێویان له کیس چوو بوو. ئه‌گه‌ر وا هه‌ست بکه‌ین کاره‌که‌مان بایه‌خی نیه، تا ئێستا به‌رده‌وام نه‌ده‌بووین لێی.
مه‌وتنی: ئایا ده‌هۆڵکوت ته‌نها له گه‌ڕه‌که قه‌ره‌باڵغه‌کانی به‌غدادا هه‌ن؟
ئه‌نباری: ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم، ده‌هۆڵکوته‌کان ده‌چنه زۆربه‌ی گه‌ڕه‌که‌کانی به‌غدا. هه‌ندێک جار خه‌ڵکی داوامان لێده‌که‌ن سه‌ردانی شوێنی تر بکه‌ین. له‌م حاڵه‌ته‌دا، ئێمه پیکاب به‌کارده‌هێنین و خه‌ڵکی به‌ئاگا ده‌هێنین بۆ کاتی پارشێو. بۆ نمونه، له‌م گه‌ڕه‌کی مه‌نسور وام کرد.
مه‌وتنی: رۆژانه هه‌ر گه‌شتێکت چه‌ند کات ده‌خایه‌نێت؟
ئه‌نباری: رۆژانه بۆ کاژێر و نیوێک ده‌گه‌ڕێین بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین له‌وه‌ی کاتی پێویستمان هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه و خواردنی پارشێو
ئێمه ته‌نها خه‌ڵک له خه‌و به ئاگا ناهێنین، به‌ڵکو هه‌ندێک جاریش که جه‌ماعه‌ته‌کانی محێبس ده‌بینین له‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی سه‌ردانیان ده‌که‌ین، ئه‌وسا "چۆپی" ده‌که‌ین. یارییه‌که دوای نیوه‌شه‌و ده‌ست پێده‌کات، و تا کاتی پارشێو به‌رده‌وام ده‌بێت. تیپی براوه له‌سه‌ر ئاوازه‌که‌مان هه‌ڵده‌په‌ڕن.
مه‌وتنی: ئاوازێکی دیاریکراو هه‌یه که ده‌هۆڵکوته‌کان بیژه‌نن؟ بڕگه‌یه‌کی دیاریکراو هه‌یه که بیڵێنه‌وه؟
ئه‌نباری: له گه‌ڕه‌کی ئێمه، هیچ وشه‌یه‌ک ناڵێین، ئێمه به‌س ده‌هۆڵه‌که به‌کارده‌هێنین. ئاوازه‌کانیش ده‌گۆڕێن به گوێره‌ی ئه‌و بۆنانه‌ی ده‌که‌ونه ره‌مه‌زانه‌وه.
له سه‌ره‌تای ره‌مه‌زاندا، ئێمه ئاوازی به که‌یف لێده‌ده‌ین، وه‌ك "ا‌لجوبي" و "المسیر". به‌ڵام، له کاتی ساڵگه‌ردی شه‌هیدبوونی ئیمام عه‌لیدا (خوا لێی رازی بێت) ئێمه به ده‌م رێگه‌وه له‌سه‌ر ئاوازی ته‌پڵه‌که ده‌ڵێین "حه‌یده‌ر". له رۆژی جه‌ژندا، ئێمه به ئاوازی خۆشه‌وه به کۆڵانه‌کاندا ده‌گه‌ڕێین. ئه‌و خێزانانه‌ی بۆنه‌ی خۆشیان هه‌بێت، وه‌ك زه‌ماوه‌ند، بانگمان ده‌که‌ن بۆ ناو ماڵه‌کانیان و سه‌مای "ا‌لجوبي" ده‌که‌ن و به خۆشییه‌وه له‌سه‌ر ئاوازه‌که‌مان هه‌ڵده‌په‌ڕن.
مه‌وتنی: توشی هیچ شتێکی سه‌یر بوویت له کاتی گه‌ڕاندا؟
ئه‌نباری:ناوبه‌ناو. جارێکیان ژنێک به راکردن هات بۆ لامان یارمه‌تی بده‌ین چونکه مێرده‌که‌ی ئازارێکی زۆری هه‌بوو. ئێمه وازمان له کاره‌که‌مان هێنا و بردمان بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی نزیک، له‌وێ ده‌رکه‌وت ریخۆڵه کوێره‌ی هه‌یه. خرایه ژوری نه‌شته‌رگه‌ری، و ئنجا بانگی ژنه‌که‌مان کرد و هێنامان بۆ نه‌خۆشخانه‌که. ئه‌و رۆژه نه‌مانتوانی خه‌ڵک بۆ پارشێو هه‌ستێنین. خۆشمان پارشێومان نه‌کرد!
مه‌وتنی: داهاتت ده‌ست ده‌که‌وێت به‌رامبه‌ر ئه‌م خزمه‌ته‌ت؟
ئه‌نباری: له شه‌وانی ره‌مه‌زان، خێزانه‌کان خواردن، میوه، شه‌ربه‌ت، و شیرینمان ده‌ده‌نێ کاتێک بۆ بانگی پارشێو ده‌گه‌ڕێین. به‌یانیی رۆژی جه‌ژن، زۆر خێزان جه‌ژنانه‌مان ده‌ده‌نێ. به‌ڵام، ئێمه له رای خوا ئه‌م کاره ده‌که‌ین.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران