
[فایل] زۆرێك لەکارەکانی لەیال تەرکیز دەکاتە سەر جوانی.
(10/8/30) -- نوهاد تۆپالیان لە بەیروت
بۆ سایتی مهوتنی
فلیمسازی لوبنانی لەیال راجحە بەهۆی کارەکانیەوە وەك دەرهێنەرێکی ڤیدیۆ کلیپ ناوبانگی پەیداکردووە. دواترین بەرهەمی "سلملك قلبي" ی باسکاڵ مەشعەلانی بوو.
بەڵام لەیال ئێستا بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاریەکی گەورە لە کارەکانیدا خۆی ئامادە دەکات. دەیەوێت مەودای بابەتی ڤیدیۆ کلیپەکانی فراوانتر بکات و دەشیەوێت لەبواری بەرهەمهێنانی سینەماییدا کاربکات.
مەوتنی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ لەیال ئەنجامدا، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە تەکنیکەکانی فلیمسازی و پڕۆژەکانی داهاتووی.
مەوتنی: بۆچی لە بەرهەمەکانتدا تەرکیز دەکەیتە سەر دەرخستنی جوانی؟
لەیال: لەبەرئەوەی جوانی گرنگترین شتە. کاتێك لەگەڵ هونەرمەندێکی مێینەدا کاردەکەم، دەبێت جوانی و روخساری مێینەی لەکاتی وێنەگرتندا دەربخەم.
مەوتنی: کام لەبەرهەمەکانت بەباشترین ڤیدیۆکلیپ دادەنێیت؟
لەیال: ڤیدیۆکلیپی ئەلیساری سەماکەر. بەڕاستی حەزم لێبوو، بەتایبەتی موزیك و دیکۆرە جۆراوجۆرەکانی. ئەلیسار یارمەتیدەرم بوو تاکۆتایی بەردەوام بم لەگەڵیدا. هەمان شێوەش دەچەسپێت بەسەر هونەرمەند باسکاڵ مەشعەلانیدا.
مەوتنی: حەزدەکەیت لەگەڵ کام لە هونەرمەندەکاندا کاربکەیت؟
لەیال: کاتێك لەبواری پسپۆری خۆمدا دەستم کرد بە کارکردن، ویستم لەگەڵ زۆرێك لە هونەرمەنداندا کاربکەم. بەڵام کاتێك بینیمن لەچوارچێوەیەکی دیاریکراودا کاردەکەن کە گونجاو نیە بۆیان، ئەوکاتە رام گۆڕی. بەڵام من حەزم لە کارکردنە لەگەڵ نەجوا کەرەم لەسەر ئاستی لوبنان و لەگەڵ گۆرانیبێژی میسری شیرین عەبدولوەهاب لەسەر ئاستی جیهانی عەرەبی.
مەوتنی: بەبەراوردکردنی یەکەم بەرهەم و دوایین بەرهەمت، ئایا هەست دەکەیت پێشکەوتنت لە کارەکانتا بەدست هێنابێت؟
لەیال: بێگومان. یەکەم بەرهەمم جیاوازترە لەدوایین بەرهەم کە پێشکەشم کرد. لەسەرەتادا زۆر دەترسام و توانام بەسەر هەموو وردەکاریەکاندا نەبوو. لەبەرئەوە لەسەرەتادا دەمارگیر دەبووم، بەڵام پاشتر راهاتم و ئێستا دەزانم چ شێوازێك بۆ هەر هونەرمەندێك گونجاوە و دەتوانم وەك دەرهێنەرێك بەسەر پێگەی خۆمدا زاڵ بم.
مەوتنی: ئایا بیرناکەیتەوە لەگۆڕینی بیرۆکەی جوانی کە کارەکانتی پێ دەناسرێتەوە؟
لەیال: بەڵێ، لەکاتی ئێستادا لامداوەتەوە بەلای درامای ساکاردا. ئێستا سەرقاڵی خۆئامادەکردنم بۆ ڤیدیۆکلیپی هونەرمەندێکی ژن کە لەبواری کۆمیدیدا کاردەکات.
مەوتنی: باس لەچی دەکات؟
لەیال: ئەمە وەك ناکاوێك بۆ جەژنی رەمەزان بەجێ دەهێڵم.
مەوتنی: ئەی سەبارەت بە دەرهێنانی سینەمایی و تەلەفزیۆنی؟ لەیال: لەپلانمدا نیە دەرهێنانی زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی ئەنجام بدەم. سەبارەت بەدەرهێنانی سینەمایی، ئەمە هیوامە. چیرۆکی فیلمێکم نوسیوە و سیناریۆکەیم ئامادە کردووە، بەڵام جێبەجێکردنی کارێکی گرانە لەبەر نەبوونی شوێنی بەرهەمهێنانی سینەمایی لە لوبنان، هەروەها نەبوونی پارەش.
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه














سهرنجی خوێنهران